هه‌ڵه‌ی ڕێكه‌وتی بوون.. به‌ختیار محه‌مه‌د
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له ڕێكه‌وتی بووندا هه‌یه؛ بوون خۆی هه‌ڵه‌یه: هه‌ڵه‌ی ژیان، هه‌ڵه‌ی خوڵقاندن. هه‌ڵه‌ی بوون له‌و هه‌موو ئاژاوه و نادادپه‌روه‌ری و سته‌م و كوشت و بڕه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی و یاسا كوێره‌كانی سروشتدا به‌دی ده‌كرێ و به‌رجه‌سته ده‌بێ. ژیان خۆشه، به‌ڵام فانییه؛ بۆیه هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه. مرۆڤی به‌هێز هه‌یه و مرۆڤی بێ هێز هه‌یه. گیانله‌به‌ری به‌هێز هه‌یه و گیانله‌به‌ری بێ هێز هه‌یه: ئه‌میان ئه‌ویان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ڕاو ده‌كا و ده‌كوژێ و ده‌خوا. ئایا ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی پرۆسه‌ی خوڵقاندنی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كانی سروشت نییه؟ (لێره‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه سروشت خاوه‌ن و خوڵقێنه‌رێكی نییه، به‌ڵكو هه‌موو شتێك به‌ڕێكه‌وت به‌ڕێوه ده‌چێ: به‌ڕێكه‌وتی ناهاوسه‌نگی هێز و ناهێز)، بۆیه سروشت پڕه له ئاژاوه و ژیان پڕه له تراژیدیا.
مرۆڤ هه‌میشه له ڕێگه‌ی ئایینه‌وه درۆ له‌گه‌ڵ بوونی خۆی ده‌كا: به وه‌هم نه‌مریی بۆ خۆی داده‌تاشێ و هه‌موو شتێك به ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌به‌خشێ. لێره‌شه‌وه پاساو بۆ تراژیدیا‌كان ده‌هێنێته‌وه. ئه‌و پاساو ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ هه‌موو شتێك له ده‌سه‌ڵات و توانای خوادایه. واته خوا به‌م شێوه‌یه ژیانی دروست كردووه: گه‌وره و بچووك و به‌هێز و بێ هێز هه‌یه، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن؛ هه‌موو شتێك به‌نده به قسمه‌ت و نسیبه‌وه. به‌واتای مرۆڤ كه‌موكووڕییه‌كانی بوون و ژیانی خۆی به وه‌همی بوونی خوا پڕ و قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه. هه‌زاران ساڵه مرۆڤ خوا ده‌په‌رستێ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه تۆزقاڵێك دادی خوا بهێنێته سه‌ر زه‌وی و ژیانی خۆی پێ خۆش و چاك بكا. تومه‌ز ئه‌م عه‌داله‌ته عه‌داله‌تێكی وه‌همییه و ته‌نیا له جیهانی خه‌یاڵی میتافیزیكادا هه‌یه. كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ش لێره‌دایه، كه به‌ناوی عه‌داله‌تی خواوه تاوانی گه‌وره گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێن. ئایا ئه‌مه تراژیدیای گه‌وره‌ی بوون نییه؟ ئایا مرۆڤ خۆی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر كه‌موكووڕیی بوون ناكاته‌وه؟ ئایا لێره هه‌ڵه‌یه‌ك (سه‌هوویه‌ك) له خوڵقاندنی ژیاندا نییه؟ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی، كه به‌ڕێكه‌وت له‌ناو یه‌كێك له هه‌ساره‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا ڕووی داوه (واته هه‌ڵه‌یه‌ك كه به ئه‌نقه‌ست نه‌كراوه). ئایا مه‌رگ خۆی گه‌وره‌ترین كه‌موكوڕیی و كێماسی بوون (ژیان) نییه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی له خۆیدا بوون كه‌موكوڕیی تێدا نییه، ئێمه بۆ باسی عه‌ده‌م ده‌كه‌ین؟ واته له ئاست بووندا هێزی عه‌ده‌میش هه‌یه.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جیهان (ژیان) خاوه‌نێكی (خوایه‌كی) هه‌بوایه، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌بوو. چۆن ده‌بێ خوا هه‌بێ و ناڕێكی و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و سته‌مێكی زۆر له‌ناو ژیانی مرۆڤایه‌تی و گیانله‌به‌ر و له‌ناو سیستم و یاساكانی سروشتدا هه‌بن؟ ئێمه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشمان به تیۆری بنه‌چه‌ی داروینیش هه‌بێ؛ واته مانه‌وه بۆ باشترینه‌كان بێ، به‌ڵام دیسان ئه‌مه نادادپه‌روه‌ری و ناڕێكی نییه له یاساكانی سروشتدا (له یاساكانی بووندا)؟ مرۆڤ هه‌یه هه‌ر له دایك ده‌بێ و تا ده‌شمرێ هه‌ر به هه‌ژاری ده‌ژی و ده‌مرێ (یان هه‌ر به زگماكی كه‌مئه‌ندامه و تا ده‌شمرێ هه‌ر به كه‌مئه‌ندامی ده‌مێنێته‌وه). ئه‌مه چ حیكمه‌تێكی سروشتی و ئیلاهی تێدایه، جگه له هه‌ڵه‌ی یاساكانی بوون و ژیان و ژیار نه‌بێ؟ به‌ڵێ مرۆڤ بێ هووده خه‌بات ده‌كا، تا ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست بكاته‌وه:
سه‌رده‌مێك خوایه‌كانی داتاشی و له‌ڕێگه‌ی ئه‌فسانه‌كانه‌وه ویستی بوونی دیاریكراوی خۆی تێپه‌ڕینێ و نه‌مری به‌ده‌ست بهێنێ (گه‌لگامێش)، به‌ڵام شكستی هێنا. ئه‌و له ئاسماندا نوێنه‌ری (خواوه‌ندی) بۆ خۆی چێ كرد، تا فێڵ له بوونی فانی خۆی بكا و بڵێ نه‌مری من ئا له‌وێدایه ، لای خواوه‌نده‌كان، ئه‌وان خوڵقێنه‌ری منن و ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای چاكه و خراپه‌م سزام ده‌ده‌ن و پاداشتم ده‌كه‌ن. بێ گومان پرسیاره ئه‌به‌دییه‌كه‌ی ئه‌و ماقووڵه: كێ ئه‌وی دروست كردووه و ئه‌و چۆن هاتووه‌ته سه‌ر دنیا و ناو ئه‌م ژیانه‌وه و مه‌رگ چییه و مه‌رگ بۆ هه‌یه و ئه‌ی پاش مه‌رگ بۆ كوێ ده‌چین و چیمان لێ به‌سه‌ر دێ و ئایا ماقووڵه ژیان هه‌ر ئه‌و ماوه كورته بێ و پاشان هه‌موو شتێك كۆتایی پێ بێ و ببینه عه‌ده‌م وه‌ك بڵێی هه‌رگیز نه‌بووبین و هیچ شتێك ڕووی نه‌دابێ؟ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره قورسانه بداته‌وه، به‌ناچاری ئایینی بۆخۆی چێ كرد، واته سیستمی باوه‌ڕی خواناسیی و خواپه‌رستیی. ئه‌مه هه‌وڵێكی سه‌ره‌كی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی (سه‌هووی = ڕێكه‌وتی) بوونی ئه‌و بوو، وه‌ك كاره‌كته‌رێكی پێشكه‌وتووی په‌ره‌ستاندووی ژیر له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه. هه‌ر كاتێك ئه‌م ئیمانه له مرۆڤ بستێنیه‌وه، ژیانی هیچ واتایه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نامێنێ. كارل یۆنگ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ((نۆره‌ی هێما ئایینییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه واتا به ژیانی مرۆ ده‌به‌خشن)).(1)
له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا نیچه گوتی: ((خوا مرد))، به‌ڵام خوا نامرێ، ماده‌م مه‌رگ (كێماسی = سه‌هوو) له بوونی ئه‌ودا هه‌یه. مه‌رگ خوا به‌رهه‌م ده‌هێنێ، نه‌ك ژیان. خوا هێمای خه‌یاڵی ژیانه (ژیانی هه‌تاهه‌تایی) له‌ناو واقیعی فۆبیای مه‌رگدا (عه‌ده‌مدا). بیرۆكه‌ی خوا ((درامای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ژیان له‌پاش مه‌رگدا)).(2)
كه‌واته خوا هێمای ئه‌به‌دیی ژیانه. هێمای ڕاستكردنه‌وه‌ی كێماسی بوونی مرۆ. خه‌سڵه‌تێكی مرۆ ئه‌وه‌یه، كه دڵی به‌و شتانه خۆشه و باوه‌ڕ به‌و شتانه ده‌هێنێ، كه به چاو نایانبینێ (دیسان مرۆ لێره جه‌خت له‌سه‌ر بوونی دیاریكراو و پڕ له كێماسی خۆی ده‌كا).
به‌نموونه: ئه‌و كه ناتوانێ بڕوا به‌وه بهێنێ گه‌ردوون ئه‌زه‌لییه و هیچ كه‌سێك دروستی نه‌كردووه، دێ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی واقیعی گه‌ردوون، هێزێك، كه نابینرێ و هه‌رگیز نه‌یبینیوه بۆ خۆی داده‌تاشێ و ده‌یكاته خاوه‌نی گه‌ردوون و به‌مه‌ش خۆی له‌و گرفته ئاڵۆزه ئه‌زه‌لییه ڕزگار ده‌كا، كه گه‌ردوون چۆن دروست بووه و كێ دروستی كردووه؟ به‌ڕاستیش سه‌خته (به‌تایبه‌تیش بۆ مرۆڤی به‌رایی) بڕوا به‌وه بهێنین، كه گه‌ردوون بۆخۆی و له‌خۆوه دروست بووه؛ بۆیه باشترین چاره بۆ ئه‌م پرسه بوونی هێزێكه، كه له گه‌ردوون به تواناتر و به‌ده‌رتره و كه‌س نایبینێ (به‌تایبه‌تی ئه‌مه له ئایینه یه‌كتاپه‌رسته‌كاندا به‌دی ده‌كه‌ین)، بۆیه ده‌شێ باوه‌ڕی پێ بهێنین و دڵیشمان خۆش بكا و وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی بوونی دیاریكراو و پڕ له كێماسیمان بداته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هێزه پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوون و په‌ره‌ستاندنی شوناسی خوا و خواوه‌نده‌كانه (باوه‌ڕ و ئیمانی ئایینه‌كانه). ئێمه هه‌ر له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌شماندا فێڵ له حه‌قیقه‌تی بوونی خۆمان ده‌كه‌ین: هه‌رگیز نامانه‌وێ ڕاستییه ناخۆش و تاڵه‌كان به چاوی خۆمان ببینین؛ هه‌ڵبه‌ت بیستن له بینین سه‌لامه‌تتر و ئه‌هوه‌نتره.
به‌نموونه: ئێمه كه به‌چاوی خۆمان خواردنێكی پیس له چێشتخانه‌یه‌كدا ببینین، كه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا خۆمان ده‌یخۆین و خۆمان له‌وێین، زۆر ئه‌سته‌متتر و كاریگه‌رتره، وه‌ك له‌وه‌ی، كه پێمان بڵێن فڵانه چێشتخانه پیسه. به هه‌مان شێوه‌ش بینینی گه‌ردوونێكی بێ سنووری بێ خاوه‌نی مه‌زن ناخۆش و ئه‌سته‌مه، وه‌ك له‌وه‌ی بڵێین ئه‌م گه‌ردوونه مه‌زنه خاوه‌نێكی مه‌زنتری هه‌یه و ئه‌و به‌رپرسیاره له هه‌موو شته‌كانی ناوی و به چاویش نایبینین. له‌مه‌وه چه‌مكی خوا وه‌ڵامێكی ناچاری فێڵاوییه (به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆ مه‌به‌ستی بێ) بۆ پرسیاری بوونی گه‌ردوون و بوونی كێماسداری مرۆ خۆی. وه‌ڵامێكه لۆژیكی تێدایه و ماقووڵه.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی، كه نه‌یتوانی كۆتایی به ناكۆكی ناو ویستی مرۆ بهێنێ:
ڕاست و هه‌ڵه، چاكه و خراپه… له‌مه‌وه مرۆ له‌به‌رانبه‌ر خوادا كه‌سایه‌تی شه‌یتانی داهێنا، تا چاره‌سه‌رێكی درۆزنانه بۆ ئه‌م ویسته ناكۆك و دژكاره‌ی خۆی دابنێ. ئه‌م حاڵه‌ته (دیارده‌یه) زۆر به قووڵی و زۆر به زه‌قی له ویست و ویژدان و ڕۆحی كه‌سی ئیمانداردا به‌دی ده‌كرێ. لای كه‌سی ئیماندار بڕوا بوون به خودا، به‌بێ بڕوا بوون به شه‌یتان نابێ؛ ئه‌مه‌ش لووتكه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ویستی ناكۆكی مرۆ به‌ده‌رده‌خا. بێ گومان شه‌رعیه‌تی بوونی خوا له شه‌رعیه‌تی بوونی شه‌یتاندایه. هه‌رگیز ناشێ خوایه‌ك (هه‌ر هیچ نه‌بێ له ئایینه گه‌وره یه‌كتاپه‌رسته‌كاندا) به‌بێ شه‌یتانێك (ئیبلیسێك) هه‌بێ. ڕاستییه‌كه‌ی خوا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێناسه بكا و خۆی به ئێمه بناسێنێ، ده‌بێ باسی شه‌یتان بكا و ئه‌م به ئێمه بناسێنێ. ئێمه خوا ناناسین، ئه‌گه‌ر شه‌یتان نه‌بێ. له‌مه‌وه چه‌مكی خوا و چه‌مكی شه‌یتان به‌رهه‌می پرۆسه‌ی په‌ره‌ستاندنی ویست و عه‌قڵی مرۆڤن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی (ڕێكه‌وتی) پڕ له كه‌موكوڕی بوونی خۆی. واته ئه‌و له‌ڕێی خواوه ده‌یه‌وێ كه‌ماڵ به بوونی فانی پڕ له ناكۆكی خۆی ببه‌خشێ، ئه‌م كه‌ماڵه‌ش ده‌بێ جه‌نگ بێ دژ به لایه‌نه تاریكه‌كه‌ی (شه‌یتانییه‌كه‌ی) بوونی خۆی؛ ئه‌و لایه‌نه‌ی، كه بریتییه له نائومێدی و دۆڕان و شكست و تووڕه‌بوون و جه‌نگ و چی حاڵه‌ت و دیارده و به‌هایه‌ك هه‌یه، كه ده‌ربڕین له بوونی كه‌موكورتی دیاریكراوی ئه‌و ده‌كه‌ن. لێره‌شه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێ، كه بۆ مرۆڤ (ئایینه‌كان) ژیانی ئه‌م دنیایه‌یان به ویستی شه‌یتان به‌ستووه‌ته‌وه، كه‌چی دنیای ئه‌ولایان (میتافیزیك) به خوا به‌ستووه‌ته‌وه. واته دنیای فانی به‌شی سیفه‌ته‌كانی شه‌یتانه و دنیای هه‌تاهه‌تاییش به‌شی سیفه‌ته‌كانی خواوه‌نده‌كانه.
به‌م شێوه‌یه مرۆڤ واتای به بوون و به ژیانی خۆی به‌خشی. واته وه‌ك یۆنگ ده‌ڵێ: ((ژیانی فیعلی مرۆڤ له تێكه‌ڵانی لێكدژه‌كان پێك دێ، كه هیچ چاره‌سه‌رێكیشی نییه: شه‌و و ڕۆژ، له‌دایك بوون و مردن، خۆشی و ناخۆشی، چاكه و خراپه؛ به‌ڵكو دڵنیاش نین، كه كامه‌یان به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یا‌ندا سه‌رده‌كه‌وێ؛ دڵنیاش نین، كه ئاخۆ چاكه خراپه ده‌به‌زێنێ، یانیش خۆشی ئازار ده‌به‌زێنێ. ژیان گۆڕه‌پانی جه‌نگه. هه‌رده‌م وه‌ها بووه و هه‌روه‌هاش ده‌مێنێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێ، ئه‌وا بوون ده‌گاته كۆتاییه‌كه‌ی)). (3)
كه‌واته: ئایا مرۆڤ ده‌توانێ به بێ خوا (ئایین) بژی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م خوایه خۆشی دروستكه‌ری بێ و خۆشی دروستی كردبێ؟
———————————————————-
په‌راوێز:
1، 2، 3 – كارل غ. يونغ, الانسان و رموزه (سيكولوجيا العقل الباطن), ت: عبدالكريم ناصيف, (دار التكوين – الطبعة الاولى 2012)، ص 106، 150، 104