گیانی تۆقیو له خه‌ونه شیعریه‌که‌ی ئازاد ئه‌سوه‌دا … له‌تیف بێوار
ده‌قه شیعریی (پێ بە کلکی شێرێکی نووستوودا ئەنێم)ی شاعیر ئازاد ئەسوەد به‌س وه‌رچه‌رخانی فۆرم نییه، به‌ڵکو دژه باوی بونیات و وێنه‌و تییماشه، شتێك له دادایی و سوریالیزم و فرۆیدزم و ته‌نانه‌ت رووبه‌رێکی گه‌وره‌ش بۆ خه‌ونی داهێنه‌رانه‌ی تێدا هه‌یه، یان روونتر بڵێین ئه‌و دنیایه‌ی زۆر نزیکه له روحه‌وه، ئه‌م ده‌قه شیعرییه نه‌ك هه‌ر له شێوه‌دا سه‌رنجڕاکێش و جیاوازه به‌وه‌ی دێڕه‌کان به پێی هه‌ناسه‌ی دیمه‌نی کۆپله‌کان درێژ‌و کورت ده‌بنه‌وه‌و سه‌رواو مۆسیقای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که له‌گه‌ڵ تابلۆی هه‌ر کۆپله‌یه‌کدا یه‌کده‌گرنه‌وه، به‌ڵکو پڕپره له‌و دیمه‌نه ترسناکانه‌ی له‌خوار ژیرییه‌وه زۆرێك له ئێمه دێت به ده‌روونیداو به‌ڵام ناتوانێت ده‌ربڕینی لێ بکات، ته‌نانه‌ت زۆر جار وێنه‌کان وه‌ك ئه‌و وێنه سه‌یرو ئازاربه‌خشانه‌ی ناو خه‌ونی کاتی له‌رزوتای نه‌خۆشی لێدێت، ئه‌وه‌ی پیی ناخۆشه‌و له خه‌مڵاندنیدا نه‌بووه ده‌یبینێت و هه‌رچییه‌کیش ده‌کات لێی رزگاری نابێت، خوله‌ك و کاژێرو چرکه‌ش له‌وێ زۆر جیاوازتره له پێوانه‌ی کاتی ئه‌م دنیایه ، به‌ڵو ته‌نانه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌کان و نه‌گونجاوه‌کان و ڕیزکردنی پارادۆکسه‌کان و وێنه دوای وێنه‌ی تازه‌ی خودی شاعیر یه‌ك له دوای یه‌ك هۆشی خوێنه‌ر که‌له‌پچه‌ی ساته‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌مه راسته چونکه له دنیای روحدا قه‌واره‌ی ته‌نه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، ده‌کرێت دڵی خوێنه‌ر توشی هێڵنجدان بێت کاتێك په‌نجه‌یه‌ک ببینێت هێنده‌ی کیوێك و ئه‌ستێره‌یه‌ك هێنده‌ی هه‌ڵماتێك، له‌م شیعره‌دا شاعێر توشی لێکئاڵۆسکانی ته‌مه‌ن ده‌بێت و جارانێك خۆی به پیریی ده‌بینێت و له‌پڕێکدا گه‌نج و پاشان منداڵ، ئه‌م تابلۆ چڕه سوریالییانه زۆر جوان ته‌عبیر له خودێکی شێواوی هه‌ڵهاتوو ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته مۆدێرنانه‌ی شاعیری به‌و ده‌رده بردووه‌و به‌کونه ره‌شه‌کانی گه‌ردوون کونی جه‌رگی شاعیریشی ته‌نیوه‌ته‌وه، جا لێره‌دا ده‌بێت به خوێنه‌ری رۆمانسی بڵێین گه‌ر به دوای چه‌شه‌ی باوی ره‌زم و سۆزدا له‌م شیعره‌دا ده‌گه‌ڕێی باشتر وایه خۆت شه‌که‌ت نه‌که‌یت، چونکه لێره‌دا هه‌ر دێڕێکیش ده‌کرێت وه‌کو بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆو په‌یوه‌ستدار به ڕشته‌و بابه‌تێکی تری گه‌ردوونی و زانستییه‌وه لکا بێت و پێویستی به سه‌لیقه‌ی که‌سێکی خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات و راقه‌ی بۆ بکات و له دووی بچێت و دۆزرانه‌وه‌ی نوێی به‌دوادا بێت:
من هەڵاتووی ناو بورکانی تابلۆیەکم؛ شلەبەردی ئاگراویی لێ ئەڕژایە سەر کاشیی پیشانگا
تا کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی خود هێنده بچوك و جیاواز ده‌بێت له ناو تابلۆیه‌که‌وه له‌گه‌ڵ بورکانه‌کاندا دێته ده‌ره‌وه و پارادۆکسی (شله‌به‌ردی- ئاگراوی+) وه‌سفی ئه‌و دوو دنیا جیاوازه‌ی واقیع و ئه‌ندێشه‌یه که شیعره‌که کاریان تێدا ده‌کات.
ئیتر لێره‌وه به‌شێکی تری ئه‌کشن ده‌ست پێده‌کات دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا شاعیر وه‌سفه‌کانی ته‌نی خود ته‌واو ده‌کات و دێته سه‌ر رووداو و پێشهاته‌کانی ناو ئه‌م کابوس و خه‌ونه ناخۆشه، ئیتر لێره‌وه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ ده‌ڵێین باشتر وایه خۆتان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌وه سه‌غڵه‌ت و شه‌پڕێو نه‌که‌ن، چونکه زۆر زیاتر له دیوی ماتریاڵ رۆده‌چێته نێو ئه‌و جیهانه په‌نهانانه‌ی له چیرۆکه ترسناک و فلیمه‌کانی ترس و تۆقاندندا پێشچاومان ده‌که‌وێت، ئه‌و دیمه‌نانه‌ش له ڕێگای ڕیکۆردی شیعرییه‌وه له مێشکی خوێنه‌ردا چاپ ده‌بێت و له‌کاتی ته‌نیایی و شه‌و و خه‌و و چوونه‌سه‌رئاو و ….تاد دێنه‌وه پێشچاوی:
ئێسکەپەیکەری دەستێکی زل، بە ڕیتمێکی ڕێک، بە نووکی پەنجە لە پەنجەرەکەم ئەدات
بروسکێك بەتەوقی سەرما دێ. گوڵاڵە ڕەشەکانی دەوری گورچیلەم لە دەممەوە سەردەردێنن
بە دەرپێی کورتەوە خۆم ئەگەیەنمە داڵان؛ جیڕە جیڕی دەرگای واڵا. زڕەی کەوچکی هەڵدراو لە متبەق. نەڕەی دووکەڵ و، زیڕەی جنۆکە
لەناکاو گڵۆپی توالێت دائەگیرسێ
شوێنپێی تەڕی سەر پێپلیکانەکان. پارچە شووشە و دەمامکی نیمچە سووتاو.
کلکی مارێك ئاوی توالێت ئەشڵەقێنێ و خۆی ون ئەکات
دەست بۆ دەسکی دەرگا ئەبەم؛ قیژەی لێوە هەڵئەستێ
لەناو لیك و ئارەقەدا لەخەو ڕائەچڵەکێم؛
وه‌ك چۆن له‌به‌شی سێهه‌میشدا ده‌گه‌ینه حه‌قیقه‌تی زۆرانبازییه‌کانی مێژووی کۆن و نوێی مرۆڤایه‌تی و ته‌واونه‌بوونی کێشه‌کانی نێوان ئاده‌میزاده‌کان و شیکاریی ئه‌م هه‌موو رووداوه کۆن و نوێیانه له نه‌ستی شاعیر‌و گۆڕه‌پنه‌کانی ده‌روونیدا، به‌ڵام پڕ پڕ له کۆلاژو ئاوێته‌بوونی مێژووه دێرین و نزیکه‌کان، له‌وێوه ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه به‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌موو شه‌که‌ت بوون و نائارامییه و چۆنیش لیی ده‌رباز ببین، به‌لام بێسوود له بازنه‌یه‌کی داخراودا ده‌سوڕێینه‌وه ته‌ژی له کاراکته‌ری فلیمه سینه‌ماییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان، ده‌بێت خوێنه‌ر بۆ تێگه‌شتن له ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م کاره شیعرییه نه پشت به سۆز ببه‌ستێت نه به ئاوه‌ز، چونکه ده‌رهاویشته‌کان هی هیچ کام له‌و دوو دنیایه نییه، لێره‌وه گرنگی دۆخه نه‌زانراو و په‌نهانه‌کانی بوونی ئاده‌میزادمان بۆ روونتر ده‌بێته‌وه، تا بپرسین چی وای له شاعیرێك کرد ئه‌م دیمه‌نه سه‌مه‌رانه بئافرێنێت؟ گه‌ر بوونی نه‌بێت له دنیاکانی پشت دنیای واقیع و لۆژیکی ئامێزان له گیان و جه‌سته، ئه‌م باره ده‌روونیه پڕ شڵه‌ژان و بێ ئۆقره‌ییه ده‌کرێت ده‌ربڕی حاڵه‌تێکی دۆخی خودی شاعیر بێت که نامانگه‌یه‌نێته هیچ و به جۆرێک له جۆره‌کان له‌و دۆژه‌یه‌دا بمانهێڵێته‌وه، جگه له ترس و دڵه‌راوکه، یان کانگای ده‌روونی پڕ له نه‌هامه‌تی و شکسته‌کان بێت و به‌و خه‌ونه ناخۆشانه لێکدانه‌و راڤه‌یان بۆ بکرێت، که‌واته ئه‌م زمانه پڕ هونه‌رکارییه کارامه‌ییه‌کی مه‌عریفی و ئاگایی له پشته‌وه‌یه که ده‌توانێت ده‌ربڕین له پشکی خودنائاگای تاك بکات، ئاوهاش خوێنه‌ر به په‌رۆشه‌وه له‌گه‌ڵ شاعیردا ده‌یهه‌وێت ده‌رگاو ڕێگایه‌ك بدۆزیته‌وه تا له‌و کابووسه مه‌ترسیداره رزگاری بکات که خستوویه‌تییه ناو ئه‌و دنیا پڕ ته‌لیسماویه‌وه، بی ئه‌وه‌ی له گیان و خه‌ون تێبگه‌ین ناتوانین له‌م ده‌قه‌ش تێبگه‌ین، ئه‌و دوو دنیایه‌ش هه‌مووان ئه‌زموونی ده‌که‌ین و پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بین بێ ئه‌وه‌ی شتێکی ئاوهاش له حه‌قیقه‌ت و کونهیان تێبگه‌ین، هه‌روه‌کو ڕێبوارێک واین به بن سێبه‌ره‌که‌یاندا تێپه‌ڕ ببین و شتێکی ئه‌وتۆشمان له یادنه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی له‌و خه‌ونه ناخۆشانه بێ‌دار ده‌بینه‌وه‌و ناشگه‌ینه هیچ سه‌ره‌داوێك چونکه زۆرمان ماوه ئاوێته‌ی خودی ئه‌و جیهانه پڕ جادوو و ته‌لیسماویه ببین.
جووەکان لە مو‌سا یاخی ئەبن و بەدەوری گۆلکێکی زێڕیندا ئەخولێنەوە
لە شەقامێکی قەڵەباڵغدا لەشکری ئاشوورییەکان بە تیر و کەوانەوە مارش ئەکەن
قەشە و فەلەکناس، پشت لەیەك، دە هەنگاو ئەنێن و لەگەڵ ئاوڕ دانەوەدا رووی دەمانچە لەیەك ئەنێن…
هەزاران باڵندە لەژوور سەری پیرەمێردێکدا ئەفڕن؛ لە جەنگی رزگاریدا پاڵەوانی نەتەوەیی بوو، ئێستاش نیمچە شێت
مرۆڤێکی درێژکۆلەی بێدەست و قاچ، لە پێستی مار، لە قوژبنی بنمیچی دارینی نزمی کۆختێکدا، شەڕی پارتیزانی لەگەڵ جوتیارێکدا ئەکەم بە خاکەنازەوە بۆم دێ…….
پێ بە کلکی شێرێکی نووستوودا ئەنێم. خۆم بە ورچێکدا ئەکێشم. پێم لە مارێکی سڕ هەڵئەکەوێ و ئەکەومە سەر پشتی تیمساحێك
لەناو لیك و ئارەقەدا لە خەو ڕائەچڵەکێم؛
زۆر ده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌م شیعره بوه‌ستین و بدوێین به‌ڵام من لێره‌دا هه‌ر ئه‌م سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه‌م خسته روو تاکو ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خرۆشاندنی ئه‌و خوێنه‌رو نووسیارانه‌ی دی که ئه‌م ده‌قه جوڵاندنی و جیاوازی و نوێبوونه‌وه‌یان تێدا بینییه‌وه‌و درک پێ کرد، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده به لایه‌ن جۆراوجۆره‌کانی ده‌کرێت له زۆر رووه‌وه له‌سه‌ری بوه‌ستین و وتوێژی بکه‌ین، شاعیر خامه‌که‌ی که‌م به‌کاردێنێت و به‌ڵام ده‌زانێت چی ده‌نووسێت و چۆن ده‌نووسێت و ئه‌مه‌ش خاڵێکی پۆزه‌تیڤی که‌موێنه‌یه له‌م دۆخه‌دا که قه‌یرانی رۆشنفکری و بگره خوێنه‌واریی له ئارادایه، وه‌ك چۆن ئاواتمان ده‌خواست زمان و گوتاری شیعریی کۆن و دووباره‌مان له شیعرێکی وه‌ك (هەنگاوەکانی تارماییەک)به‌رچاونه‌که‌وتایه وه‌ك ئاوتخواستن به بوون به:(شەکرۆکەیەک بە دەست مناڵێکی بەرگ دادڕاوی بێ لانەوە)یان نه‌فرینێکی راسته‌وخۆ له واقیعێکی ناته‌بای وه‌ك: (ڕووباری درۆ وپانتاییەکی پڕ لە خیانەت وقەدپاڵێکی پڕ لە دەمامەک) که زۆر له شاعیره‌کان پێشتر له شیعره‌کاندا ئاماژه‌یان پێداوه، یان دروشمه کۆنه‌که‌ی شاعیران (خەون بە ئازادی خاکەوە ببینن) یان ساده‌بوونه‌وه‌ی زمانی شیعر تا ئه‌و راده‌یه‌ی وه‌ك شاعیرێکی دی له (ده‌نگه‌کان) دا له شیعری (لە سێپتێمبەردا)بڵێت (چەند خۆشە لەگەڵ تۆ..دەربڕینی شیعر..چەند بەتامە…گوێگرتن لە ماملێ‌ی… ژێی دەنگت…چەند ناسکترە…ئیسماعیل سابووریی) یاخود شاعیرێکی تری له‌بری وێنه‌گرتن له ساتی خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی گه‌وره‌ی شایسته‌وه ته‌نیا لیفلێتێك به‌ده‌سته‌وه بگرێت و وێنه‌که بچرکێنێت زۆر سادانه و دوور له هه‌موو هونه‌رکارییه‌کی شیعر وه‌ك له شیعری (گوناح و بڤە و نەکەی ها)دا هاتووه بڵێت:
دوعای کارامە شێخێکت بە بەرۆک و
دوان بەم بەر و بەو بەری ژێر سەرینت
گوایە لە چاونەفەس و
قەزاوبەڵا..
دورت بخەن
خزم و خێزان و قەومانی نزیگیش
پیرۆزت کەن و
جەژن و هانگت لۆ بگێڕن