 
	ساڵی تازەی خوێندن … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
Closed							
	
						
						
					
 ساڵی تـــازەی خوێندنە
 خــۆشـــترین ڕۆژی منە
 بـــۆ پۆلێکی نوێ دەچم
 دڵ پــــڕ ھیوای مـەزنە
 &&&
 خاوەنی خولیا و بەھرەم
 بۆ پێشوازی ئامــــادەم
 ئەمساڵیش وەکو ساڵان
 سەرکەوتن تۆمار دەکەم
 &&&
 بۆیە ھەر لــــە ئێستاوە
 بـــە گشت ھێز و تواناوە
 بە بەرنامە کــار دەکەم
 چــــالاک و بە بڕواوە
 ١/٩/٢٠١٩ 


 
			 
			 
			