
په‌تای خیانه‌ت … به‌ختیار محه‌مه‌د
پێناچێ به‌درێژایی مێژوو، هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست هێنده‌ی كورد كاره‌كته‌ری ناپاك و نۆكه‌ر و خۆفرۆشی هه‌بووبێ و به‌رهه‌م هێنابێ. زۆرجاریش ناپاكی گه‌وره‌ی وای هه‌بووه، كه پله و پایه و پۆستی بڵند و گه‌وره‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كانی كورده‌وه پێ دراوه. ئه‌وه‌تا – له نوێترین نموونه‌دا – كه‌سێكی وه‌ك هاكان فیدان – كه ده‌ڵێن كورده – هه‌ستیارترین پۆستی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئاكه‌په – كه خۆی ئه‌ندامێكی ئه‌م حزبه‌یه – پێ دراوه: پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری میت؛ ئه‌مه شتێكی نموونه‌ییه، كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر له توركێك زیاتر متمانه به كوردێك بكا و به‌رپرسیاره‌تی ده‌زگایه‌كی وا هه‌ستیاری پێ ببه‌خشێ و پێ ڕابسپێرێ.
بێ گومان ئه‌مه پاداشتكردنی كوردێكه، كه خۆی ده‌كاته تورك. واته پاداشتی به توركبوونه. ئه‌مه پاداشتی نكوڵیكردنه له شوناسی كوردبوون، كه ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورك باشترین پاداشتی بۆ ئه‌م جۆره له نكوڵیكردنهی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كه‌سێكی وه‌ك هاكان فیدان داناوه، ئه‌ویش به‌خشینی پۆستێكی باڵای ده‌زگایه‌كی گرنگ و هه‌ستیاری وه‌ك ده‌زگای میته. لێره ده‌وڵه‌تی تورك له ڕێگه‌ی ئه‌م پاداشته‌وه، وه‌ك نامه و په‌یامێك ده‌یه‌وێ به هه‌موو كوردێك بڵێ: ئه‌گه‌ر هه‌مووتان وه‌ك هاكان بن، ئه‌وا ده‌شێ خه‌ڵات و پاداشتی باش وه‌رگرن! هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پاداشت و خه‌ڵاته سه‌د له سه‌د له خزمه‌تی تۆرانیزم و ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بێ، واته كاره‌كته‌ری خۆفرۆش ده‌بێ ببێته تورك – ئیخوانیی، ئینجا خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی توركه‌وه پێ ده‌به‌خشرێ. ئه‌مه مه‌رجێكی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری فاشیستی توركه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌ر به‌وه ڕازی نابێ، كه تۆ جاشی بیت و چه‌كی بۆ هه‌ڵگریت و سیخوڕی بۆ بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێ واز له زمان و ناسنامه‌ی كوردبوونی خۆشت بهێنی، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌وه شتێك نییه به‌ناوی كورده‌وه، به‌ڵكو ته‌نها تورك و پان تۆرانیزم هه‌یه. ڕێك هاكان فیدان ئه‌م مه‌رجه گرنگه‌ی به‌زیاده‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌ردۆگان و پارتی ئاكه‌په جێ به جێ كردووه، بۆیه ئه‌ویش له هه‌موو كه‌سێك زیاتر متمانه‌ی پێی هه‌یه و خۆشی ده‌وێ و پۆستێكی وا هه‌ستیاری وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای میتی پێ به‌خشیوه. ئه‌ردۆگان لێره دوو په‌یامی هه‌یه، یان با بڵێین به به‌ردێك دوو چۆله‌كه ده‌كوژێ: له‌لایه‌ك هاكانی كردووه‌ته تورك، له‌لایه‌كی دیكه‌ش له هه‌ستیارترین پۆستی باڵای ده‌وڵه‌تدا شه‌ڕی كوردی (گه‌ریلای) پێ ده‌كا. ئا ئه‌مه نرخی هه‌موو خیانه‌تێكه: به‌خشینی پاداشت و خه‌ڵات له به‌رانبه‌ر نكوڵیكردن له ناسنامه و سیخوڕی و نۆكه‌ری و جاشایه‌تی. تورك (ئاكه‌په) به‌م شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كورده‌كانی ناو خۆی ده‌كا و هه‌ر به‌م چاوه‌ش سه‌یریان ده‌كا. چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان له‌به‌رده‌م هه‌موویان نكوڵی له دۆز و كێشه‌ی كورد كردووه و هێما ڕۆشنبیرییه‌كانی كوردی له‌ناو بردووه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌م ئه‌ندامه كوردانه‌ی ئاكه‌په فززه و نقه‌یان لێوه نه‌هاتووه، ئا ئه‌مه ئه‌و جاشایه‌تی و خیانه‌ته نموونه‌ییه‌یه، كه ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌موو تاكێكی كوردیان ده‌وێ. لێره‌ش ده‌زانین و تێده‌گه‌ین، كه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك و ئاكه‌په و ئه‌ردۆگان هێنده دوژمنی په‌كه‌كه‌ن و هێنده ڕقیان لێیه‌تی و به‌ڕاده‌ی شێتبوون و هیستریا شه‌ڕی ئه‌م بزاڤه شۆڕشگێڕه ئازادیخوازه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و هێنده لێی ده‌ترسێن و لێی تۆقیون، چونكه ئه‌و هێمای (نوێنه‌ری) ده‌نگی گه‌لێكه، كه ده‌وڵه‌تی تورك خه‌ریك بوو بیخنكێنێ و له‌ناوی ببا، به‌ڵام په‌كه‌كه بووه فریادڕه‌سی ڕزگاركردنی ژیانی ئه‌م گه‌له له باكووری داگیركراوی وڵاته‌كه‌یدا. به‌ڵێ، په‌كه‌كه هێمای (فاكته‌ری) مانه‌وه و زیندوویی بوونی كورده له هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی تۆرانیزمی كه‌مالیزمی ئه‌ردۆگانیزمی فاشیزمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورك؛ نه‌ك هه‌ر له باكوور، به‌ڵكو – ده‌توانم بڵێم – له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش.
شایانی باسه، كه بڵێین: محه‌مه‌د فاتیح زیاش سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئه‌مرۆ (1876 – 1924) ، كه خۆی كوردێكی خه‌ڵكی ئامه‌ده و بیریار و كۆمه‌ڵناس و شاعیرێك بووه، نكوڵی له شوناشی كوردبوونی خۆی ده‌كا و ده‌بێته فه‌یله‌سوفێكی فیكری پان تۆرانیزم و نه‌ته‌وه‌ی تورك به سوپه‌رمان له قه‌ڵه‌م ده‌دا، كه‌مال ئه‌تاتوركیش ئه‌م تیۆره‌ی ئه‌و ده‌كاته بنه‌مای ئایدیۆلۆژیا نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌گه‌زپه‌رست و شۆڤینییهكهی خۆی… گه‌لۆ، ئایا ئه‌مه خیانه‌تێكی نموونه‌ییی نییه، كه كوردێك نكوڵی ته‌واو له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردبوونی خۆی ده‌كا و ده‌بێته فه‌یله‌سوف و بیریاری تۆرانیزم و كه‌مالیزم و نه‌ته‌وه‌ی تورك به سوپه‌رمان له قه‌ڵه‌م ده‌دا و له هه‌مان كاتیش‌دا نكوڵی له بوونی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌كا؟ ئایا ئه‌مه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه كاره‌كته‌ری داگیركه‌ر، كاره‌كته‌ری داگیركراو ده‌كاته عه‌ده‌م و له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی بوونی خۆیدا ده‌یتوێنێته‌وه؟ واته كاره‌كته‌ری داگیركراو له‌ئاست كاره‌كته‌ری داگیركه‌ردا هێنده خۆی له‌لا كه‌م ده‌بێ، كه ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خۆی له‌ناو ئه‌ودا بتوێنێته‌وه و نكوڵی له بوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكا؛ ئه‌مه حه‌قیقه‌تی كه‌سایه‌تی هه‌موو خۆفرۆشه‌كانی وه‌ك محه‌مه‌د فاتیح و خه‌یری حه‌سه‌ن و هاكان فیدان و ده‌یان و سه‌دانی وه‌ك ئه‌وانن…
به‌ختیار محه‌مه‌د.