
ڕه‌خنه ئاوێنه‌یه *.. به‌ختیار محه‌مه‌د
تا ئێستا ئه‌دیب و نووسه‌ری كورد له به‌های ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌خنه تێناگه‌ن: ئه‌وانیش ڕه‌خنه به جنێو تێده‌گه‌ن، نه‌ك به خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌هێزكردنی ده‌ق؛ بۆیه ڕه‌خنه‌یان قبووڵ نییه و به ڕه‌خنه بێزار و نیگه‌ران ده‌بن. هه‌ر ده‌قێك ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێ، واته خه‌ڵاتی خوێندنه‌وه‌ی پێ به‌خشراوه؛ واته ده‌قێكه خوێنه‌ری هه‌یه: خوێنه‌رێكی چۆنایه‌تی؛ ئه‌مه‌ش ڕێز و به‌ها و خه‌ڵاتێكی گرنگه بۆ ده‌ق.
نووسه‌ر و شاعیر و ئه‌دیبی كورد ده‌بێ بزانن، تا ڕه‌خنه‌یه‌كی به‌هێز نه‌بێ، ئه‌ده‌بێكی به‌هێزیشمان نابێ. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان نه‌بوو، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز و پێشكه‌وتوو و كراوه‌مان نابێ. ڕه‌خنه پێمان ده‌ڵێ، كه ئه‌م ده‌قه شایانی خوێندنه‌وه‌یه، بۆیه خاوه‌ن ده‌ق ده‌بێ دڵخۆش بێ به ڕه‌خنه، نه‌ك تووڕه و بێزار و نیگه‌ران بێ؛ چونكه ده‌بێ ئه‌و شته ساده‌یه بزانین، كه ده‌قی كامڵ نییه، به‌ڵكو ده‌قی ته‌واونه‌كراو هه‌یه: ڕه‌خنه‌گر ده‌چێته فه‌زای ئه‌م ته‌واونه‌كراوه و قسه‌ی خۆی ده‌كا. هه‌موو ده‌قێكی باش به ڕه‌خنه باشتر ده‌بێ، خراپتر نابێ؛ بۆیه ڕه‌خنه خه‌ڵاته، كه به نووسه‌ری ده‌ق ده‌به‌خشرێ. ئه‌و خه‌ڵاته‌ی هه‌موو ده‌قێك شایانی نین پێیان ببه‌خشرێ؛ بۆیه ڕه‌خنه خوێندنه‌وه‌یه، جنێو نییه، ئێوه‌ش قبووڵی بكه‌ن!
ڕه‌خنه ئاوێنه‌یه، ده‌ق خۆی تێدا ده‌بینێ. سا چ عه‌یبه‌یه‌كی تێدایه، كه ده‌ق له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی بكا و خۆی ببینێ؟ ئێ باشتر نییه ده‌ق خۆی ببینێ، له‌وه‌ی كه خۆی نه‌بینێ؟ ئا ئه‌مه ئامانجی ڕه‌خنه‌یه، كه ده‌ق له ئاوێنه‌كه‌یدا حه‌قیقه‌تی خۆی ببینێ.
به‌ختیار محه‌مه‌د