
پیاسه‌یه‌ك به تانوپۆی (شه‌قامه‌که)ی ئۆکتاڤیۆ پازدا….. سۆران محه‌مه‌د
*به ئه‌ژی و هه‌موو ژیانکاران پێشکه‌شه..
*به‌رایی/ سیحری ده‌ق و راڤه‌کان:
ئایا راسته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ڵێن: راڤه‌و شیكاریی بۆ هه‌ر کارێکی شیعریی سیحره‌که‌ی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه؟ یان به پێی خودی شیعره‌کان ده‌گۆڕدرێت؟ بۆ نموونه ئه‌و شیعرانه‌ی خاوه‌نی بونیاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندن و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرن، هه‌رگیز به یه‌ك راڤه‌و یه‌ك جۆر لێکدانه‌وه ده‌رگایان به‌سه‌ردا داناخرێت و کۆتایی به بوونیان نایه‌ت، هه‌ر خوێنه‌رێک به پێی ئاستی تێگه‌شتن و جۆری چێژی شیعریی خۆی لێی ده‌ڕوانێت و ده‌یخوێنێته‌وه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌م ده‌قه‌ی شاعیری به‌ناوبانگی مه‌کسیکی ئۆکتاڤیۆپاز بۆ زۆربه‌ی زمانه زیندووه جیهانییه‌کان ته‌رجه‌مه‌کراوه، دیاره له‌به‌ر ناوازوبوونییه‌تی، جا پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك به‌سه‌ر ده‌قه‌که‌دا بکه‌ینه‌وه، جێی خۆیه‌تی شتێك له‌سه‌ر بایۆگرافی ئه‌م شاعیره بزانین:
*بایۆگرافی شاعیر:
ئۆکتاڤیۆ پاز لە ساڵی ١٩١٤ لە مەکسیك لە دایك بووە، باوکی پارێزەرو باپیری ڕۆمان نووس بووە.
یەکەم پەڕتووکی هۆنراوەی لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٣٣دا نووسی بە ناوی (مانگی دڕندە) . لەجەنگی ناوخۆی ئیسپانیا لایەنخوازی کۆماریەکان بوو دژی فاشییه‌کان، لە ساڵی ١٩٤٣دا سەفەری بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، لە ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٥١ لە پاریس ژیا، لەوێ چاوی بە سارتەرو کامۆ و برێتۆن و چەندان نووسەری ناوداری تر کەوت و ئه‌و دیدارانه بوونە هێزێکی ئایندە بۆ بەهرەی نووسینەکانی. لە سەرەتای ساڵانی پەنجاوە کاری دیپلۆماتیکی کردووە و ئەمانە هەموو بوونە هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئەزمونەکانی، لەوانەش گەڕانەکانی له ئاسیا‌و ڕۆژهەڵات وه‌ك یابان و هندستان، هەر لەوێش ئاشنای (بودایی) بوو، لە ساڵی ١٩٦٨ دەستی لە کاری دیپلۆماتیکی کێشایەوە. لەگەڵ هاوسەرەکەی (مێر خۆسێ) کە هونەرمەندی نیگارکێش بوو لە مەکسیکۆ دەژیان، هاوسەرەکەی ڕۆڵی بووە لەو خەڵاتە جۆراوجۆرە جیهانیانەی لە بواری هۆنراوەدا بەدەستی هێنا، لەوانە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لە ساڵی ١٩٩٠دای وەرگرت، مەخابن چرای تەمەنی لە ساڵی ١٩٩٨دا بە یەکجاری کوژایەوە، بەڵام بەرهەمەکانی وەك دەقی هەمەلایەن و کراوە هەردەم لە تێڕاماندان..
*ده‌قه شیعریی شه‌قامه‌که:
(شەقامەکە)
ئێرە شەقامێکی درێژ و بێ دەنگە
لە ڕەشاییدا هەنگاو دەنێم، پێم ئەترازێ و ئەکەوم
پاش بەرزبوونەوە، ئەڕۆم بە کوێری، پێکانم
پێ ئەنێن بە بەردە بێ دەنگەکان و گەڵا وشکەکان.
کەسێکیش لە دوامەوە پێی ئەنێ بە، بەردەکان، گەڵاکان:
گەر من هێواش بمەوە ئەویش هێواش ئەبێتەوە؛
گەر ڕاکەم، ئەویش ڕا ئەکا، ئاوڕ ئەدەمەوە : کەس نیە
هەموو شتێك تاریك و بێ دەرگایە،
تەنیا هەنگاوەکانم ئاگاداری منن
ئەخولێمەوە و ئەخولێمەوە لە نێو ئەو سەر گۆشانەدا
کە بۆ ئەبەدی ئەچنەوە سەر شەقامەکە
لەوێ کە کەس چاوەڕوانی ناکا، کەس بە دوامدا نایە،
لەوێ لە پیاوێك ورد ئەبمەوە کە پێی ئەترازێ
بەرزئەبێتەوە و کاتێك ئەمبینێ ئەڵێ : کەس نیە
…………
شیعره‌که به ئینگلیزی:
The Street
Here is a long and silent street.
I walk in blackness and I stumble and fall
and rise, and I walk blind, my feet
trampling the silent stones and the dry leaves.
Someone behind me also tramples, stones, leaves:
if I slow down, he slows;
if I run, he runs I turn : nobody.
Everything dark and door less,
only my steps aware of me,
I turning and turning among these corners
which lead forever to the street
where nobody waits for, nobody follows me,
where I pursue a man who stumbles
and rises and says when he sees me : nobody
* شیکاری هۆنراوەکە:
(پاز لە بێ هودەییدا هەنگاو دەنێ)
ئەم هۆنراوەیەی پاز دەقێکی کراوەیەو وەك بابەت راستەوخۆ پەیوەندی بە فەلسەفەی ژیانی مرۆڤەوە هەیە، من لە گەڕانم بە دوای مانا جیاجیاکانی ئەم دەقە زۆر شیکاری جۆراوجۆرم پێش چاو کەوت ، یەکێك لە ڕەخنەگرو خوێنەر و چێژلێبینەرەکانی هۆنراوە (کوانجی، جی، دانگ)بوو کە لە سوچێکی تۆڕی جهانییەوە بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆی بۆ ئەم دەقە بەم جۆرە دەربڕیوە:
لەم دەقەدا کە دەبینین بەدرێژایی شەقامێکی بێ دەنگ. سیمبوڵە و پێمان دەڵێت بەجۆرێك کاراکته‌ره‌که ژیانی گرتووە کە دێت و نازانێ که بە تەواوی چی دەوێ لە ژیان فەراهەمی بهێنێت. ئەو دەڕوات بە نشێویەکاندا و هەمان کاری ڕابردوو بە ئاکام دەگەیەنێتەوە. ئەو تەماشای خۆی ئەکات وەك ئه‌وه‌ی هیچ کەس ببینێت لای وایە، بەڵام دەیەوێت ببینرێت وەك زیاتر لە خۆی، بۆ بەدەست هێنانی کەسێکی باشتر.
پاز لە دێڕەکانی ٣ و٤ دا گریمانی ئەوە بۆ خوێنەر دروست دەکات کە نازانێ لەم ژیانەدا چی دەوێت و بۆیە بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتن.
لە دێڕی ٥ دا: کەسێک لە دواوەیەتی پێ دەنێ بە بەرد و گەڵاکاندا؛ بەردەوامییەتی ڕۆشتنە بە هەمان تەرحی نشێوەکانی ڕابردوودا.
پاز متیتافۆڕی درێژکراوە بەکاردێنێت بۆ هەماهەنگی شێواوی نەدۆزینەوەی خود یان بێ دیدگایی.
دێڕی دووهەم: ئاماژەی ژیانی تەنیایی و دوورەپەرێزیی دەردەخات.
من دەڕۆم لە تاریکیدا…
دێڕی ٦ و ٧: دووبارە کردنەوەی شتەکان مانای نەبوونی ئامانجێکی دیاری کراوە، وەك دەڵێ:
گەر من هێواش بمەوە ئەویش هێواش دەبێتەوە…
مرۆڤ لە هەڵبژاردنەکانی ژیاندا خۆی سەرپشکەو دەبێت کاریگەریی لەسەر ژیان جێ بهێڵێت و بەردەوامییەتی ڕۆشتن و نەزانینی بۆ کوێ چوون پرسیارێکی فەلسەفی لای خوێنەر دەهروژێنێت، یان هەندێك جار وەك مرۆڤەکان ژیان بە جۆرێک دەگرن بە شێوەیەک وەك ئه‌وه‌ی کە خۆی دێته پێشه‌وه.
پێ هەڵترازان ئاماژەی ئەو نشێوانەیە کە رووبەروی مرۆڤ دەبنەوە لە ژیاندا لە سەر ڕێگای زیندەگی، بە جۆرێك لە ڕۆشتنی بەرەو پێش نەوەستێن، بەڵام ئەمە خەمڵاندنی داهاتووی پێ نابەخشێت کە گوایە چ ناکاوێك چاوەڕوانی ئەکات ، مرۆڤ کاتێک تەماشای ده‌وروبه‌ر دەکات کەسێك دەبینێت، بەڵام ئەم کە تەماشا دەکات خۆی بە هیچ کەس دەبینێت، چونکە هەمان شتەکان دووبارە دەبنەوە لە دیدی پازەوە..
بەم جۆره بەردەوام ئەبێت و ڕاستە ڕێگا نابینێت بۆ کردنی شتی جیاواز و هەوڵی هەنگاونانی جودا، بۆیە کاتێك تەماشای خۆی دەکات خۆی لە ڕابردوودا دەبینێتەوە و بێ هودەیی دووچاری شاعیر دەکات و لەگەڵ ئەمەشدا هەر هەوڵی گۆڕانکاریی و بەرەو پێش چوون دەدات بۆ دۆزینەوەی خودی باشتر و جیاوازتر نەك لەسەر چووچی شەقامێکدا بەڵکو ڕاستە ڕێیەکی سەرەتا ون و داهاتوو تازه.
یەکێکی تر لە تامەزرۆیانی شیعر لە گۆشەیەکی تری ڕەخنەی ئەدەبیدا دەڵێت:
پاز ئەم دەقەی لە ساڵی ١٩٦٣دا نووسیوە بەتەواویی بێ هیوایی باڵی ڕەشی بەسەر ژیانیدا کێشاوە، بۆیە تروسکاییەك نابینێتەوە، چونکە مرۆڤ لە تاریکیدا تەنانەت هەنگاوەکانی خۆشی نابینێت، کە ڕەنگە خودی خۆی لە سێبەرەکەیدا ببینێتەوەو دەستێکی ڕزگارکەر بەدی ناکات بۆیه لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێتەوەو دەڕوات و بێ دەنگیی بەردیش سیمبوڵێکه بۆ ئەو جیهانەی دەق لێوەی ئەدوێ.
له کۆتاییدا ده‌خوازم له شه‌یدایانی شیعر‌و خوێنه‌رانی کوردزوبانی ئازیز، که هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌و تێگه‌شتنی جیاوازتر بۆ ئه‌م ده‌قه بده‌ن، چونکه هه‌موو خوێندنه‌وه‌کانی پێشوو هه‌ر ڕاو بۆچوونن و ماناکان له‌م شیعره‌دا به کراوه‌یی و فره‌چه‌شنی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش سیفاتێکی ده‌قی جوان و سه‌رکه‌وتووه، که هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت لێکدانه‌وه پێچه‌وانه‌کانیش له خۆ ده‌گرێت.
*تێڕوانین:
من وه‌ك (سۆران) ده‌توانم بڵێم ئه‌م ده‌قه سنووری شوێنکات ده‌بڕێت و به‌م جۆره لای خوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی شیعر- مانه‌وه بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات، به‌و مانایه‌ی شاعیر شیعره‌که‌ی سنووردار نه‌کردووه به زه‌مانێكی دیاریکراو یان وڵات و که‌سێکی ده‌ستنیشانکراو، ئه‌و شه‌قامه‌ش ده‌کرێت له هه‌موو شوێن و کاتێکدا بوونی هه‌بێت و مرۆڤه‌کانیش جیاواز به‌سه‌ریدا هه‌نگاوبنێن و تۆماره‌کان پڕ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌م شه‌قامه‌ی شاعیر چۆڵه و هه‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ری- له‌کاتی تێپه‌ڕینه دووباره‌کان به‌سه‌ریدا.
خاڵێکی گرنگ که تا ئێستا نه‌مبینیوه ئاماژه‌ی پێکرابێت بریتییه له باسنه‌کردنی ده‌رچوون له ناوچه‌ی شه‌قامه‌که، یان به هۆی هۆکاری ده‌ره‌کی وه‌کو یاساغبوون یان له ئارادانه‌بوون، یاخود هۆی ناوه‌کی وه‌کو نه‌توانین یان قه‌ناعه‌تنه‌بوون و ملکه‌چیی قه‌ده‌ر.
شاعیر به ته‌کنیکێکی ناوازه‌و جیاواز خودی خۆی دابه‌ش ده‌کات به سه‌ر دوو مێژوو، یان دوو که‌سدا؛ ڕابردوویه‌كی تاریك و نادادپه‌روه‌ر، هه‌روه‌ها ئێستایه‌کی دووباره، بۆیه خۆی له‌قه‌ره‌ی باسکردنی داهاتوو نادات، ئه‌سته‌مه بۆ شاعیرێك خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندبێت، هیوایه‌ك هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنێت که له واقیعدا بوونی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گۆشت و خوێنی مه‌کسیکییه؛ بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کێشانه‌دا که ده‌یزانی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه له‌وێ، ئه‌و له 1971دا جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌کسیك.
بۆ زیاتر روونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌ق، ده‌توانین هێڵکاری ئه‌و جوڵه دراماتیکییه‌ی بێژه‌ر ئاوها ره‌نگڕێژ بکه‌ین:
ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته شێوه‌ی مانای گشتی ده‌قه‌که، که ده‌کرێت به جۆری جیاواز و له بۆنه‌ی تایبه‌تیدا سوودی لێ ببینرێت که به‌م شێوه‌یه‌یه:
هه‌وڵدان…….(به‌ده‌ستهێنانی هیچ)……گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا(بێ ئومێدیی)
جێی ئاماژه‌شه خاڵێکی گرنگ ده‌رباره‌ی تاریکایی شه‌قامه‌که باس به‌که‌ین؛ که ئه‌و تاریکییه‌ی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌دا مادی نییه، به‌ڵکو مه‌عنه‌وییه، چونکه شاعیر تیایدا ده‌بینێت وه‌ك ده‌ڵێت (لەوێ لە پیاوێك ورد ئەبمەوە کە پێی ئەترازێ).
شاعیر له چاوپێکەوتنێکدا که لە لایەن (ئەلفرید ماك ئادەم)ەوە لە نێویۆرك ساڵی 1991 لەگەڵیدا سازدراوە، ئاماژه به‌و غوربه‌ته ده‌کات که له‌ساڵانی 1959 تا 1971 له ده‌ره‌وه‌ی مه‌کسیك به‌سه‌ریبرد، که‌واته نووسینی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌و ساڵانه‌وه، شاعیر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت:
“بەڵام لە ماوەی مانەوەی سەفەری دووەممدا لە هندستان، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢و ١٩٦٨ من زۆر دەقی ئاینی و فەلسەفیم خوێندەوە……
جوڵانەوەی قوتابیانی ساڵی ١٩٦٨ بزواندمی، وام هەستکرد بەڕێگەیەکی دیاری کراو هیواو ئامانجەکانی خودی لاویم لەدایك بووەتەوە…..
لە ٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٨دا میریی بڕیاریدا سەرکوتکردن بەکاربێنێت دژی قوتابیانی خۆپیشاندەر بە ڕێگەیەکی دڕندانە. من وام هەست کرد نابێت چیدی خزمەتی حوکمەتێکی ئاوها بکەم، بۆیە لە بواری دپلۆماتیك کشامەوە”.
له‌م گوته‌یه‌شدا ئاسۆی فراوانی هزری ئه‌م شاعیره و پێشکه‌وتنخوازیی هه‌ست پێده‌کرێت، وێڕای به‌شداربوونی شان به شانی پابلۆ نیرۆدا له شۆڕشی ئیسپانیادا دژی فاشیست.
من که چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له کتێبی (شنه‌یه‌ك له رۆژئاواوه) خوێنه‌ری کوردم ئاشناکرد به 23 شاعیری جیهانی و شیعره‌کانیان، هه‌ر گرنگی ئه‌م شیعره‌ی ئۆکتاڤیۆ پاز بوو وای لێکردم له یه‌که‌م شیعردا دایبنێم.
………..……………………
* سه‌رچاوه‌و په‌راوێز/
– شیعره‌که له سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌وه:poem hunter/Octavio paz-
The Street
Here is a long and silent street.
I walk in blackness and I stumble and fall
and rise, and I walk blind, my feet
trampling the silent stones and the dry leaves.
Someone behind me also tramples, stones, leaves:
if I slow down, he slows;
if I run, he runs I turn : nobody.
Everything dark and door less,
only my steps aware of me,
I turning and turning among these corners
which lead forever to the street
where nobody waits for, nobody follows me,
where I pursue a man who stumbles
and rises and says when he sees me : nobody.
Octavio Paz