
زمانی په‌شیمانی له كۆمه‌ڵه شیعری زمانی باڵنده‌م ده‌زانی … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی،زاده‌ی زه‌مه‌ن و شوێنێكی دیاریكراوه.ئه‌گه‌ر ده‌ق به‌رهه‌می بیركردنه‌وه و دنیابینی نووسه‌ربێت له هه‌ڵومه‌رجێكی دیاریكراودا، ئه‌وا نووسه‌ریش وه‌ك مرۆڤێك له زه‌مه‌ن و شوێنێك ده‌ژیت و له به‌ریه‌ككه‌وتندایه له‌گه‌ڵ واقیع و ده‌وروبه‌ر.له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بنه جێگه‌ی تێڕامان و بیركردنه‌وه كه دواجار ئه‌مه‌ش له دنیابینی نووسه‌ردا ڕه‌نگده‌داته‌وه. له به‌شێكی زۆری ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سروشتی ژینگه‌یی و په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌لگای كوردی، به تایبه‌تیش له ڕابردوودا ده‌بینرێت. كه تیایدا نووسه‌رانی ئێمه وه‌ك په‌یامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ده‌قی ئه‌ده‌بییان بینیوه و له‌وێوه‌ش ڕه‌خنه‌ی هه‌موو ئه‌ودیاردانه‌یان كردووه كه ئه‌و كات بوونیان هه‌بووه.
ناتوانین ده‌قێكی ئه‌ده‌بی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زه‌مه‌ن و شوێنه داببڕێنین كه تیایدا نووسراوه.چونكه ئه‌و ده‌قه به‌رهه‌می ئه‌و زه‌مه‌ن و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یه‌یه. كه نووسه‌ر تیایدا ده‌ژیت.
بۆ نموونه:_ كه نالی نامه‌یه‌ك بۆ سالم ده‌نێرێت و باسی غوربه‌تی خۆی و تاسه‌ی نیشتمان ده‌كات، ئه‌مه ده‌ره‌نجامی ئه‌و دابڕانه ڕوحی و جوگرافیه‌یه كه تیایدا نالی ناچار كردووه له شوێنێكی دیكه بژیت.
لێره‌وه‌ش ئه‌و ده‌قه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤێكه، كه دوور له نیشتمانه‌كه‌ی ده‌ژیت. ئه‌وی پاڵنه‌ری دروستبوونی ئه‌و هه‌سته و گوزارشتكردنه بووه، بێگومان به‌ریه‌ككه‌وتنی شاعیره له گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كی تر‌و دووری له نیشتمان، كه‌واته شیعر لێره‌دا، زاده‌ی زه‌مه‌نه مێژووییه‌كه‌یه و ده‌لاله‌ت له كاریگه‌ریه‌تی واقیع به سه‌ر ناخ و بیر كردنه‌وه‌ی شاعیر ده‌كات.
بۆیه دواجار، ڕایه‌له‌كانی هه‌ر ده‌قێك هه‌رته‌نها په‌یوه‌ست نین به دنیای ناوه‌وه‌ی ناخی شاعیر، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌شن كه له نێوان خود و بابه‌ت، واقیع و خه‌یاڵ دێته ئاراوه.
كۆمه‌ڵه شیعری(زمانی باڵنده‌م ده‌زانی) نوێترین و دواترین كۆمه‌ڵه شیعری كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌ده.ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج له‌و شیعرانه بده‌ین،ده‌بینین تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جۆرێك له ساده‌بوونه‌وه و پاشه‌كشه‌ی شیعریی، به ئه‌زموونی ئه‌و خاتوونه‌وه ده‌بینین، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ده‌ساڵی به جێهێشتنی نیشتمان له نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2018 نووسیونی.
وێرای ئه‌مه‌ش له به‌شێكی ده‌قه‌كانیدا، په‌شیمانییه‌كی گه‌وره وه‌ك تیمه‌ی شیعره‌كان ده‌بینرێت. ئێمه لێره‌دا هۆكاری ئه‌و په‌شیمانییه‌ی شاعیر و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی باس ناكه‌ین كه‌لای هه‌مووان دیاره له به‌رچییه.به‌ڵام هه‌ستكردن به په‌شیمانی، له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك، مانای وایه بژارده‌كه‌مان دروست نه‌بووه و ئه‌وه‌ی كردوومانه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه.
به‌ڵام په‌شیمانی له دوای هه‌ڵه، به بڕوای من هیچ حیكمه‌تێكی تێدا نییه،ئه‌وه گرنگه مرۆڤ هه‌ڵه نه‌كات.ده‌نا(هه‌ردی)شاعیر وته‌نی كه هه‌ڵه‌مان كرد ده‌بێ به ده‌ستی خۆمان، جامه ژه‌هره‌كه بخه‌ینه سه‌رلێومان. لێره‌دا وه‌ك خوێنه‌رێك له سه‌ر به‌شێك له‌و شیعرانه ده‌وه‌ستین كه وه‌ك باسمان كرد جۆرێك له چه‌مكی په‌شیمانییان تێدایه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نها ئه‌و شیعرانه وه‌رده‌گرین، كه شاعیر دوور له نیشتمان و له وڵاتی ئوردن نووسیونی. چونكه به بێ دیاریكردنی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌مه‌نه مێژوویی و جوگرافییه،ناتوانین له‌و ڕه‌هه‌نده ده‌روونی و ڕوحیه‌ی شاعیر بگه‌ین له زه‌مه‌نی ئه‌وێدا.
گوتاری ئه‌و شیعرانه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك ڕوون و دیارن، كه هه‌ر خوێنه‌رێك بیخوێنێته‌وه، به ئاسانی د‌رك به‌و په‌شیمانییه قووڵه ده‌كات و ئه‌مه‌ش له شیعره‌كاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. چونكه ده‌قی شیعریی، زاده‌ی زه‌مه‌ن و ڕوانینی شاعیره، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تیایدا ده‌ژیت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته گوتارێك.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
تامه‌زرۆم..یه‌كێ به كوردی پێمبڵێت چۆنی گیان!
یان من به منداڵێك بڵێم به قوربان..
له سه‌ر زه‌وی هه‌م كه چی نابینرێم
من له كوێم نازانم له كوێ؟
هه‌ر باخه‌كانی خه‌یاڵم له‌وێن..
به داخه‌وه هه‌نگم له ناو هه‌نگوینی خۆیدا ده‌خنكێت!
شاعیر ئه‌م شیعره‌ی له غه‌ریبی و له‌وڵاتی ئوردن نووسیوه، تیمه‌ی شیعره‌كه، گوزارشت له دابڕان له نیشتمان و نامۆبوونی خود به ژینگه و جوگرافیایه‌كی دیكه ده‌كات. شاعیر ناسنامه‌ی خۆی، كه كوردبوونه، به جیاوازتر له ناسنامه‌ی ئه‌وانی تر ده‌بینێت و بڕوای وایه‌بوونی ئه‌و له‌وێ بوونێكی ناتێكه‌ڵه. ته‌نانه‌ت ئه‌و بوونه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌ك شاعیری نیگه‌رانكردووه و ئازارداوه، كه ژیان له شوێنێكی دیكه، به‌وه‌هم بزانێت و گومان له بوونی خۆی بكات.
بێگومان مرۆڤ كاتێ له نیشتمان دائه‌بڕێت، هه‌ست به غه‌ریبیه‌كی قووڵ ده‌كات. كه‌ژاڵیش له‌وێ هه‌ست به غه‌ریبی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ی پێ بدرێت ئه‌وه‌یه، كه غه‌ریبی ئه‌و شاعیره، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوانه و به‌راورد ناكرێت به غه‌ریبی شاعیرانی دیكه‌ی وه‌ك شاعیرانی تاراوگه.
چونكه غه‌ریبی كه‌ژاڵ، غه‌ریبییه‌ك نییه به سه‌ریدا سه‌پا بێت، غه‌ریبیه‌ك نییه وه‌ك نالی به‌رمه‌بنای دووركه‌وتنه‌وه‌ی ناچاریانه‌ی نیشتمان بێت، به‌ڵكو ئه‌و خۆی ئه‌و غه‌ریبیه‌ی هه‌ڵبژاردووه و واقیعێك به سه‌ریدا نه‌سه‌پاندوه.بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه بده‌ین، ده‌بینین شاعیر كه‌متر باس له نیشتمان ده‌كات و زۆرتر باس له خۆی ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی نالی كه غه‌ریبی شاره‌زوور ده‌كات. مه‌حوی له دێڕه شیعرێكدا ده‌ڵێت:( به ئاوی تێگه‌یشتین ئێمه دنیا هه‌ر سه‌رابێ بوو).واته زۆرجار مرۆڤ ژیان به به‌هه‌شتێك ده‌بینێت، كه‌چی كاتێ له واقیعدا پراكتیزه‌ی ده‌كات، ده‌بینێت ته‌نها سه‌رابێك بووه. پێده‌چێت شاعیریش به‌و شێوه‌یه ڕوانیبێتیه ژیانی خۆی كه ئیدی به به‌خته‌وه‌ریه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌گات،هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:(هه‌نگم له نێو هه‌نگوینی خۆیدا ده‌خنكێت). واته شاعیر خۆی وه‌ك هه‌نگ و ژیانیشی له غه‌ریبیدا وه‌ك هه‌نگوین نیشانداوه. له كاتێكدا هه‌نگ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له نێو هه‌نگویندا ده‌باته سه‌ر به بێ ئه‌وه‌ی بخنكێت.
ئێمه له په‌راوێزی ئه‌و شیعره‌وه، ئاگاداری باری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاعیر ده‌بین و ڕوانینه‌كانی ئه‌ومان بۆ ژیان به ڕوونی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.ئه‌و وه‌ك غه‌ریبێك له‌وێ كه له به‌ریه‌ككه‌وتندایه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه هاوشوناسێكی به زمانی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆی سڵاوی لێ بكات، دێته به‌رچاو.له شیعرێكی دیكه‌دا،كه ئه‌ویش هه‌ر له عوممانی پایته‌ختی ئوردن نووسراوه، كه‌ژاڵ ده‌ڵێت:_
پیاو كه په‌ست بوو هاوارده‌كات..
ده‌رو دراوسێش ده‌زانن..چی ده‌ڵێت و چی ناڵێت..
به‌ڵام ژن كه په‌ستبوو. به بێ ده‌نگی هه‌موو دونیا
به‌سه‌ر پیاودا وێران ده‌كات..
باشه پیاو بۆ واده‌كات؟
ئاستی شیعری لای ئه‌و خاتوونه هێنده ساده بۆته‌وه، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی شه‌ڕه‌كانی نێوان دووره‌گه‌زه‌كه‌ش وه‌ك شیعر ده‌بینێت،ئه‌م چه‌ند وێنانه، وێرای ئه‌وه‌ی له ڕووی وێنه‌ی هونه‌ریی وفۆڕمی شیعرییه‌وه ساده و ده‌لاله‌تن له پاشه‌كشه‌ی شیعری ئه‌و شاعیره، هاوكات له ڕووی ناوه‌ڕۆكیشه‌وه هه‌ڵگری گوتارێكی میللییانه‌یه كه تیایدا هێما بۆ پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌لگای كوردی و ئاماده‌یی ئه‌و ڕه‌گه‌زه له ژیانی خێزانی و په‌روه‌رده‌ییدا ده‌كات.شاعیر پیاو وه‌ك هێمای ده‌سه‌ڵات و تووڕه‌یی و هێز پیشان ده‌دات و ژنیش وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز.
بۆ من وه‌ك خوێنه‌رێك، جێگه‌ی سه‌رنجه ژنه شاعیرێك، كه سه‌رده‌مانێك شیعری وه‌ك هێمای یاخیبوون و هاتنه‌وه به گژ ئه‌قڵی پیاو سالاریی ده‌بینی و خه‌باتی فێمینیزمی ده‌كردوو دژه باو بوو!! كه‌چی هێنده لاواز‌و ده‌سته‌مۆ له ئاست پیاودا خۆی ده‌ربخات. له‌وه كاره‌ساتریش ئه‌وه‌یه، هێشتا نه‌زانی پیاو بۆ واده‌كات و تووڕه ده‌بێت.چیخۆف ده‌ڵێت:( ئه‌گه‌ر له ماڵێكدا تفنگێك هه‌ڵواسرابوو، بیرت نه‌چێت ده‌بێ ڕۆژێك گولله‌یه‌كی ته‌قاندبێت).ده‌نا تفه‌نگه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك ناگه‌یه‌نێت، ده‌بێ شیعریش هه‌ڵگری گوتاری نوێبوونه‌وه و یاخیبوون و هاتنه‌وه به گژئه‌و سته‌مه بێت، كه له په‌راوێزی نێرسالارییه‌وه ڕه‌گه‌زی نێر له مێی ده‌كات، به‌ڵام ئاخۆ به شیعرێك كه هه‌ڵگری كرووزانه‌وه و ده‌سته‌مۆی ژن بێت له ئاست پیاودا ده‌توانی چی بگۆڕێت؟شاعیری هوشیارو داهێنه‌ر، ناپرسێت كه پیاو بۆ واده‌كات، به‌ڵكو به پێش پرسیار‌و ڕووداوه‌كان ده‌كه‌وێت و ده‌گاته یه‌قین. ئه‌گه‌ر پرسیاری ژنه شاعیرێك له تووڕه‌یی پیاودا، هه‌مان پرسیاری ژنێكی ئاسایی و نه‌خوێنه‌دواربوو، كه‌واته پرسیاری شیعری و داهێنانی شیعری له كوێدایه؟ئه‌وه‌ی شیعر له زمانی ئاسایی ده‌كاته‌وه، وێنه‌ی هونه‌رییه، ئاخۆ له‌و شیعره‌دا، هیچ وێنه‌یه‌ك هه‌یه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشێت و چێژی لێ وه‌ربگرێت؟ هه‌موومان ده‌زانین شه‌ڕه‌كانی نێوان ژن و پیاو له خێزانی كوردی و له كۆمه‌ڵگای كوردیدا هێنده زۆرن، چ پێویست به‌وه ناكات له شیعردا باسی بكه‌ین، چونكه خۆمان ڕۆژانه ده‌یبینین و به‌ریده‌كه‌وین و ڕه‌نگه شاعیریش به‌ریكه‌وتبێت، بۆیه به تێڕامانه‌وه ده‌پرسێت كه پیاو بۆ واده‌كات.بێگومان ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا باسمان له‌وه كرد، كه ئه‌وشیعرانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له عوممان نووسیونی،به‌بڕوای من ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی ژیانی شاعیرن، بۆیه چه‌ند به قووڵایی شیعره‌كاندا ڕۆبچین، ئه‌وه‌نده هه‌ستكردن به په‌شیمانی له شیعره‌كاندا هه‌ست پێ ده‌كه‌ین.بۆیه له شیعرێكی دیكه‌دا، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:
له‌م وڵاته بێ خوڵقه‌دا..
هه‌ر هێلانه چێده‌كه‌م بۆ نیگه‌رانی..
من كه هاتم. ده‌متوانی قسه‌ی خۆش بكه‌م..
ئێستا كوانێ. كوا ماڵی هه‌یه ژیانم
وه‌ك چۆڵه‌كه. به ته‌نها فڕین ده‌زانم
هه‌موو فڕینێك، گوزارشته له گه‌ڕان به دوای سه‌ربه‌ستیدا، كه فڕین هه‌بوو،مرۆڤ كوێی ئاره‌زوو بێت ده‌توانێت بۆی بچێت، شاعیر له نێوئه‌و ژیانه‌ی ئه‌وێدا، هه‌ست به نیگه‌رانی و بێ ماڵی ده‌كات،به‌رله‌وه‌ی بێت بۆ ئێره كه مه‌به‌ست(عوممان)ه كه شاعیر ژیانێكی تازه‌ی به خه‌یاڵی خۆی ده‌ست پێ ده‌كرد، ده‌یتوانی قسه‌ی خۆش بكات،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به خواستی خۆی نیشتمان جێدێڵێت و دێته ئێره،هه‌ست ده‌كات نه ماڵی هه‌یه نه ژیان، به‌ڵكو وه‌ك چۆڵه‌كه ئاره‌زووی فڕین ده‌كات و فڕینیش وه‌ك وتمان گوزارشته له هه‌ڵاتن وگه‌ڕان به دوای سه‌ربه‌ستیدا.
فڕینێك كه ئاره‌زوو ده‌كات، هێلانه‌ی نیگه‌رانی جێبێڵێت. هێلانه لێره‌دا سیمبولێكه بۆ ماڵ، نیگه‌رانیش ئاماژه‌یه بۆ ژیانێك دوورله به‌خته‌وه‌ری،بۆیه فریادره‌سێك كه شاعیر له‌وێدا بیبینێت ئه‌وه‌یه، كه باڵ بگرێت و هاوشێوه‌ی مه‌لێك به ئازادی چۆنی بوێت بۆ ئه‌وێ بفڕێت.له‌و كۆپڵه شیعرییه‌دا، به ڕوونی باری سایكۆلۆژی و دوودڵی شاعیرمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.گوزارشت له ژیانێك ده‌كات كه هیچ خوڵقێكی ژیانكردنی تێدانییه و به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها هێلانه بۆ نیگه‌رانی چێ ده‌كات. له‌په‌راوێزی ئه‌و شیعرانه‌وه،ئێمه د‌رك به‌و هه‌ڵومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیه‌ی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ین كه له غه‌ریبیدا تیادا ژیاوه.
بۆیه ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كان هه‌ڵگری زمان و دیدگای په‌شیمانین له ژیانی شاعیردا و ئه‌مه‌ش به ڕوونی دیاره. دواجار ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م كه ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن:_(مانه‌وه له لووتكه سه‌ختتره له‌گه‌یشتن به لووتكه). زۆرجار له هه‌موو ڕووه‌كانی ژیانه‌وه كه‌سانێك هه‌ن ده‌گه‌نه لووتكه، وه‌لێ چونكه ناتوانن له ترۆپك بمێننه‌وه،غلۆرده‌بنه‌وه بۆ بنار،ئه‌وان هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه بده‌ن، سیزیف ئاسایه و مه‌حاڵه جارێكی تربگه‌نه‌وه به لووتكه، وه‌ك چۆن كه تیرله‌كه‌وان ده‌رچوو،جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه.
ڕامبۆ كه زانی شیعر‌و بازرگانی دوو دنیای له یه‌ك جیاوازن،تا هه‌تایه وازی له شیعر نووسین هێنا. ئه‌وه‌ی له به‌شێكی ئه‌و شیعرانه‌دا وه‌ك خوێنه‌رێكی شیعر تێبینیم كرد ئه‌وه‌بوو، كه گوتاری شیعره‌كان له‌ڕووی زمانی ده‌ربڕین و فۆڕم و ناوه‌ڕۆكیشه‌وه، گوتاری ساده و ساكارن. زمان تیایاندا له به شێكی زۆریان له ئاستێكدایه، كه هه‌ڵگری هیچ وێنه‌یه‌كی هونه‌ری جوانی شیعر نییه، له‌كاتێكدا وێنه‌ی هونه‌ری بونیادێكی سه‌ره‌كی ده‌قی شیعرییه. به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره، ده‌رده دڵ و كرووزانه‌وه و قسه‌ی ساده و ساكارن، كه خوێنه‌وه‌یان هیچ چێژوجوانییه‌ك به خوێنه‌ر نابه‌خشن.
هه‌ڵه‌یه پێمان وابێت ده‌توانین شوێنی هه‌موو ده‌ربڕینێك له شیعردا بكه‌ینه‌وه، شیعر هه‌ڵگری وێنه و جوانی و چێژ‌و شیعرییه‌ته. ئه‌گه‌ر شیعرێك هێنده ساده بووه‌وه كه باسی ده‌نگ و هه‌رای پیاو و شه‌ڕی نێوان ژن و مێرد بكات، ئیدی چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ قسه‌ی ژنانی نێو كۆڵان، كه زۆر جارده‌رده دڵه‌كانیان بۆ یه‌كتری هه‌ڵده‌ڕێژن!!!…
*په‌راوێز:_ شیعره‌كان له كۆمه‌ڵه شیعری(زمانی باڵنده‌م ده‌زانی) وه‌رگیراون كه دوایین كۆمه‌ڵه شیعری بڵاوكراوه‌ی ئه‌و خاتوونه‌یه وماوه‌یه‌كی كه‌م له مه‌وبه‌ر بڵاویكردۆته‌وه..
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
*ئه‌م بابه‌ته له ڵاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌ی(خه‌بات) ژماره(5812)ی ڕۆژی 22-8-2019بڵاوكراوه‌ته‌وه…