Skip to Content

عێراق وەک زمانحاڵی ئێران لە دونیای عەرەبیدا … چالاک ئاغجەلەری

عێراق وەک زمانحاڵی ئێران لە دونیای عەرەبیدا … چالاک ئاغجەلەری

Closed
by نیسان 15, 2018 General

ئاڵۆزیەکانی دونیا بە تایبەتر لە ٢٠١٨دا هەنگاوەکانی بەروو ئاراستەی چربوونەوەی گرژیەکان خێراتر پێگە چەقبەستوەکانی جێدەهێڵت و و ڕوویەکی ڕۆششنتر لە پەیوەند بە کۆی پرسەسیاسی و ئابورەیەکان پێشان دەدات.
ووڵاتانی خاوەن پێگە ( زل هێز)بۆ بەدەسیهێنانی زۆرترین قازانج لە کایە سیاسی و ئابوریەکاندا بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کار لەسەر بەدەستهێنانی چامپیونی ( پاڵەوان) سیاسی خۆیان دەکەن بۆ هەرچی بەردەوام بوون لەسەردارێتی جیهان، وەک ئاشکرایە ئەم ململانێیەش ئەمریکاو بەریتانیا و فەرەنسا لەلایەک کە براوەی هەردوو جەنگی جیهانین لە بەرامبەردا ڕووسیا و هاوپشتییەکانی کە مەبەستیانە پێش بەم سەردارێتیە بگرن و سنورداری بکەن.

پرسە بریندارو سارڕێژ نەبووەکانی جیهان زۆرن هەر لە هەردوو ووڵاتی سوریاو عێراق درێز دەبیتەوە بۆ ووڵاتا نی یەمەن و لییا و باشوری سودان و ڕوەنداو مانیمار و ئەفغانستان و چەندین پرسی سیاسی تر کە دەکرێت بە کێشەی گەرمی ئەم ساڵەی ببینین، ئەمە بە جیا لە ئاڵۆزیە ئابوریەکانی ئەمریکاو چین ، کێشەکانی ئەمریکاومەکسیک.

بە گەڕانەوە بۆ ووڵاتی سوریا بەردەوامی شەڕی ناوخۆی هەشت ساڵە و هاوکات بنەبڕ نەکردنی خەلافەتی ئیسلامی (داعش)، پێداگری و پشتیوانی ووڵاتی ڕووس و ئێران لە بە پێوە هێشتنی دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکەی ئەسەد ، درێژە بەدەستکراوەیی دەسەڵاتەکەی سوریا دەدات لە سەرکوت کوشتنی و هاووڵاتیانی بە هەموو شێوەیەک تاوەکو بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی کە بەشێکە لە فەرهەنگی دەسەڵاتە خۆسەپێن و بەربەریەکان ، بە دیاریکراوی فەرهەنگی بەعس بە هەردوو باڵەکەی لە عێراق و سوریا پشکی شێریان پێدەبڕێت.

لێرەدا دەخالەتی ئەمریکاو هاپەیمانەکانی بە لێدانی دەوڵەتی سوریا وەک سزادانێک لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کۆمەڵکوژی کە پاش جەنگی جیهانی یەکەم بڕیاری نێودەوڵەتی بۆ دەرچوو، چەندین پەیامی بە خۆیەوە پێچاوە ، دیارە بە ڕووکەش بۆ پشتیوانی خەڵکی سیڤلی سوریایە بۆ ئەو هێرشانەی کە بە شێوەکی دڕندانە مومارسەدەکرێت، هاوکات پەیامێکی ڕاستەخۆیە بۆ خواستەکانی ڕووس لە ناوچەکەدا.

ئەمە بە جیا لە ئاراستەکرنی پەیامەکانیان بۆ دەوڵەتی ئێران کە دەخەلاتی راستەخۆ دەکات بۆ هەرچی بەردەوامی لە چنینی ئەو ڕایەڵەیە طائیفیەی کە بەرژەوەندیەکانی ئێرانی تێدا پارێزراوو دەبێت ، مەسیجەکانی ئەم دەوڵەتانە بۆ ئێران مەبەستدارە و ئێران چاوەڕوانی ڕووسەکان دەکات بۆ پەرچەکرداری هێرشەکان کە لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دۆما وەڵامدرایەوە، ئێرانی ئەمڕۆ لەهەمووکات زیاتر بەرژەوەندیەکانی بە ڕووسیاوە گرێداوە ، لە ئەگەری بێدەنگی پۆتین، ئێران جیا لە مایەپووچی سیاسی دەبێت بە پەیوەندیەکانیدا بچێتەوە لەگەڵ ڕووسەکان.

هاوکات عیراق لە هەڵوێستێکەیەندا بۆ ئەم پرسە و داواکاری کۆبوونەوەی دەوڵەتانی عەرەب، زیاتر باڵادەست بوونی هەژموونی ئێرانی پێوەدیارە، ئەمەش بە هۆکاری ئەو پرسەی( نەخۆشی طائیفی) لە پەرەگرافی پێشتیر ئاماژەم پێکرد، بە جیا لەمە عێراقی ئەمڕۆ هێندەی سیاسەتەکانی ئاراستەیەکی پرۆ هیلالی شیعی نمایش دەکات ، نیو هێندە گوزارشت لە سیادەی عێراقی فرە رەنگ و دەنگ ناکات ، لە رۆژگارێکدا خەڵکی ئەم ووڵاتە بە دەست دڕندەترین دەسەڵاتی بەربەری و شۆڤێنی بەعسەوە دەیناڵاند ، باشترین نموونەش ساڵگەردی ئەنفالی هەزاران خەڵکی(کورد)ە لە عێراقدا بە دەستی دەسەڵاتی پێشووتر،هەر بۆیە بە هەند وەرنەگرتنی مێژووی سیاسی کۆمەڵگەی عێراقی ، مۆراڵی سیاسی دەسەڵاتی عێراق دەکاتە ژێر پرسیاری جدیەوە.

پۆینتێکی تری ئەم هەڵوێستەی دەسەڵاتەکی عەبادی ڕاکێشانی سۆزی شەقامی شیعەی ووڵاتە بۆ هەڵبژاردنەکان ، لێرەدا و جارێکی تر پێناسەی عێراق لە ژێر پرس و ترسێکی ئایندەی ڕەشدایە، پێویستە ووردتر دەنگ و ڕەنگەکانی ئەم ووڵاتە هەڵسوکەوت بکەن، باشترین رێگەش کەمکردنەوەی هەژموونی نەتەوەیی و تیرەگەرێییە چونکە عێراقی ئەمرۆ نمونەی گیاندارێکی سک پڕە بەڵام باوکەکەی دیار نیە، ناکرێت کۆمەڵگەیەکی ٣٧ ملیونی چارەنوسی ژیانی هەر ڕۆژەی بەدەست دەسەڵاتێکەوە بێت لە دەرەوەی ئیرادەی خۆی. ئەنجام لە هەڵۆێستەکەی عێراق مۆکمکردنیهەژموونی نەتەوەی و طائیفیە، خەڵکی عێراق دەبێت چاوەڕانی باجەکەی بێت.

Previous
Next
Kurdish