ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران، شۆڕشێکی گەورە و مێژوویی.. جەعفەر عەزیم زادە
وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر
جیهان شاهیدی پێکهاتنی گەورەترین شۆڕشی سەدەی بیست و یەکە لە ئێراندا. ئهم شۆڕشه له ڕێڕەوی داهاتووی خۆی و پێشكهوتنهكانیدا لە رووی ئهو كاریگهرییه گهورهیەی كه لهسهر ئێران و تهواوی ناوچهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست و جیهانی دهبێت، تهنها لهگهڵ شۆڕشی مهزنی فهڕهنسا و شۆڕشی ئۆكتۆبهردا بهراورد دهكرێت.
کۆتایی هاتنی دونیای دوو جەمسەری و شۆڕش و بزووتنەوە رزگاریخوازەکان و گۆڕینی بزووتنەوە تیرۆریستییە تاریکپەرستەکان و تیرۆریزمی دەوڵەتی بۆ ئەکتەر و پێشەنگی ململانێ ناوچەیی و جیهانییەکان لە سێ دەیەی ڕابردوودا، کۆتایی مێژوو نییە وەک هەندێک لە بیرمەندانی جیهانی سەرمایەداری ڕایانگەیاندووە، بەڵام سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو لە ململانێکانی مرۆڤایەتی لە سەردەمی سەرمایەداریدا .
شەڕەکان و وێرانکاریەکان و ڕووخانی پێنج وڵاتی گرنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و حوکمڕانی گەندەڵی و تاوان لەم ناوچەیە، جینۆساید لە ئەفریقا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات و درێژبوونەوەی مەیدانی جەنگ و تیرۆر و تۆقاندن بۆ ناو دڵی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا تا کێبڕکێی ئابووری و سیاسی توند و وێرانکەری، جەمسەرە جیاوازەکانی سەرمایە بۆ دەستەبەرکردنی هەژموونی و کۆنترۆڵیان بەسەر جیهانی دوای جەنگی سارددا لە لایەکەوە، و لە لایەکی دیکەوە، سەرهەڵدانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە گرنگەکان لە بزووتنەوەی داگیرکردنی وۆڵ ستریتەوە بۆ ڕاپەڕینی ١٣٨٨ لە ئێران، بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی بزووتنەوە عەلمانی و یەکسانیخوازەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ لوبنان و دڵی کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا، پریشکی گەورەترین و چارەنووسسازترین ململانێکان لە مێژووی مرۆڤایەتی لە سەردەمی دوای
جەنگی سارددابوون.
ئەگەر ڕاپەڕین و پێکهاتنی شۆڕش لە ئێران کەمترین پشتیوانی کرێکاران و هونەرمەندان و وەرزشوانانی دیاری جیهان، بزوتنەوەی جیهانی ژنان و مافی مرۆڤ، بیرمەندان و سیاسەتمەداران و فەیلەسوفەکان و ڕای گشتی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابێت، ئەوە تەنیا هۆکاری خۆی نییە بەهۆی بوونی حکومەتێکی بێزراو و دژە ژن لە ئێراندا دروست دەبێت، بەڵام لەوەش زیاتر بە هۆی پێویستی جیهانی مرۆڤایەتی و هیوا و خەونەکانی بۆ دۆزینەوەی جیهانێکی باشتر لە چوارچێوەی قۆناغێکی پاشەکشەی خوێناوی و دژە مرۆڤی زیاتر لەسێ دەیەی ڕابردووە.
شۆڕش و ئازادی و جۆش و خرۆشی بۆ گۆڕانکاری دوای ئاوابوونی ئازادی و یەکسانی و زاڵبوونی تیرۆر و تۆقاندن و وێرانکاری لە جیهاندا دوای جەنگی سارد، لە ناخی یەکێک لە تاریکترین حکومەتەکانی جیهانی ئەمڕۆدا سەرهەڵدەدات.
ئەو دروشمانە و هەموو ئەو شتانەی کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە پێشەنگی ژنانی چەوساوەی ئێران لە ناوەڕاستی ئاگر و خوێن لە شەقامەکانی شارەکانی ئێراندا دەرکەوتن، تەنیا نوکی شاخی سەهۆڵینی شۆڕشێکی مەزن و مێژووییە.
بۆ یهكهم جار له مێژووی شۆڕشه هاوچهرخهكاندا، ژنان ئاگری شۆڕشێكی گهورهیان ههڵیانگرساندوە و خۆیان به ئاستی ملیۆنان لهپێشەوەیدا بوون. ئەم دیاردەیە دیاردەیەکە لە قووڵایی و پانتایی خەباتی چینایەتی لە ئێران و جیهانی ئەمڕۆدا سەرهەڵدەدات.
ئەم شۆڕشە شۆڕشی ژنان و گەنجان و هەرزەکاران و کرێکاران و مامۆستایان و خوێندکارانی سەردەمی ئینفورماتیک و ئاڵوگۆڕی خێرای زانیاری و جیهانگیرییە. پاڵپشتی سەرسوڕهێنەری جیهانی بۆ ڕاپەڕین و شۆڕشی ئێستای ئێران ڕەگ و ڕیشەی لە چارەنووسی هاوبەشی مرۆڤایەتی لەگەڵ خەڵکی ئێراندا هەیە، کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا، لە دابڕانی بزووتنەوە ئازادیخوازە گەورە و مێژووسازەکان و نەبوونی ئاسۆیەکی جیهانی و کاریگەر بۆ پێشخستنی لایەنە مرۆییەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، لە ژێر زاڵبوونی ڕەشترین ڕەوتی دەستکرد و نافەرمانڕەوا لە هەموو بەشەکانی جیهان بەیانی گەیاندوەتە شەو.
لەسەر بنەمای وەها پشتیوانیەکی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانە لە شۆڕشی ئێستای ئێران کەبێوچان شەپۆل ئەدات و ئەو ڕۆڵە مێژوویی و چارەنووسسازەی کە چینی کرێکاری ئێران لە داڕشتنی ئاراستەی ئەم شۆڕشەدا دەیگێڕێت، سەرەڕای ئەو وێستگەیانەی کە لە هەلومەرجی ئێستای كۆماری ئیسلامی و لە پێشهاتەكانی دوای كۆماری ئیسلامیدا، کۆنەپەرستی ناوچەیی و تاوانبارانی نێودەوڵەتی، لەبەرانبەر پێشڕەویەکانیدا.سازش ولێبوردن لە نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات و ناوچەكە دروستی دەكات بۆ پاراستنی نامرۆڤانەترین پەیوەندییە سیاسییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییە زاڵەکان بەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. وە هیوا و ئاواتە سنووردارەکانی زۆرێک لە هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان کە هاوتای قۆناغی شۆڕشی ١٩٧٩ن و بە تایبەتی ئەوانەی کە بەهۆی ئەو شۆڕشەوە بێدەسەڵات بوون، کاریگەرییەکی مێژوویی و چارەنووسساز لەسەر داهاتووی ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەجێدەهێڵێت .
وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوەعومەر