
خوداوەند شیعر : د. علی شریعتی …. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
خودایە……..
كفر ناکەم…پەرێشانم
چیت ئەوێ لە گیانم
بێ ئەوەی خۆم بمەوێ
…دیلی ژیانت کردووم
خودایە…….
گەر ڕۆژێک لە عەرشەکەت
هاتیتە خوارێ
بەرگی ” هەژاری” بپۆشی
بۆ پاروویەک نان
لەخۆ ڕازی بوونت
بخەیتە ژێر پێ ی نامەردان
و
شەوی خاو و شەکەت
دەستی بەتاڵ و دەمی داخراو
بەرەو ماڵەکەت
بنێ ی هەنگاو
بە ئەرز و ئاسمانا کفر ئەکەی
مەگەر نایکەی ؟!
خودایە
خۆزگە ڕۆژێکی گەرمی هاوین
خۆت بەیتە بەر سێبەری دیوارێک
لێوت بەی لە جامی
مسی قیراوی
و
هەر لەوبەر خۆتەوە
تەلاری مەڕ مەڕ ، ببینی
و
مێشکت لە پارەی
ئەم لایە و ئەو لایە ، بخولێتەوە
بە ئەرز و ئاسمان کفر ئەکەی
مەگەر نایکەی ؟!!
خودایە……
گەر ڕۆژێک ڕوو بە ڕووی
بەشەرەکانت بوویتەوە
لە حاڵی “بەندە” کانت بەخەبەر هاتیتەوە
لە حیکایەتی ” خەڵق” ت
پەشیمان ئەبیتەوە
لەم ” بوون”ە ، لەم داهێنانە
پەشیمان ئەبیتەوە
خودایە……
تۆ بەرپرسیت،،
تۆ ئەزانی کە ئینسان بوون و مانەوە
چ دژوارییەکە لەم دونیایە
چ ڕەنجێک ئەکێشێ
ئەو کەسەی ئینسانە
و
پڕا و پڕ بە ئیحساسە