
پرسیاره‌كانی نائومێدی! … وریا مه‌عروف
ئه‌و نائومێدیه قووڵه‌ی ئێمه تیایدا خه‌ریكه غه‌رق بین له كوێیوه هات! بۆچی ناتوانین لێی ده‌ربازبین؟ و تا بینه قاقامان له ژان و ئازاری هه‌ڵكێشاوین، ژیانی لێ كردووینه‌ته زبڵدان، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌و و داهێنه‌ره له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندیه گرنگیه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه نابێ بخاپێندرێت، به‌ڵكو ده‌كرێت ڕێنیشانده‌ر بێت و په‌ی چاكه و ڕاستی ببات و ڕێگاكانی بدۆزێته‌وه، ئه‌ی بۆچی تاكی ئێمه كوێرانه خۆی ده‌خاته ته‌ڵه‌ی ته‌ڵه‌كه‌بازانه‌وه؟ ئه‌و چاوچنۆكی و جوانی و باشی ئارامی كردنه قوربانیه له‌پێناو چی؟ مه‌گه‌ر ئامانجی ژیان چیه؟!
خواستی مرۆڤ له چوارچێوه ئینسانیه‌كه‌یدا چیه؟ جه‌وهه‌ری ژیان چیه؟ كێن ئه‌وانه‌ی ده‌خاپێندرێن؟ بۆچی سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ست و درككردن به خراپیه‌كان و تێپه‌ڕبوونی ئینسانی كورد به ده‌یان ئه‌زموونی هاوشێوه كه‌چی ده‌كه‌وێته هه‌مان ته‌ڵه‌وه؟ بۆچی فێڵ و ته‌ڵه‌كه و خاپاندن بووه‌ته موده و ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕاستی و جوانیه‌كان ده‌كوژن ده‌یگشتێنن!.
بۆچی ڕۆژ به‌ڕۆژ چاولێكه‌رانی ئینسانه خراپه‌كانی ئێمه ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن؟ بۆچی گه‌ر خراپه‌كار نه‌بیت هه‌ست به كه‌می ده‌كه‌یت؟ بۆچی گه‌ر ته‌ڵه‌كه و فێڵ نه‌كه‌یت ئه‌وانیتر به‌كه‌مت ده‌زانن و گۆشه‌گیر ده‌كرێی؟ بۆچی مرۆڤه باشه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه په‌راوێز ده‌خرێن؟ بۆچی جوانی و باشی شه‌رمه‌زار ده‌كرێ؟ ئه‌ی باشی و چاكی له كوێوه بێت؟ ئه‌ی جوانی له كوێوه بێت؟ ئارامی له‌كوێوه بێت؟ بۆچی بیركردنه‌وه‌كانمان ده‌مانباته سه‌ر رێگاكانی یه‌هودا و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی دۆزه‌خ…
ئێمه له‌چی ده‌گه‌ڕێین به‌دوای چیدا وێڵین؟ چ ڕێگایه‌كی تر ماوه تاقی‌بكه‌ینه‌وه؟ له چه‌قی زبڵخانه‌یه‌كداین و زیاتر ڕۆ ده‌چین، به‌كوێ ده‌گه‌ین؟ به‌ره‌و كوێ هه‌نگاومان هه‌ڵگرتووه بۆ كه‌وتووینه‌ته سه‌ر ئه‌م ڕێگایانه كه ڕێگای ئینسان نین!
ئه‌م كێبه‌ركێی كوشتنی جوانی و چاوچنۆكیه به‌كوێمان ده‌گه‌ینێ؟ به‌ته‌ماین كه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی خۆمان؟ كه‌ی پرسیار له‌خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌موو ژانه ئه‌م هه‌موو ئازاره ئه‌و نائارامیه‌ی به‌هیچ شتێك ئارام نابێته‌وه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟