
سه‌ره‌تا وشه‌بوو … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
پێناسه‌ی جیاوازی
ده‌توانم بێده‌نگبم و بچمه ناو
خامۆشییه‌كی په‌لكه‌زێڕینه‌یی
بێده‌نگیی به ناوچه‌كانی ناخ تێده‌په‌ڕێ
ده‌گاته براده‌ران گه‌مارۆدراون
گه‌مارۆ وه‌ك ڕێی ئاڵۆزبووی ناو فنجان ده‌شكێ
پێویسته ئاوێنه‌كان گه‌وره‌تربن
هێلكه و نارنجۆك هه‌مان شێوه‌یان هه‌یه
له‌م ده‌خۆیت و ئه‌م لێتده‌خوا
باڵنده‌یه‌ك له‌سه‌ر چاوه په‌رێشانه‌كانی بێده‌نگیی
باڵی گه‌رمكرد
خودا خۆی پیشاندا و ڕووی ئومێدی دایێ
هێلكه و هێلانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی بۆ ڕاگرتووه
سه‌د ده‌شتوده‌ر ڕۆشنبووه‌وه
شاگه‌شكه‌ی كردن دڵخۆشیی
له‌بیری نه‌كردم و ڕۆژ گه‌ڕایه‌وه
ده‌مه‌وێ چی بزانم
ئه‌رێ زه‌وی خه‌ون پێوه‌بیندراو
كه مردم
هاتمه‌وه هه‌ناوته‌وه و بوومه‌وه سووڕی خوێنت
چ نهێنییه‌كم و چ نهێنییه‌كم پێده‌ڵێیت
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كی ڕوونت
ڕاده‌گرم و دوو باڵت له‌سه‌ر شان داده‌نێم
ته‌می به‌فر میهره‌بانه
باڵت خۆشكه بێنیازت ناكا
كانوونی دوومی 2020 هه‌ولێر
————————–
چاوی گولله له ئه‌رشیفی ئێمه پارێزرا
باڵنده ده‌سته‌مۆكه‌م ده‌نووكی له چه‌وی كه‌نار
گیركرد و چیا له ترۆپكیه‌وه بانگی كردم
فه‌رموو قه‌رتاڵه‌ی نه‌رم چندراوم پڕ ترێی ڕه‌شمیرییه
كه به‌ڕێكه‌وتم به‌فر توابووه‌وه
شۆڕابه‌ی گه‌یشتبووه چه‌وی كه‌نار
داوای ئه‌ستێره‌یه‌كم كرد ڕێنوێنیم بكات
یه‌كترمان ناسی
ده‌ستی به چاویه‌وه گرت و گریا
ڕایگه‌یاند كوێرم
زه‌وی تێكڕووخاوه
بووه‌ته گفتوگۆی بێهووده‌كان
ئاڵوگۆڕی خۆویستانه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه
گولله هه‌زار چاوی هه‌یه
ئه‌ستێره‌ی سه‌ربڵندگۆ سێره‌ی داوه‌تێ
ڕێویش هه‌زار پێ
به هه‌موو ده‌نگییه‌وه هاوارده‌كات ڕاستگۆم
ده‌مه‌وێ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بم
پووشی هێلانه گرانه
دره‌ختی لاواز ڕایناگرێت
باڵنده تێده‌گا هێشتان
ماڵ ماوه به هی خۆی بزانێت
قه‌پێلكی خۆری به دووكه‌ڵ په‌ككه‌وتوو
به نه‌رمه ده‌نووكێك ده‌شكێ
كانوونی دووه‌می 2020 هه‌ولێر
------------------------------------
كاتێك ده‌چمه دیده‌نی دوا شوێن
ڕوومكرده دڵۆپه خوناوێك
له‌سه‌ر گیای نه‌مری مابووه‌وه
دڵی خورپه‌یه‌كی كرد و مۆسیقایه‌كی نه‌رم په‌یدابوو
خورپه زۆرترین ڕووناكییه
پرسی بۆ له‌سه‌ر ئه‌م ئاوێنه سه‌رسوڕهێنه ماویتیه‌وه
گوتم براده‌ر تا سه‌ر ڕێگا
به‌ڕێتده‌كات و په‌پووله‌ی سووری
له‌سه‌ر شانت ده‌مێنێته‌وه
پاچنه‌یه‌كی شووشه‌یی پیشاندام
سه‌ربكه‌وم و دڵبده‌مه‌وه خۆم ئه‌ی خاك و خانه‌واده
هه‌ورێكی چاوخڕی جووكه جووككه‌ر به‌سه‌رتدا
له‌نگه‌ر ده‌گرێ و سه‌یری هه‌موو شت ده‌كا
هانیدام له گۆزه‌ی نزیك گیای نه‌مری بخۆمه‌وه
پێش به ڕه‌شه‌بای شه‌ڕانگێزیش بگرم
ده‌چمه ئه‌و شاره‌ی جه‌نگاوه‌ران مه‌شقی تێدا ده‌كه‌ن
لۆكه خۆی به‌راورد نه‌كرد
به به‌روبوومی كێڵگه‌كانی ڕاست و چه‌پی
هاوڕێكه‌م له‌و جێگایه‌ی فرمێسكه‌كانی ڕژابوون
بۆ ماڵئاوایی هاتبوو
دره‌وشایه‌وه و مووچڕكی پێداهات
باوه‌شێنه حه‌سیره‌كه‌ی له سه‌رده‌می گۆزه دانا
به‌نیانی چووه یاریی به‌خت و چاره‌نووس
گیای نه‌مری داته‌كاند
بۆنی براده‌رایه‌تی
دوور ده‌ڕوا و تا سه‌ر ڕێگا به‌ڕێتده‌كات
مرۆڤه‌كانی به‌هه‌شتیش تووڕه و بێزار ناكات
له‌خۆڕا نه‌بوو نه‌متوانی
تۆزی ڕێگای به‌ره‌و خاك و خانه‌واده
له برژانگم بته‌كێنم
له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا
به‌له‌م له‌ژێر شه‌خته سه‌رنشینه‌كانی نه‌گه‌یاندووه
مردوو مووچڕكی پێدادێ
ئا ئه‌مه گیان سڕ ناكات
گۆزه‌ی نزیك گیای نه‌مری خوناوی تكاوه‌تێ
خوناو پێشبینی شیعره
سروشتی به‌هه‌شتیش
داوام لێ‌كرد ڕزگارمكه ببه به هه‌ڵم
ڕۆژ و ڕۆژگار زرینگایه‌وه
گوتی له‌وه بچووكترم بتوانم
میوانداریی ئاگرتێبه‌ربوویه‌ك بكه‌م
ڕێبواری بێڕێگا فێری ڕۆیشتنبوو
ڕۆیشت و دره‌وشایه‌وه
ڕێگابینی
ناوی براده‌رانی له‌بیرماوه و ده‌نگیان بڕده‌كات
كانوونی دووه‌می 2020 هه‌ولێر
-----------------------------------
وتاری سه‌رگڵكۆ
كازێوان دره‌خت له جریوه به‌تاڵده‌بن
ڕووناكی ده‌خه‌نه په‌نجه‌ره و ده‌شتوده‌ر
به هه‌قیقه‌ت جیهانێك بوونی هه‌یه
ڕوخساری شادی به‌سه‌ر نادیاره‌وه دۆنایدۆنییه‌تی
گیا په‌ڕی له یاده‌وه‌ری هه‌ڵده‌كێشێ
به نه‌رمی هه‌ناسه‌ی تێكه‌ڵی سروشت ده‌كات
باڵنده ڕووله‌باشی
باڵ هه‌ڵده‌هێنێته‌وه و دێته‌خوارێ
ئاوایه ژیان
زۆر بیر له وتار خوێندنه‌وه‌ی سه‌رگڵكۆ ده‌كه‌مه‌وه
تكایه كه‌سێك تووڕه‌یه
كتێبی گه‌ڕۆكه‌كانی خوێندووه‌ته‌وه
به‌رد له ده‌م هه‌ڵده‌ڕێژن
ئه‌ندازیاری گۆڕستان تا چله‌م ته‌واو ده‌بێ
داره‌بازه ده‌مه‌ونخوون له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م دانێن
كات به گرانی هه‌ناسه‌ده‌دا
له‌كاتی خۆمدا ده‌خه‌وم و چوار هێما كۆده‌كه‌مه‌وه
÷ × + –
شڵه‌ژانی گیان ئه‌ی شڵه‌ژانی گیان
شڵه‌ژان حیكمه‌تی تایبه‌تی
هه‌یه و خه‌می ساردنابێته‌وه
ڕوخساری شادی دۆنایدۆنمه به‌سه‌ر نادیاره‌وه
كانوونی دووه‌می 2020 هه‌ولێر
----------------------------------
شیعر
شه‌وی زستانه و چلووره به لێوی په‌نجه‌ره‌وه
ده‌ڵێی گوانی شووشه‌یی چێڵه
به‌هار به‌هۆشیهێناوه‌ته‌وه
ڕوو له ده‌ست و په‌نجه‌ی شیردۆش ده‌كات
گوڵی قووڵایی ڕاسته‌قینه‌م
به‌ده‌سته‌وه‌یه و به شیعر ده‌ڵێم
با ماچێكی نه‌رمی ناوچه‌وانت بكه‌م
له بری من
له بری دڵێكی خوداوه‌ندخوو ژیای
له‌به‌ر مێزێكی ڕووناك
دانیشتووم و به‌روانكه‌م به‌ستا
هه‌ڵمی چایه‌كی كاڵ
نزیك له خوێنی كه‌روێشك
سینگم گه‌رمده‌كاته‌وه و شه‌مێ و ڕۆنم
له‌سه‌ر ناوچه‌وان داده‌نێ
دیوان به خه‌نده‌ی سروشتییان
پشتیان به پشتمه‌وه داوه
ناهێڵن ژاوه‌ژاو بگاته سه‌كۆی نوێژم
هه‌وای ناو گووپی ده‌روێشانیش به‌تاڵده‌كات
زه‌وی ئه‌و مێزه ڕووناكه‌ی له‌به‌ری دانیشتووم
ئاشی به دیوان ده‌گه‌ڕێ
دره‌ختی كۆچه‌ر ماچی نه‌رمی
پێی باڵنده‌ی غه‌ریب ده‌كات
په‌لكه زێڕینه له
پۆپیته‌ی كه‌ڵه‌باب و
زه‌نگوڵه و
گومه‌ز و
خولیا جووڵایه‌وه
ئه‌مڕۆ له نوێژه‌كه‌م دواكه‌وتم
ماریش گوڵ و بۆنه‌كانی
ناشتین و خوناوی نه‌مریی هه‌ڵلووشی
كانوونی دووه‌می 2020 هه‌ولێر
——————————————————–
مۆتیفێكی به‌رزایی بوون
به‌رزایی بوون
ئه‌و دره‌خته‌ی سه‌رم پێی سپاردبوو
سێبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌یه
ئومێد و دڵنیایی بیری به‌خۆگه‌یشتن
به ساردییه‌وه تێمناڕوانێ و ڕێگای بۆ تاودام
په‌نجه‌ی په‌ڵه‌ی ساڵ له شووشه‌ی فانۆسمی دا
هه‌ستاوه‌مه‌ته پێ و سه‌رگه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌م
كۆچ به‌خشنده‌یه و له دووڕیان نامهێڵێته‌وه
بۆسه دوا ده‌نگ نییه بیبیستم
دوایین ڕێبوارم له چیاكاندا هاوارێكم كرد
به‌رزایی بوون گوڵی په‌یوه‌ندی
ده‌ستی هانا و هۆگرییم بۆ درێژكه
مانگ سه‌ره‌ولێژ له ئاودا ماوه‌ته‌وه
دڵی مه‌له‌وان
له‌م ئاوه جه‌للاده ناتاسێت
هاوارم كرد به‌رزایی بوون ئه‌مه‌كداری تاهه‌تاییم
له بیری مه‌ترسیدا مه‌به
سه‌رم كردووه‌ته سه‌ر شانت
كانوونی دووه‌می 2020 هه‌ولێر