Skip to Content

دووبــەرەکـــی و نــاتــفــاقــی نــێـومــاڵــی کــوردی وێــران کــرد… جــبــار عــبــدالــلــە مــهــاجــر

دووبــەرەکـــی و نــاتــفــاقــی نــێـومــاڵــی کــوردی وێــران کــرد… جــبــار عــبــدالــلــە مــهــاجــر

Closed
by تشرینی دووه‌م 9, 2022 General

هەر لەو کاتەی کورد دەستی کرد بە سیاسەت دووبەرکی و دژە خۆ بەخۆ دەستی پێکرد، سیاسەتی کورد لە سەردەمی میرنشینە کوردیەکانەوە دەستی پێکرد، کاتێک دێین لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەدەینەوە لەڕووی سیاسەتەوە کورد تاکو ئەمڕۆش فێری ئەو دیموکراسیە نەبووە کە سیاسەتی حزب یاخود سیاسەتی حکومڕانی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بوبێت، میرە کوردەکان کوردستانیان کردبووە مەیدانی شەڕی داگیرکەران، دژبە یەکتری کاریان دەکرد ئەمەش بۆ دەسگرتن بوو بەسەر ناوچەیەکی فراوان و دەسهەڵاتێکی تاکڕەوی، هیچیان لەبەرژوەندی خاک و نەتەوە کاریان نەکردووە، ئەو دووبەرەکی و دژبەیەکیەی کورد وای لێ هات ئەمڕۆی بەرهەم هێنا، ئیستاش ئەو دووبەرەکیە زۆر بە زقی دیارەو کورد تێری ئاو دووبەرەکیەنابێت و چەندان دەسهەڵاتی تریش بێن و بڕۆن کورد هەر ئەو جۆرە سیاسەتە پەیڕەو دەکات، پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ خۆخۆری بێگانە پەرست ئەو پەندە تایبەتە بەکورد هیچ نەتەوەیەکی تر لە جیهان ئەو پەندە شمولیان ناکات، هەموومان ئەوە دەزانین شکاندنی یەکتری لەسەر ئەساسی فراوانکردنی دەسهەڵاتەکانی خۆیانن و هیچ گوێ بە مافی هاوڵاتیان و کوردستانیان نادەن، لەسایەی حزبە کوردستانیەکان خەریکە هەمان سیناریۆی سیاسەتی میرنشینە کوردیەکان دوبارە دەبێتەوە لە ناوچەکە بە تەسلیمکردنی خاکی کوردستان بە دوژمنانی کورد، مێژووی دژایەتی ئەو دوژمنانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی، کاتێک لەژێر سێبەری دەسهەڵاتی میرنشیەکان کوردستانیان دابەشکردوو ئاوانیش چەپڵەیان بۆ لێدەدا و دەسخۆشیان لێ دەکرد، ئەو سیناریۆیە ئیستا لە دەسپێکێکی سەرەتایی دایە بەئەگەرێکی زۆرەوە لەڕۆژانی داهاتوو خراپتریش دەبینین، لە ئەگەری زیاتر بەزاندنی سنورەکانی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیا دۆخێکی مەترسیدار روو لە هەرێمی کوردستان دەکات کورد دەگەڕێنێتەوە خاڵی سەرەتا، هەموو ئەم دۆخە مەترسیدارانە کێ لێی بەرپرسیارە؟ بێگومان حزبە کوردیەکان هەر یەک بەگەورەیی قەبارەی خۆی تیادا تاوانبارە، دوژمنان بەردەوام لە بەو ئارەزووەن کە کورد لەدۆخێکدا بێت دژایەتی یەکتری بکەن و یەکتری تاوانبار بکەن، ئەگەر کورد بزانێت چۆن سەرکەوتوو بەهێز دەبێت ئەوە هەرگیز بیر لە دووبەرەکی و دوژمنایەتی یەکتری ناکەنەوە،

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish