کۆمەڵەی گەلان.. حەلیمە عزیز حسێن
باسی کۆمەڵی گەلان وچۆنیەتی پێکهاتنی ومەبەست و ئامانجەکانی باسێکی زۆر دورودرێژە ولەم باسەدا بەکورتی ئاماژە بۆچەند سەرچاوەیەک دەکەین کەباسی مافی میللەتانیان کردووە بەپێی بڕیارەکانی (عصبة الأمم)کەباسی کوردیشی دەبوایە بگرتایتەوە ،دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی لەسەرچاوە (١١٠)دا،لەوباسەی دەربارەی چواردە مادەکەی (ولسن)ی سەرۆککۆماری ئەمریکادا دەربارەی (کۆمەڵەی گەلان )وتویەتی:
((ولسنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پیاوێکی حقوقی بوو،یەکێک بوو لەوانەی بەشداری کردبوو لەداڕشتنی ڕێکخراوی کۆمەڵی گەلاندا و ولسن سێ نمونەی هێناوەتەوە بۆجێبەجێکردنی ،باسی (نەتەوەکان ومافی چارەنوسی گەلان کەلەبەشی پێنجەمدا لەباسی ئینتیداب _چاودێریکردن)دا باسی سێ وڵاتی غەیری تورکی کردووە وسەربەخۆییان بدرێتێ پاش ئەوەی بۆماوەیەکی کەم لەژێر چاودێری کۆمەڵی گەلاندا دەبن کە ئەوسێ وڵاتە بریتین لە؛
١-ئەرمەنیا،٢-کوردستان،٣-ئارابیا -کەمەبەست لەوڵاتە عەرەبەکانە)کە وتوویەتی؛ئەمانەی سێیەم بریتین لەجزیرەی عەرەب، سوریا،فەلەستین،لوبنان،ئەردەن، عێراقی عرەبی کەبەئاشکرا وتویەتی عێڕاقی عەرەبی دیارە مەبەست لێی ناوچە عەرەبنشینەکانی عێڕاق بووە).
دکتۆر عیسمەت شەریف لەباسەکەیدا لەسەری دەڕوا ودەڵێت :ولسن لەونەخشە وپڕۆژەیەی بۆ دامەزراندنی کۆمەڵی گەلان ئامادەکردبوو ،بۆ کوردیش هەمان شتی باسکردبوو کەبریتی بوو لەداننان بە(سەربەخۆیی نیشتیمانیدا)، بەڵام لەبەرئەوەی بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(مەبەستی کورداتانی ئێرانە) بەشێک نەبووە لەدەوڵەتی عوسمانی بۆیە لەپڕۆژەکەی ولسندا باسنەکراوە،دکتۆر عیسمەت شەریف لەکۆتایی ئەوباسەیدا وتویەتی (لەدوای شەڕی دوهەمی جیهانی کە (نەتەوە یەکگرتوەکان )جێگەی (عصبة الأمم)ی گرتەوە، لەمادەی دوویدا وتراوە ؛هاوشانی لەنێو گەلاندا هەبێت وپێویستە هەموو نەتەوەیەک مافی چارەنوسی خۆی هەبێت)).
دەربارەی ڕۆلی ولسنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەدکتۆر عیسمەت شریف باسیکردووە،دکتۆر کەمال مەزهەر لەکتێبەکەیدا(چەند لاپەڕەیەک لەمێژووی گەلی کورد)، وتویەتی؛((لەگەڵ تەواوبوونی شەڕی یەکەمی جیهانی، کۆمەلی گەلان (عصبة الأمم)بوو بەدروشمێکی رەخساو ،بۆیە ساتێک کۆنگرەی ئاشتی لەڕۆژی (١٨/٩/١٩١٩)دا کرایەوە،بایەخی بەکۆمەڵەی گەلان ولە٢٥/٩دا جێبەجێکردنی پڕۆژەی (عصبة الأمم)دا بەلێژنەیەکی باڵا(ئەوەی وەکو لەپێشدا باسکراوە دکتۆر عیسمەت ناویبردووە، بەسەرۆکایەتی ولسنی سەرۆکی ئەمریکاو دەوڵەتە سەرکەوتووەکان هەریەکەیان دەیوسیت پڕۆگرامی کۆمەڵی گەلان بەشێوەیەک داڕێژرێ کەلەهەموو سەرێکەوە لەگەڵ ئامانج وبەرژەوەندیەکانی خۆیدا بگونجێت.
ئامانجە سەرەكیەكانی كۆمەڵەی گەلان بەپێی ئەوەیی لەبەڵێنەكەی دا هاتووە، پوخت دەبنەوە لە:
1- پێكهێنانو پاراستنی ئاشتیو ئاسایشی نێودەوڵەتی.
2- كاركردن بۆ پتەو كردنی هریكاری نێوان دەوڵەتان.
3- پەنابردن بۆ هێزلە چارەسەری كێشەو باسو خواسە نێودەوڵەتیەكاندا.
4- ڕێزگرتنی یاسا نێودەوڵەتیەكانو ئەو پەیمانو بەڵێنانەی كە لەپەیماننامە نێودەوڵەتیەكاندا هاتووە.
5- دامەزراندنی چەند پەیوەندیەكی پتە وو دۆستانە لەنێوان دەوڵەتە جیاجیاكاندا لەسەر بنەمای یەكسانیو دادپەروەری.
6- لە بەڵێنەكەدا مادەیەك هاتبوو كە پەیوەست بوو بەشێوەی كارگێڕی داگیرگە ئەڵمانیەكانی پێشوو لەگەڵ ئەو ناوچانەی كە ملكەچی دەوڵەتی عوسمانی بوون لەچوارچێوەی ئەوەدا كە ناسراوە بەنیزامی ئنتیداب كە تیایدا هاتووە:
گەلانی وڵاتانی لێسەنراو لەئیمپراتۆریەتی عوسمانیو ئەڵمانی پاش پێگەیشتنی سیاسیان نە گەشتنە پەیڕەوی دەسەڵاتو سەربەخۆیی، بە ڵكو پێویستیان بەڕاوێژو یارمەتی دەوڵەتە گەورەو پێشكەوتوەكان بوو بۆ گەیشتن بەسەربەخۆیی تەواو.
دکتۆر کەمال لەسەری ئەروا وئەڵێت؛ پەیمانی ئاشتی ئەوکارانەی خۆی پێ تەواو نەکرا چونکە فریای تەواوکردنیان نەکەوت بۆیە کۆمەڵی گەلان لەساڵی ١٩٢٠ دادامەزرا وهەتا ساڵی ١٩٤٦ مایەوە (وەکو واتراوە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان جێگای (عصبة الأمم) گرتەوە.
وە یەکێتی سۆڤیەتیش بۆیە نەبوو بەئەندام لەکۆمەڵی گەلاندا چونکە ئەو ڕێکخراوەی بەلایەنگری ئاشتی نەدەژمارد،لەڕاستیدا زۆربەی بڕیارەکانی کۆمەڵی گەلان بۆ خواست ومەبەستەکانی ئەو دەوڵەتە زلهێزانە بووە کە لەو کۆمەڵەسا دەسەڵاتێکی زۆریان هەبووە وەکو حکومەتی بەریتانیای ئەوڕۆژانە.
لێرەوە دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە كۆمەڵەی گەلان لەئەنجامی داوای چەندین بڕیارو ڕیكخراوو گەلدا پێكهات بۆدامەزراندنی دەستەیەكی نێودەوڵەتی كە رۆڵی سیاسی ببینێت لەرێكخستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانو ئەو گرفتانەی دێنە ڕێی وەك پاراستنی ئاشتی جیهانی وپەنابردن بۆ جەنگ وەك پێناوێك كە ئەو گرفتو ناكۆكیانە چارەسەر بكات.
كۆمەڵەكە لەسەر جەنگێكی وێرانكەر دامەزرا، جا دەوڵەتە سەركەوتووەكان ویستیان بەهێشتنەوەی دەسەڵاتیان بەسەر دەوڵەتانی ژێردەستیان بەداڕشتنی یاسایەكی نوێ قەرەبوی زیانەكانیان بكەنەوە كە ئەو یاسایە كۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دانی پێدا بنێت، شیاوی باسە بیرۆكەی دامەزراندنی ڕێكخراوێی نێودەوڵەتی لەبەندەكانی وێڵسنەوە هات.