واقیع و وه‌هم.. به‌ختیار محه‌مه‌د
مرۆڤ ژیانی له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا كردۆته دۆزه‌خێك و باسی به‌هه‌شتی خه‌یاڵییش ده‌كا: لێره جه‌هه‌ننه‌م ده‌خوڵقێنێ، له خه‌یاڵیش (به هۆی ئایینه‌وه) به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی بۆ خۆی داده‌مه‌زرێنێ.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌ناقووزی بوونی مرۆڤه: له نێوان ژیانی سروشتی و ژیانی به عه‌قڵانیی بوونیدا، له نێوان به‌ربه‌ریه‌ت و شارستانییه‌تدا.
مرۆڤ ده‌توانێ واقیع (ژیان) بكاته دۆزه‌خ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ بیكاته به‌هه‌شت. ئه‌و ده‌توانێ دۆزه‌خی خه‌یاڵیی بكاته دۆزه‌خی واقیعیی، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی بكاته به‌هه‌شتی واقیعیی (كه‌واته به‌هه‌شت ته‌نها له خه‌یاڵدا هه‌یه)؛ ئه‌مه‌ش ڕۆحه پڕ له ته‌ناقووزه شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی مرۆڤه.
ئه‌و خوا ده‌په‌رستێ، چونكه پڕ له ته‌ناقووزه، له تووڕه‌ییشی ده‌ترسێ. له‌م پێناوه‌شدا (تا خوا سارد كاته‌وه) كاری ناعه‌قڵانیی شه‌ڕانگێزانه ده‌كا: جاران مرۆڤی بۆ ده‌كرده قوربانی، ئێستاش ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانی بۆ ده‌كاته قوربانی. به‌م شێوه‌یه مرۆڤ كوشتن پیرۆز ده‌كا و مۆركی پیرۆزیی پێ ده‌به‌خشێ. له‌مه‌شه‌وه مرۆڤ دژ به برای مرۆڤی خۆی (له پێناو خوادا؟) جه‌نگی پیرۆز (جیهاد) به‌رپا ده‌كا.
كه‌واته ئایدیۆلۆژیا و ئایینه‌كان هه‌رگیز هیچ نین، جگه له زمانی ئه‌و ته‌ناقووز و ناكۆكییه پڕ له خورافه و شه‌ڕانگێزه‌ی، كه له‌ناو مێژووی بوونی مرۆڤایه‌تیدا ڕه‌گی داكوتاوه (نه ئایین و نه ئایدیۆلۆژیاكان نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی ئه‌م ته‌ناقووزه چاره‌سه‌ر بكه‌ن).
زۆر جار كێشه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه، كه ڕقی له ناسینی واقیعه و (به پێی ئه‌وه‌ی كه به باشی دركی پێ ناكا) به دوای خه‌یاڵی خورافی و ئه‌فسانه‌یی و وه‌هم ده‌كه‌وێ. به‌م شێوه‌یه‌ش مرۆڤایه‌تی باوه‌ڕی ئایین و دیارده‌ی خواپه‌رستیی داهێناوه.
هه‌ڵبه‌ته مرۆڤ به ناچاری له ده‌ست دیارده‌ی سروشتیی مه‌رگ هه‌ڵدێ، په‌نا بۆ خه‌یاڵی (خه‌ونی) نه‌مریی (ئایین، خوا) ده‌با. داستانی گه‌لگامێش باشترین نموونه‌ی ئه‌ده‌بی و ئایینیی ئه‌م دیارده‌یه‌یه. ڕاستییه‌كه‌ی مه‌رگ سه‌رچاوه‌یه‌كیشه (هۆكارێكیشه) بۆ كاری داهێنان و خه‌یاڵی داهێنه‌ر (ئایین خۆی یه‌كێكه له‌م داهێنانانه).
مرۆڤ به هۆی مه‌رگه‌وه (له ترسی مه‌رگ)، زۆر شتی له خورافه و ئه‌فسانه و ئه‌ده‌ب و ئایین و هونه‌ر… داهێناوه؛ دیسان لێره ته‌ناقووزێكی گه‌وره هه‌یه: مرۆڤ له مه‌رگ ده‌ترسێ (خوا و ئایینی بۆ داده‌تاشێ)، كه‌چی له‌ولاوه هه‌ر به ده‌ستی خۆی، سه‌ر گۆی زه‌وی، له ڕێی كوشتار و جه‌نگه‌وه، به تارمایی مه‌رگ داده‌پۆشێ. خۆی له مه‌رگ ده‌ترسێ، به‌ڵام چێژیش له مه‌رگی (كوشتنی) ئه‌وی دیكه (ئه‌وانی دیكه) ده‌بینێ.
مرۆڤ هه‌ندێك جار له‌ناو ته‌ناقووزێكی كوشنده‌دا ده‌ژی: هه‌م ژیاندۆسته، هه‌م مه‌رگدۆسته؛ هه‌ر بۆیه‌ش له پێناو خوادا جه‌نگ به‌رپا ده‌كا و ژیان پڕ له مه‌رگ ده‌كا (مه‌رگدۆستیی) بۆ ژیانێكی خه‌یاڵیی (به‌هه‌شت = ژیاندۆستیی)؛ ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی نائومێدی مرۆڤه له ئاست واقیعدا.
هه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده مرۆڤ له واقیعدا نا‌ئومێد بێ، هێنده‌ش جیهانی خه‌یاڵ خۆش ده‌بێ. هه‌رچه‌نده بیركردنه‌وه‌ش سه‌ره‌تایی و ساده و ساكار بوو، هێنده‌ش خه‌یاڵ و باوه‌ڕ و بۆچوونی ناماقووڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێ: خورافه‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به‌رهه‌می ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه و ئه‌م جۆره عه‌قڵییه‌ته‌ن.
به‌ختیار محه‌مه‌د
