ده‌قی ئه‌ده‌بی له نیگاری كاریكاتێریدا – به‌شی (4) – هه‌ندرێن خۆشناو
له‌سه‌ر بناغه‌ی بوونی یان نه‌بوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی (توانج) له كاریكاتێردا ، ده‌توانرێت كاریكاتێر پۆڵێن بكرێت بۆ چه‌ند جۆرێك ئه‌وانیش: 1- كاریكاتێری بێ ده‌قی ئه‌ده‌بی. 2- كاریكاتێری به‌كارهێنه‌ری ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ده‌بی یان ئامرازه‌كانی ده‌ربڕی زمانه‌وانی.
3- كاریكاتێر له‌گه‌ڵ توانجدا:
ئه‌و نیگاره كاریكاتێرییه‌یه كه پشت به توانجی ئه‌ده‌بی ده‌به‌ستێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی تابلۆكه، توانجه‌كه‌ش به ره‌گه‌زی دووه‌می تابلۆكه ده‌ژمێردرێت، نابێت تێكه‌ڵیه‌ك بكه‌ین له نێوان ناولێنان و ئه‌و توانجه‌ی كه بوونی كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی تابلۆكه، وه‌كو ده‌سته‌واژه‌ی (سۆزه گه‌رمه‌كان) له نیگاره‌كه‌ی مه‌حمود ئه‌لزه‌واویدا، كه سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی نیگاره‌كه به بینه‌ران، به‌ڵام ئه‌و توانجه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه، كه به‌بێی ئه‌و تابلۆكه سه‌ری لێده‌رناكرێت، یان لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، بۆ نمونه تابلۆكه‌ی مه‌حمود كه‌حیل، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی باشوری ئه‌فریقیا، كه سندوقی هه‌ڵبژاردن دیاره و له‌لای راستیه‌وه كاغه‌زی ده‌نگدان و له لای راستی سندوقه‌كه‌ش وشه‌ی (به‌ڵێ)، و له‌لای چه‌پیه‌وه چه‌ند نارنجۆكێك و له چه‌پی سندوقه‌كه‌ش وشه‌ی (نه‌خێر) نووسراوه، و له پێشه‌وه‌ی سندوقه‌كه‌ش نووسراوه (هه‌ڵبژاردنی باشوری ئه‌فریقیا). ئه‌گه‌ر ئه‌م رسته‌یه لابده‌ین، نازانین رووداوه‌كه باسی چی ده‌كات، و نیگاره‌كه‌ش شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌رده‌گرت، بۆیه لێره‌دا توانج گرنگه، و خوێنه‌ر ناتوانێت بزانێت كه مه‌به‌ست لێی تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی باشوری ئه‌فریقیایه.
4- كاریكاتێری هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌قی ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕدا:
ئه‌و كاریكاتێره‌یه كه بۆ ده‌رخستنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پشت به دووجۆر ئامرازی ده‌ربڕ ده‌به‌ستێت، شێوه‌كاری و ئه‌ده‌بی. له‌م جۆره كاریكاتێره‌دا ده‌قی ئه‌ده‌بی و نیگاری شێوه‌كاری دوو ئامرازی ته‌واوكاری یه‌كترین، و هه‌ردووكیان یه‌كه‌یه‌كی ته‌واو و پته‌و پێكدێنن، به‌ته‌نیا و به‌بێ یه‌كتری ناتوانن ده‌ربڕی خۆیان بن، له‌وانه‌یه ده‌قی ئه‌ده‌بی گفتوگۆیه‌ك بێت له نێوان پاڵه‌وانانی كاریكاتێره‌كه، یان چه‌ند رسته‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر زاری پاڵه‌وانێكی كاریكاتێره‌كه، یان ده‌قێكی دوور و درێژیش بێت، بۆ نمونه كاریكاتێری هونه‌رمه‌ند (سێرگی ستیلماشونۆك) له بێلاڕوسیا، كه له دوو نیگار پێكدێت، له یه‌كه‌میاندا باوكه‌كه كوڕه‌كه‌ی ناچارده‌كات به خواردن و ده‌ڵێت (ده‌بێت بخۆی ئه‌گه‌ر نا …)، له دووه‌میشدا كاتێك كوڕه‌كه گه‌وره ده‌بێت، بۆینباغی باوكی ده‌گرێت و هاوارده‌كات و ده‌ڵێت (ده‌مه‌وێت بخۆم ئه‌گه‌ر نا …)، ده‌توانین كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی میسری (جومعه) و كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی میسری (عادل سه‌عید) هه‌روا به نمونه بێنینه‌وه، كه له هه‌ردووكیاندا یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی كاریكاتێره‌كه رسته‌یه‌ك ده‌رده‌بڕێت. هونه‌رمه‌ندی فه‌ڵه‌ستینی تیرۆركرا‌و (ناجی ئه‌لعه‌لی) به به‌كارهێنانی ده‌قی ئه‌ده‌بی دوور و درێژ و هه‌ندێك جار هۆنراوه‌ی میللی ناوبانگی ده‌ركردبوو، له زۆربه‌ی كاریكاتێره میسریه‌كانیشدا واباوه كه گفتوگۆ و توانج هه‌یه، له كاریكاتێری سوریایشدا زۆركه‌م گفتوگۆ و توانجی ئه‌ده‌بی ده‌بینین، ئه‌مه‌ش پۆلێنكردنی كاریكاتێره‌كان نیه، به‌ڵكو ڕاده‌ربڕینێكه له‌سه‌ر دیتنی زۆرێك له كاریكاتێره به‌رده‌سته‌كانی ئه‌م دوو وڵاته.
ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌قی ئه‌ده‌بی له كاریكاتێردا، ئه‌وه به‌بیربێنینه‌وه كه نابێت ده‌ق به‌رده‌می شێوه‌كاری بگرێت و پاڵی پێوه‌بنێت بۆ پله‌ی دووه‌م، به‌ڵكو پێویسته هاوسه‌نگیه‌ك له نێوانیاندا هه‌بێت، كه نابێت كاریكاتێره‌كه گرنگی و بایه‌خی نه‌مێنێت، بوونی و نه‌بوونی وه‌ك یه‌ك وابێت، له حاڵه‌تێك توانرا ده‌ست له شێوه‌كاری به‌ربێت له كاریكاتێردا، و قایل‌بوون به ده‌قی ئه‌ده‌بیش بۆ گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه به‌س بێت، ئه‌و كات ئه‌و بابه‌ته ناتوانرێت به كاریكاتێر ناوبنرێت و نابێته كاریكاتێر، چونكه شێوه‌كاری تێیدا وه‌كو هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر خراوه‌ته‌نێو، بۆ زێتركردنی كاریگه‌ری بابه‌ته‌كه، ده‌توانێن ئه‌و كات بڵێین كه بابه‌ته‌كه ده‌بێته به‌شێك له هونه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕ، زیاتر له‌وه‌ی كه كاریكاتێر بێت، چونكه قایل‌بوون به ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌سیه‌تی بۆ گه‌یشتن به جه‌ماوه‌ر به‌بێ شێوه‌كاری، ئه‌گه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ش بسڕینه‌وه، ئه‌وا شێوه‌كاریه‌كه چه‌ند هێڵێكی سه‌رلێشێواوی بێ مانا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه كاریكاتێر نیه.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست پێشتر كاره‌كه‌ی خۆی شێوه‌كاریانه و دواییش ئه‌ده‌بیانه بونیات بنێت، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی پێویستی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌گینا نیو كاریكاتێر و نیویش ئه‌ده‌ب به‌رهه‌مدێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ش ده‌گاته خوێنه‌ر، كه‌چی دووره له شێوه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕه‌وه.