نووسین و فه‌یسبووك … به‌ختیار محه‌مه‌د
هه‌ندێك جار له فه‌یسبووكدا نووسینه‌كانمان ده‌بنه دروشم. واته له ڕووی ناوه‌رۆك و شێوه‌وه له دروشم نزیك ده‌بنه‌وه (یان هه‌ندێ جار له په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق): فه‌یسبووك حه‌زی له كورتبێژییه (مه‌رج نییه كورت و پوختی). به كورتییه‌كه‌ی فه‌یسبووك نووسه‌ر ته‌نبه‌ڵ ده‌كا، كه به نووسینی كورت و دروشماویی ڕازی بێ و واز له نووسینی ئه‌ده‌بی ڕاسته‌قینه و گوتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی جددیی و ڕاسته‌قینه بێنێ.
فه‌یسبووك نه‌ك هه‌ر نووسه‌ری ته‌نبه‌ڵ، به‌ڵكو خوێنه‌ری ته‌نبه‌ڵیش دروست ده‌كا. ئه‌و خوێنه‌ره‌ی ته‌نها هه‌واڵ و قسه‌ی هه‌نووكه‌یی سه‌رنجی ڕاده‌كێشێ، نه‌ك پرسی فیكری و زمان و گوتاری ئیستاتیكی. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووكدا هه‌یه پتر بینه‌ره، خوێنه‌ر نییه. ئه‌و بینه‌ره‌ی له جیاتی عه‌قڵ و هزر ته‌نها چاوه‌كانی به‌كار ده‌هێنێ (كارێكی چێژاویی ئاسان). هه‌ربۆیه‌ش بینه‌ری ڤیدیۆ و وێنه‌كان زۆر له خوێنه‌ری نووسین به گشتی و نووسینی جددیی زیاتره.
به كورتییه‌كه‌ی – پێم وایه – فه‌یسبووك و لاپ‌تۆپ (كۆمپیوته‌ر) خه‌یاڵ (خه‌یاڵی ئازاد) ده‌كوژن (یان به‌رته‌سكی ده‌كه‌نه‌وه). خه‌یاڵ پتر ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ڕووپێوی كاغه‌ز (كتێب) دا به‌خته‌وه‌ر و به‌رزه‌فڕ و ئازاد بێ. كاغه‌ز كه‌شێكی هێمنتر به زه‌ینمان ده‌به‌خشێ. لێره‌شه‌وه باشتر و زیاتر ده‌توانین بیر بكه‌ینه‌وه و خه‌یاڵ بكه‌ین. واته ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنۆلۆژیا، سه‌یروره‌ی كاتی كاركردنی ده‌روون و بیركردنه‌وه‌مان بۆ خۆی داگیر ده‌كا و قووتی ده‌دا (ته‌كنۆلۆژیا هه‌ر جه‌سته‌مان كۆنترۆڵ ناكا، به‌ڵكو ده‌روون و زه‌ین و بیركردنه‌وه‌شمان بۆ خۆی ده‌با). لێره‌وه ئێمه – به بێ ئه‌وه‌ی ئاگامان لێ بێ – كاتێكی زۆرمان له‌ناو گه‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنۆلۆژیادا به‌فیڕۆ ده‌چێ: بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌و هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌رماندا هه‌یه؛ ئه‌و هه‌ژموونه‌ی ئازادییه‌كانمان ده‌خاته ناو قووڵایی فه‌زای خۆیه‌وه؛ كه‌واته ئێمه له شوێنی خۆمانه‌وه، بێ جووڵه و بێ ده‌نگ ئازادین: فه‌یسبووك ئازادی گوته‌مان پێ ده‌به‌خشێ، به‌ڵام ئازادی كردارمان لێ ده‌ستێنێته‌وه. ئه‌و ئازادی به چاومان ده‌به‌خشێ، به‌ڵام خه‌یاڵ و بیركرنه‌وه‌مان (له ڕێی زه‌مه‌نی خێرایی خۆیه‌وه) كۆت و به‌ند ده‌كا. به كورتییه‌كه‌ی ئه‌و جه‌سته و بیركردنه‌وه‌مان (عه‌قڵمان) ده‌كاته موڵكی خۆی. لێره‌شه‌وه ئێمه ئازادین، به‌ڵام له زه‌مه‌ن و شوێنێكی دیاریكراودا، كه ئه‌ویش زه‌مه‌ن و شوێنی ماددیی دیاریكراوی فه‌یسبووكه؛ ئه‌و زه‌مه‌ن و شوێنه‌ی ته‌نها له ژووره‌كانماندا بوونیان هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م ئازادییه به‌رته‌سكه دیاریكراوه، ده‌شێ ئازادی فره‌وانی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له واقیعی پراكتیكی كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌دوای خۆیدا بێنێ.