له‌سه‌ر ده‌سته‌گه‌رێتی گۆشكرابێت، چۆن لێی ده‌رده‌چێت؟…عیماد عه‌لی
ئه‌وه‌ی له دامه‌رزاندنی (رێكخراو)ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وچۆنێتی پێكهاته بنه‌ره‌تیه‌كانی له سه‌ره‌تاوه دیاره، كه هه‌ر رێكخستنێكی نێو ئه‌و نیمچه به‌ره‌ییه‌ی تێیدا پێكهێنرا، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و هه‌ڵگری رێباز و بیر وفه‌لسه‌فه و سه‌ركردایه‌تی خۆی بوو. كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ارن و بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و خه‌تی گشتی و( شۆرشگێڕانی دوایی) هه‌ر یه‌كه‌و خاوه‌نی ته‌نانه‌ت كیانێكی پێشمه‌رگایه‌تی و رێكخستنی تایبه‌تی خۆی بوو، كه ناتوانرێت له نزیكی و دووری بیروبۆچون و رێبازه‌كه‌یان له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت تاكه پرسێكی كاتی وه‌كو نمونه وه‌ربگیرێت و چۆنێتی ناوه‌خن و بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌م رێكخراوه له‌گه‌ڵ پرسه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرێتو، ته‌ته‌ڵه‌ی وێستگه هه‌مه‌جۆره‌كانی تری مێژووه‌كه‌ی بكرێت‌و خاڵی هاوبه‌شی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی دیاری بكرێت، جگه له ئامانج و سیاسیه گشتیه ده‌ره‌كیه‌كه‌ی و وه‌ستانه‌وه دژی به‌عس نه‌بێت.
تاوه‌كو كۆنگره‌ی یه‌كه‌م و تاڕاده‌یه‌ك ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ناتوانرێت ناوی لێی بنێیت حزب به واتای وشه‌كه، به‌ڵێ ناوی” یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان” بوو، كه ئه‌مه به واتا فراوانه‌كه‌ی به‌و نیازه‌ی ئامانجه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له حزبدا قه‌تیس نه‌كرێت و له‌و بازنه رێكخراوه‌ییه گه‌وره‌تر بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رێوه‌چونی كاروباری سیاسیی رۆژانه‌ی وه‌كو كاری حزبی به پره‌نسیپ و بنه‌مای دیار و هاوبه‌شی تایبه‌ت به یه‌ك حزب بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به روونی دیارنه‌بوو.
جا ئه‌گه‌ر كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م رێكخراوه، ( رێكخراوێكی ناو یه‌كێتی) كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كه دواتر وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بێت، كه له بنه‌ڕه‌تدا شێوه‌ی رێكخستنه‌كانی وه‌ك قه‌واره و ژماره و خه‌لكی كواڵێتی به‌رزی شۆرشگێر و بژارده، له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی تری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له دوای هه‌ره‌س گه‌وره‌تربوو، ئه‌گه‌ر له هه‌موو بواره‌كانی كاروباری سیاسی و عه‌سكه‌ریدا به‌هێزتر و له‌وانیتر جیاوازتر و باڵاده‌ستتر بوو و جێی ده‌ستی دیار بوو، ئه‌مه قسه‌یه‌كی تره و ئێره جێگه‌ی ئه‌و باسه نیه، دیاره هۆكاری ئه‌مه‌ش رۆڵی سه‌ره‌كیو جیاواز‌و بێ ركابه‌ری ئه‌و كاته‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌خات، به‌ڵام تاكه به‌سته‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێكاهاتانه‌ی (وه‌ك رێكخراو) و( رێكخراوێكی بچوكی نێو رێكخراو) و ( رێكخراوێكی بچوكتری نێو رێكخراو)، واته هه‌ندێكیان له راستیدا ئه‌گه‌ر وه‌ك رێكخراوێكیش حیسابی بۆ كرابێت به‌ڵام قه‌واره و ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده نه‌بوون و به‌ناو هه‌بوون، واته له پێكهاته و تواناشدا نایه‌كسان بوون.
ئه‌وه‌ی راستی بێت، یه‌كێتی به‌گشتی لای خۆیه‌وه و له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ململانێی نیوخۆییه‌كانی به‌ناو له‌سه‌ر فكر و فه‌لسه‌فه بوو، ئه‌گینا میكانزمی كاری حزبی و سه‌ربازی له‌سه‌ر ریتمی كۆن ده‌رۆیشتو، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری عه‌قڵیه‌تی له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیو مێژوو و ناووناوبانگی سه‌ركرده یان راستتر بلێین پاسه‌وانه كۆنه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م رێكخرواه به‌زه‌قی دیاربوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نێوخۆی خودی هه‌ر لایه‌كیاندا و به‌تایبه‌تی له نێو كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا، وا وێناده‌كرا كه هه‌موو ململانێكان فكری و فه‌لسه‌فین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع وانه‌بوو، به‌ڵكو زیاتر له سه‌ر ناكۆكی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی كورتمه‌ودا و ململانێی كه‌سیی سه‌ركردایه‌تی و تا راده‌یه‌ك ناوچه‌گه‌رێتیش، وه‌كو سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تر بوو، به‌جیا له‌وه‌ی كه ئێستا بۆ مه‌رامی هه‌مه‌جۆر و بۆ ململانێ، ئه‌و ناكۆكیانه به رتوش و جوانكاریه‌وه باس ده‌كرێت و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م مل و شاخ له‌یه‌كدانه ده‌خرێته پاڵ فكر و فه‌لسه‌فه‌ی به‌دبه‌ختی ئه‌وسا و ئێستای حزبه‌كه. به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش بۆ ئه‌م قسانه‌مان ئه‌وه‌یه كه سكرتێری چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و رێكخراوه ( واته كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) دانی به‌وه‌دانا كه له بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ری به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و رێكخراوه نه‌بووه، كه‌چی تا ئه‌و كاته‌ی له نێو یه‌كێتی تواندیه‌وه به سكرتێری رێكخراوه‌كه مایه‌وه و ململانێیه‌كی توندیشی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌كرد.
ئه‌وه‌ی كۆی كردبوونه‌وه زاڵبون و عه‌قڵیه‌ت و ئیعتباری سه‌ركردایه‌تیكردنی ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه كۆنه‌كان بوو، به تایبه‌تی به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان ئه‌و سێ پێكهاته‌یه و له نێوخۆی هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و زۆر و كه‌م و به راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، كه هه‌زار و یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌وترێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌كرێت. بۆیه ئه‌و ده‌سته‌گه‌رێتیه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه له نێوان پێكهاته جیاوزه‌كاندا له ئارادا بوو، به‌ڵكو به فیعلی ئه‌مانه وه‌كو حزبی جیاواز بوون و جیاكاری له بۆچون وره‌فتاریاندا جێگیربوو و ته‌نها تاڵه مویه‌ك به‌ستبونیه‌وه ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی كۆنه هاورێیه‌تی سه‌ره‌كانیان بوو.
به‌ڵێ ده‌توانین بڵێین ئه‌م ده‌سته‌گه‌ریه به چڕی و پڕی و له زه‌مه‌نێكی درێژدا هاتۆته ئاراوه و جێگیر بووه و ده‌ستاوده‌ستی كردووه، له كاردانه‌وه‌ی ره‌فتار و بۆچونیكی بچوكێك و له شه‌و و رۆژێكدا نه‌هاتۆته ئاراوه كه ئاسان بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكوعه‌قڵیه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بونی ئه‌و ناكۆكی و ململانێی درێژخایه‌نه و جیاوازی پێكهاته‌كانی سه‌ره‌تای دروستبونی رێكخراوه‌كه دروستی كردووه و هه‌ر وا له خۆیه‌وه نه‌هاتووه تاوه‌كو به دروشم و قسه نه‌هێڵرێت. تۆ كه گوێ له قسه‌ی هه‌ر كادرێكی كۆنی یه‌كێتی ده‌گریت یه‌كسه‌ر ده‌زانیت كه له چی پشتخانێكه‌وه په‌روه‌رده‌بووه و چۆن گۆشكراوه و كاریگه‌ری ئه‌و زۆر پێكهاته‌یی و مێژووه‌ی چه‌ند له‌سه‌ربووه تا گه‌یشتۆته ئێره، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه به فكر و بیروبۆچۆن و رێباز و باوه‌ڕبوون به ڕه‌وتی سیاسی و فكری حزبێكی یه‌كگرتوودا په‌روه‌رده نه‌كراوه( باس له‌وه‌ش ناكه‌م كه له دوای ڕاپه‌رین چیی له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ بووه).
ئه‌م حزبه‌ی ئه‌مرۆ له و مێژووه شۆڕشگیڕیه سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیه‌ی له‌شاخ به‌ڕێكرا، تاكه كۆنگره‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی وه‌كو یه‌ك حزبی یه‌كگرتوو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌به‌ستووه، تاوه‌كو دوای راپه‌ڕین و پاش زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ نه‌هێشتنی به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی ئه‌م رێكخراوه و تواندنه‌وه‌ی له ناو یه‌كێتیدا وه‌كو حزبی به‌ناو تاكه پێكهاته ده‌ربكه‌وێت، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و حزبێكی له‌و پێكهاتانه و مێژووه‌كه‌یان دامه‌زراند، ته‌نانه‌ت چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاروباره سیاسیه‌كه‌ی به كاریگه‌ری بۆچون و مێژووی ئه‌و پێكهاتانه‌وه به‌سترایه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئه‌م حزبه به‌جێهێشت و ده‌سته‌گه‌ری به‌رده‌وامی خۆی دا و جێ پێگه‌ی خۆی كرده‌وه.
ئه‌مرۆش باس له ده‌سته‌گه‌رێتی و نه‌هێشتنیی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كرێت. زۆرێك له‌كادره‌كانی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت به بێ هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك كه جه‌مسه‌رگیری و ده‌سته‌گه‌رێتی فه‌رزی یكات، به بێ رێككه‌وتنی پێشوه‌خته، كۆنگره ببه‌ستن، ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌گه‌ر كارێكی مه‌حاڵ نه‌بێت ئه‌وه‌نده سه‌خته ده‌كرێت چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی له‌م وه‌زعه‌ی خراپتری لێبكرێت. ئه‌گه‌ر زۆر به ئاسایی و ئاسانی و راشكاوی بیڵێین؛ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌م جۆره بێت كه هه‌ر جه‌مسه‌رێك ژماره‌یه‌ك كادری له‌ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه و، هه‌ر لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی پێكهێنه‌ره‌كانی تێدا ده‌بینێت و هه‌وڵی بۆ ده‌دات نه‌ك حزبه‌كه به گشتی، كێ باوه‌ڕ به‌وه ده‌كات به كۆنگره‌یه‌ك یان دانیشتنێكی سیحری بواری گفتوگۆی وا بخولقێنرێت ده‌رئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه و لێكتێگه‌یشتنی مێژوویی دروست بێت و له‌ودیو كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی مێژوویی بێهاوتاوه ده‌ربچن.
تۆ كۆمه‌ڵێك كادری وابه‌سته‌ی شه‌خسی به‌سه‌رجه‌مسه‌ره‌كانه‌وه هه‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌بڕیاردانی جیابوونه‌وه و چونه ده‌ره‌وه له حزبه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌مسه‌ره‌كه‌ی بێت و له گه‌ڕانه‌وه‌شدا به هه‌مان شێوه بێت، بێ ئه‌وه‌ی بڵێت؛ ئه‌رێ رۆیشتنمان له پای چی و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆچی، بێگومان له كۆنگره‌شدا هه‌موو خه‌ڵكانی له‌م جۆره له نێو هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانیدا ده‌بێت، كه وه‌كو قاز له‌دوای سه‌رجه‌مسه‌ره‌كه‌یاندا بقوقێنن.
ئه‌گه‌ر راست بم له‌م بۆچونه‌مدا، ده‌ڵێم، بۆیه حزبێك ئه‌مه مێژووی بێت، ده‌كرێت به یه‌ك شت رزگاری بێت، ئه‌ویش به قوربانیدانی سه‌رجه‌م سه‌رجه‌مسه‌ر و سه‌ركرده و كادره باڵا كۆنه‌كانه له رێگه‌ی خۆته‌ریك كردن و وازهێنانیان له سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه هه‌مه‌جۆره‌كان و زه‌مینه خۆشبكرێت بۆ هاتنه ئارای سه‌ركردایه‌تیه‌كی گه‌نجی پاكی به‌توانا، كه له‌و ململانێیه كۆن و تازه‌ی شاخ و شار و ناكۆكیه‌كان نه‌گلابێت و، بیر‌و بۆچۆنیان سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو بێت، خه‌ڵكه كۆنه‌كه‌ش له په‌رله‌مانێكی جزبی، یان هه‌ر هه‌موویان له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كۆببنه‌وه بۆ ڕاوه‌رگرتن و ڕاوێژ پێكردنیان، ئه‌گینا كۆنگره‌كه ئاسایی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ی پێشتر خراپتر نه بێت باشتر نابێت و كۆنگره‌ی قوتاربوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كیشه‌كان و خۆتازه‌كردنه‌وه و هاتنه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی نێوخۆیی نابێت.
بۆیه ده‌ڵێین؛ ئه‌م ( حزب) رێكخراوه به پێی ئه‌و فره رێكخراوه‌ییه‌ی پێكهاته‌كه‌ی و فره مینبه‌رییه‌وه، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ده‌سته‌گرێتی گۆشكرابێت، چۆن وا به‌ئاسانی له‌و جه‌مسه‌رگیریه‌ی تێدایه رزگاری ده‌بێت و چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كانی ده‌كرێت. ئه‌و دروشمه‌ی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی پاراستن هه‌ر له خۆڕا نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه نه‌كرابێت تا ئه‌مرۆش یه‌كێتیی و یه‌كده‌سته‌یی ناو یه‌كێتی قه‌ت له ئارادا نه‌بووه و تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌رده‌وام بن له میراتگری ئه‌و پره‌سیپ و ململانێیانه‌ی سه‌ره‌تا و رێره‌وی مێژووی ئه‌م رێكخراوه‌دا، وا به‌ئاسانی ئه‌و یه‌كێتیی نێوخۆیی حزبایه‌تیه نایه‌ته‌دی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زعی سیاسی كوردستان واكه‌وتووه، كه تا ڕاده‌یه‌ك و رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان و دوارۆژیشی به‌م رێكخراوه‌وه به‌نده و، به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكی دوور له‌حزبه‌كه ده‌توانێت بێ لایه‌نانه هه‌ڵسه‌نگاندن بكات و ئه‌وه‌ی پێی ده‌كرێت له چاره‌سه‌ر بیخاته‌روو، ئێمه‌ش وه‌ك به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر خۆمان ده‌رزانین، به به‌شداری له‌م بابه‌ته گرنگه ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌مان نوسی، هیوادارم بۆ حزبه‌كه‌یان به‌گشتی و دواتر بۆ گه‌لی كوردستانیش سودبه‌خش بێت.