
پاڵنه‌ره‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له كۆمه‌ڵگه‌دا … نێچیروان شوانی
پێكه‌وه‌ژیانی چه‌ند نه‌ته‌وه و ئایین و زمان و كولتوورێكی جیاواز له یه‌ك كۆمه‌ڵگه (وڵات, شار) دیارده‌یه‌كی سروشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه. به‌گشتی ئه‌م دیارده جڤاكییه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كانی جیهاندا هه‌ستی پێ ده‌كرێ و له كوردستان و عێراقیش به‌تایبه‌تی ده‌بینرێ و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
جیاوازیی نێوان تاكه‌كانی مرۆڤ له‌ڕووی ئایین و زمان و نه‌ته‌وه و كولتوور…هتد له سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌بووه و مێژوویه‌كی چه‌ندان هه‌زار ساڵی و بگره زیاتریشی هه‌یه. ئه‌م جیاوازییه, جیاوازییه‌كی سروشتی و گه‌ردوونی و ئاساییه و به‌درێژایی قۆناغه‌كانی مێژوو تا ئێستا هاتووه. جا كاتێ كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ڕووی ئه‌م جیاوازییه ده‌بێته‌وه, دوو ڕێگه‌ی له به‌رده‌مدا ده‌بێ:
1_ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری و په‌نابردنه به‌ر ناكۆكی و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر و ئه‌مه‌ش نابووتكردنی ژین و ژیاری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
2_ یه‌كدی به جیاوازییه‌كانییه‌وه قبووڵ بكه‌ن و به ته‌بایی و ته‌ناهی وێكڕا بژین.
له مێژوودا هه‌ر دوو ڕێگه ئه‌زموون كراوه.. هه‌رچی ڕێگه‌ی یه‌كه‌مه مرۆڤه شه‌ڕانگێزه‌كان له دێرین زه‌مانه‌وه مرۆڤه ده‌ستیان بۆ بردووه و دژی به‌رانبه‌ره‌كانیان تاقیان كردووه‌ته‌وه, به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی جگه له خراپه‌كاری و ده‌ستدرێژی و وێرانكاری هیچی تر نه‌بووه. سه‌باره‌ت به بژارده‌ی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه فره ڕه‌هه‌نده‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ناتوانن به زۆر و به شه‌ڕ و كوشتار یه‌كتری و جیاوازییه‌كانی یه‌كتری بسرنه‌وه. بۆیه بیریان له‌وه كرده‌وه جیاوازییه‌كانی یه‌كدی قبووڵ بكه‌ن و به ئاشتی و ئارامی و ئازادی پێكه‌وه بژین. له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێ فاكته‌ر و هۆكار هه‌ن, وا ده‌كه‌ن مرۆڤه زمان و نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و كولتووره جیاوازییه‌كان به‌یه‌كه‌وه بژین..
1_ مرۆڤبوون چه‌قی پێكه‌وه‌ژیانه: ئه‌گه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له لایه‌نی زمان, ئایین, نه‌ته‌وه, ڕه‌نگ, كولتوور و ڕۆشنبیری…هتد جیاوازییان هه‌بێ, به‌ڵام دواجار له خاڵێكدا هاوبه‌ش و هاوتان, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو مرۆڤه‌كان دروستكراوی خودان و نه‌وه‌ی یه‌ك دایبابن. مرۆڤبوون گه‌وره‌ترین پێناسه‌یه بۆ مرۆڤ و مه‌زنترین خاڵی هاوبه‌شی نێوان مرۆڤه‌كانه. پێویسته هه‌موو ده‌م مرۆڤبوون ببیته سه‌نته‌ری به‌یه‌كه‌وه گرێدانی هه‌موو جیاوازییه‌كانی مرۆڤ.
2_ ئایین هانده‌ری پێكه‌وه‌ژیانه: هه‌موو ئایینه‌كان سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان له دروشم و په‌رستش, به‌ڵام له چه‌ند خاڵێكدا جۆره هاوڕه‌نگی و هاودهنگییهك كۆكیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش هاندانی ئایینه بۆ په‌یڕه‌وكارانیان تاكوو به ته‌ناهی و دوور له ئاژاوه و كێشه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكارانی ئایین و ئاییزاكانی دی پێكڤه بژین. هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار ڕوو ده‌دات په‌یڕه‌وكاری ئایینێ به‌هۆی ده‌رمارگیریی توندی بۆ ئایینه‌كه‌ی و به هۆكاری هه‌ڵه حاڵی‌بوون له ئایینزاكه‌ی به‌ره‌و توندوتیژی له بیر و گوفتار و كرداردا بڕوا و ئایین و ئایینزای ئه‌وانی دی ڕه‌ت بكاته‌وه, به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین ئه‌مه ڕه‌فتاری تاكێكه و هه‌ڵسوكه‌وتی پهیڕهوكارێكه و نماینده‌ی كۆی ئایینه‌كه ناكا, چونكه ڕێنمایی و په‌یامی ئایین به‌گشتی هانده‌ر و پاڵنه‌ری وێكڕاژیان و لێبورده‌ییه.
3_ نیشتمان ساباتی پێكه‌وه‌ژیانه: نیشتمان ئه‌و خانه و لانه گه‌وره‌یه‌یه, كه ده‌بێته ماڵه گه‌وره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به تێكڕا و ته‌واوی جوداوازییانه‌وه, چون نیشتمان سه‌رزه‌مینی خۆشی و ناخۆشی و شادی و شیوه‌نی هه‌مووانه, هه‌ر خۆشییه‌ك ڕووی تێ بكا به‌شی هه‌مووانی پێوه‌یه و هه‌ر ناخۆشییهكیشی تووشی هات به‌رۆكی هه‌مووان ده‌گرێته‌وه به‌بێ هیچ هه‌ڵاواردنێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ….كه‌وا بێ چه‌ند جیاوازییه سروشتییه‌كانمان تۆخ بن, ئه‌وه دواجار نیشتمان هه‌مووانمان له ئامێز ده‌نێ.
4_ مێژوو تۆمارێكی هاوبه‌شه: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خاوه‌نی دیرۆكی كۆن و تازه‌ی خۆیه‌تی. جا ئه‌و مێژووه پڕ بێ له ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن یان نووشت و نوچدان و شكستی تێدا بێ, هه‌ر چۆن بێ, ئه‌و مێژووه تۆماری ڕابردووی هه‌موو نه‌ته‌وه و زمان و ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و هه‌مووان كه‌م تا زۆر جێپه‌نجه‌ی خۆیان له‌سه‌ر په‌ڕاوی مێژوو داناوه و پێكه‌وه مێژووی خۆیان نه‌خشاندووه. پێویسته نه‌ته‌وه و زمان و ئایین و مه‌زهه‌به جوداوازه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه تێكه‌ڵانه ئاوڕ بۆ ئه‌و مێژووه هاوبه‌شه بده‌نه‌وه و بیكه‌نه ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لێیه‌وه سه‌یری ئێستا و ئایندهی خۆیان بكه‌ن.
5_ په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی تانوپۆی چنینی كۆمه‌ڵایه‌تییه: مادام مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی جڤاكییه و ناتوانێ به‌ته‌نێ هه‌ڵبكا و دواجار ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێكڤه‌یی هه‌ڵبژاردووه. كه‌واته چییه‌تی و چۆنایه‌تیی ژیانی ناو كۆمه‌ڵگه وا له تاكی كۆمه‌ڵگه فره نه‌ته‌وه و فره ئایین و فره كولتوور ده‌خوازێ تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوانتر و ئاستی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ره‌و سه‌رتر ببا و زۆرجار كه‌سانی ئایین جوایه‌ز و كولتوور جیا ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه. دروستی و بێگرفتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه پله‌ی پێشكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له په‌یوه‌ندیی كار و پیشه و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه له بۆنه و یاد و جه‌ژنه‌كان…هتد خۆی ده‌نوێنێ و هۆكارێكی بایه‌خداری درێژه‌پێده‌ری پێكه‌وه‌ژیانه.
6_ به‌رده‌وامیی ژیان له پێكه‌وه‌ژیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ: ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان و به‌رده‌وامبوونی به‌ره‌وپێشچوونی زه‌مه‌ن وامان لێ داوا ده‌كا نه‌ته‌وه و كولتوور و زمان و ڕه‌نگه جیاوازه‌كان پێكه‌وه به ته‌ناهی و ئاشتی و لێبورده‌یی بژین, چونكه ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌درێژایی چه‌ندان سه‌ده و ساڵ له شارستانییه‌ت و به‌ره‌وپێشچوونی ژیار بنیاتی ناوه كه‌م تا زۆر هه‌موو نه‌ته‌وه و زمان و كولتووره جیاوازه‌كان به‌شداریان تێدا كردووه. له ئێستاشدا بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان و به‌ره‌وپێشچوونی شارستانی و گه‌شه‌پێدانی ژیاردا پێویستی به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان ئه‌و نه‌ته‌وه و ئایین و ئیتنیكه جیاوازانه هه‌یه.
7_ ده‌ستوور و یاسا پێكه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كا: پاڵنه‌رێكی تری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و كولتووره جیاوازه‌كان ده‌ستوور و یاسایه. ده‌ستوور_ كه دایكی یاساكانه_ ده‌ستبه‌ری مافه‌كانی نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌كا و یاساش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور داده‌رێژرێ و ڕه‌چاوی یه‌كسانیی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كردووه و ده‌بێته چه‌تری سه‌ری هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان. هه‌بوونی ده‌ستوور و یاسا ده‌بێته پاڵنه‌رێكی گرنگی پێكه‌وه‌ژیان, چونكه هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌ست به جۆرێ له دڵنیایی و متمانه ده‌كه‌ن به‌هۆی یاسا و ده‌ستووره‌وه.
8_ پێكه‌وه‌ژیان ئاینده و چاره‌نووسه: ژیانی پێكه‌وه‌یی نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌ندان ئایین و زمان و كولتووری جیاواز بووه‌ته چاره‌نووسی سروشتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه و هه‌ڵاتن و ڕاكردن لێی نالۆژیكی و نه‌كرده‌یه. بۆیه پێویسته تاكه جیاوازه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه ئه‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره بزانن و لایان ڕوون بێ جگه له پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه و چاره‌نووس و ئایندهی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و به‌ره‌وپێشچوونیان به‌هۆی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌وه‌یه.