گه‌مه قورسه‌كه نزیك بۆته‌وه …..2 … سه‌ردار جاف
( به‌شی دووه‌م / كوردستان )
به‌ر له گشتپرسییه‌كه‌ی 25 ی ئه‌یلوولی رابردووی هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرسه‌كه‌وه له سه‌روو هه‌موویانیشه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شێلگیرانه داكۆكی دواخستنی ریفراندۆمه‌كه‌یان ده‌كرد، جگه له وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی كه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گشتپرسییه‌كه‌یان ده‌كرد، كه‌چی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به پێچه‌وانه‌وه گوێی هه‌ڵنه‌خست بۆ ئه‌و داخوازی و داواكاریانه و پێداگری له سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه كرد و ئه‌نجامیشیدا، لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئاخۆ كام له‌م لایه‌نانه راسته ڕێی خۆیان گرتۆته؟ مرۆڤ ناتوانی به هیچ كام له‌م لایه‌نانه بڵێت كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه و ره‌وا نین ، هه‌رچی كورده ماران گه‌سته‌یه و له خشپه‌ی مێروو ده‌ترسێت، چونكه ره‌وشه خودی و بابه‌تییه‌كه وا ده‌خوازێت ئه‌و هه‌له له ده‌ست نه‌دات، به درێژایی مێژووی سه‌ده‌ی رابردوو و ئه‌م دوو ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش كورد ئه‌زموونی تاڵ و سوێری له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئێراقه‌وه هه‌یه ، به حوكمڕانی تایفه‌گه‌ری ئێشته‌یشه‌وه كه جگه له ملهوڕی و خۆ دزینه‌وه له خواسته‌كانی كورد هیچ تروسكاییه‌كیان لێ به‌دی ناكرێت، بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له جێی خۆی بووه و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی رسكاوه له ده‌ست نه‌درێت نه‌مازه كه هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی پاسداری ئێرانی شیعی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به سه‌ر ئێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه و جگه له ماڵوێرانی هیچ تروسكاییه‌كی دیكه به‌دی نه‌ده‌كرێت و نه‌ده‌كرا، بۆیه ئه‌گه‌ر كوردستان له پێناو خواسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كه‌ی دووچاری ته‌نگژه و قه‌یرانی قووڵ و قورس بێته‌وه باشتره وه‌ك له‌وه‌ی له پێناوی پرسێكی ناوخۆیی و ده‌خاله‌ت نه‌كردنی وڵاتان به پرسی كورده‌وه دووچاری ماڵوێرانی ببێت، كه‌واته ئه‌نجامدانی تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتنی بریاری سیاسی كوردستانی لێوه ده‌ركه‌وتووه و ئاگری به‌رداوه‌ته هه‌ناوی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و نه‌خشه رێگای وڵاتانی زلهێزیشی هینایه پیشه‌وه و له دواخستن و موماته‌له‌كردنی كاته‌وه سڕی كردن ، بیركردنه‌وه‌ی كوردستان به‌و جۆره‌یه كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌زموندارییه و رێك له جێی خۆیدایه كه پاش ته‌واو بوون و كوتایی هاتنی داعش عه‌بادی گره‌وه‌كه‌ی ده‌برده‌وه و ئه‌وه‌ی كورد چاوه‌نواڕی ده‌كرد كه حه‌شدی شه‌عبی هێرشی بكاته سه‌ر و سوپای ئیراقیش هاوكاری ده‌بوو سه‌ری ده‌گرت و ئه‌و پلان و پیلانه‌ی عه‌بادی و مالیكی و قاسمی ده‌بووه دیفاكتۆ و ئه‌مریكای ناچار ده‌كرد ده‌ست له ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێت، و بۆ ئێرانی جێ بهێڵێت هه‌رچه‌نده گومانێكی زوور له په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری ئیرانی _ ئه‌مریكی ده‌كرێت، ده‌شێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌ڕێكی قورسی ناوچه‌كه بێت، هه‌روه‌ك له شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌م سه‌ددام حوسێن له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو ئه‌مریكا گورزه‌كه‌ی خۆی لێ بوه‌شێنێت، ئێستا مرۆڤی ئێراقی باش له‌وه حاڵی بوون بۆچی ئه‌مریكا ئه‌و سه‌رده‌م له 1991 سه‌ددامی نه‌رووخان كه ئه‌و كات ئیران به ته‌واوی ده‌ست به سه‌ر ئێراقدا ده‌گرت .
كورد ده‌ستی خۆی وه‌شاند ماوه‌ته‌وه وڵاتانی زلهێز، ئه‌مریكا كه داوای دواخستنی ده‌كرد مه‌به‌ستی بوو ژه‌مه‌كه پێبگات پاشان ده‌ست پێ بكات، به مه‌نزووری ئه‌مریكا عه‌بادی كه‌سێكی ته‌واو ئه‌مریكییه، چونكه بۆ خۆی له ناوچه‌كه نییه و له عه‌قلییه‌تی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ورد بین نییه، نه‌خاسمه كه ولاتاته‌كانیان به‌ره‌و پارچه پارچه بوون و په‌رتبوون بچێت و له به‌ر یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه له‌م روانگه‌وه شیكاری بكرێت پێده‌چێ كورد راژه‌ی به پرۆژه‌ی نیوده‌وڵه‌تی له تێك‌شكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سایكس _ پیكۆ كرد بێت ، ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت عه‌بادی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه نه‌كه‌وێته ده‌ست مالیكی ئه‌وا كارتی زور له ناوچه‌كه و له ناوخۆ هه‌یه تاب توانێت ئه‌و مه‌رامه‌ی مه‌یسه‌ر ببێت نه‌ك كورد بكاته مقاش و ئاگره‌كه‌ی پێ‌ب گرێت و پاشان تیا بچێت، كورد گورزی خۆی وه‌شاند و ئه‌مریكایشی ناچار كردووه دڵكارانه بیر له چاره‌سه‌رییه‌ك بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه كورد دوو هه‌نگاوی زور گه‌وره‌ی به‌رنامه و نه‌خشه بۆ داڕێژراوی جێ به‌جێ كرد كه زور له لایه‌نه سیاسییه هه‌رزه ناوخۆییه‌كان نه‌زانانه و كالفامانه له سیاسه‌تیان رووانی ئه‌وانیش ئه‌م دوو خاڵه‌ن :
1 – رێكه‌وتنی وزه و پیترۆڵی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ توركیا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ .
2 – رێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له مانگی دووی رابردوو له كاتی كۆنگره‌ی سانپیرسپۆرگی رووسی له گه‌ل كۆمپانیای رۆسنه‌فت .
ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له ئه‌نجامدانی گشتپرسی جگه له سه‌ركه‌وتنی گه‌وره كه به‌رهه‌میشی ده‌بێت پرسی كورد كرد به پرسێكی نێو ده‌وڵه‌تی و نێو نه‌ته‌وه‌یی .