Skip to Content

میدیاکانی بۆرژوازی و سۆسیالیزم … سالار حمەسەعید

میدیاکانی بۆرژوازی و سۆسیالیزم … سالار حمەسەعید

Closed
by ئه‌یلول 6, 2018 General, Opinion

سەرنجێک دەربارەی وتارێک کەلە رۆژنامەی گاردیان لەم رۆژانەدا نووسرابوو سەبارەت بە سۆسیالیزم. رۆژنامەکە دەڵێ کە تا ئێستا سۆسیالیزم لە ڕیزی وشە و زاراوە ناشیرین و قێزەون و پەست و خراپەکان دادەنرێ لە ئەمریکا. بەڵام وەک هەواڵێکی گرنگ و سەیر ڕایدەگەیەنێ کە چیتر سۆسیالیزم وشەیەکی پەست و قێزەون نیە.

سۆسیالیزم کە سیستەمێکە بۆ ئازادی و یەکسانی و نەمانی خاوەندارێتی تایبەتی و جێگرتنەوەی بە خاوەندارێتی گشتی بۆتە مڵۆزم بۆ سەرمایەداری و چینە دەسەڵاتدارەکەی لەبەرئەوە بە هەموو توانایەوە دژایەتی و بەربەرکانی دەکات و وای دەخاتە روو کە سۆسیالیزم ستەمگەریە و سەرمایەداری رزگاری و ئازادی بۆ مرۆڤ دەستەبەر دەکات.

سەرمایەداری و میدیای بۆرژوازی سەرباری هەموو ناشیرینیەکانی و قێزەونیەکەی سۆسیالیزم ناوزەد دەکات بە قێزەون و هەموو وشەیەکی ناشرینی بۆ دەدۆزێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا ئەوە هەر سەرمایەداریە کە هەموو ئەم بەدبەختی و شەڕ و ئاوارەبوون و کوشت و کوشتارەی ناوەتەوە لە تەواوی دونیادا و تیرۆریزم لە صەناعەتی خۆیەتی. وە هەردەمە بە نێوێکەوە بەناوی فریاد ڕەس و نەجاتبەخشی کۆمەڵگا و دونیا خۆی پیشاندەدات و سۆسیالیزمیش بە دکتاتۆریەت و عەسکەرتاریەت و ئیستبداد و شەڕ و کوشتار لە قەڵەم دەدات.

لەمناڵێکی خوێندکاری سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەریتانیا و ئەوروپا بپرسە کۆمۆنیزم یا سۆسیالیزم چیە؟ بێ دودڵی یەکسەر باس لە دکتاتۆریەت و عەسکەرتاریەت و نەبوونی ئازادی و زەوتکردنی تەواوی مافەکان دەکات و نموونەی ستالین وەک دکتاتۆر باسدەکات. ئەم مناڵە ئەم زانیاریە هەڵانەی لەکوێ بوو؟ بە دڵنیاییەوە ئەو زانیاریانە لە پەڕتووک و مەنهەجی خوێندنەکاندا هەیە و وەریدەگرن.

نموونەیەكى زيندووتر ئەوەى كه دەكرێ و روودەدات له دژايەتى كردنى ليدەرى حزبى لەيبەرى بەريتانى تەنها هوكارێكە بۆ تەواوى ئەو تۆمەت هەڵبەستنانه سۆسياليست بوونى ئەم باڵەى لەيبەره وه چەپ بوونيانه له بەراورد بەباڵەكانى ترى ناو لەيبەر. تۆنى بلێر بۆچى ئەو دژايەتيه نەكرا لەلايەن باڵه جياوازەكانى بۆرژوازيەوه لەبەرئەوەى بلێر مەترسى نەبوو بۆ سيستەمى سەرمايەدارى و دەقاودەق پارێرەرى تەواوى سيستەمەكه بوو.

٦/٩/٢٠١٨

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish