چاپکراوی نوێی سەردەم: “ڤیتگنشتاین” (خولیای زمان).. عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
Closed
لە داهاتوویەکی نزیکدا…
ڤیتگنشتاین
(لۆدڤیك جۆزێف یۆهان ڤیتگنشتاین) فەیلەسووفى نەمساوى هەڵگرى رەگەزنامەى بریتانى؛ جولەكە ئایین؛ لەساڵی ١٨٨٩ لەنەمسا لەیەکێک لە دەوڵەمەندترین خێزانەکانی ئەوروپا لەدایکبووە، بەڵام دەستبەرداری میرات و ناوی بنەماڵەكەی بوو؛ بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێ لە هەموو بەرپرسیارێتییەک… بەدرێژایی ژیانی لەگەڵ نازییەکان ناکۆک بووە… لە ٢٩ی نیسانی ١٩٥١كۆچی دوایی كردووە.
بە یەكێك لە گەورەترین فەیلەسووفانى سەدەى بیستەم دەژمێردرێت؛ نووسینەكانى لەنێوان هەردوو جەنگى جیهانیدا شۆڕشێكى گەورەى لە فەلسەفە و لۆژیك و بیركاری و فەلسەفەى زماندا درووست كرد؛ سەرمەستێكی گەورەی موزیكا بوو، سەرەڕای شێوازە نیچەییە ئاڵۆزەكەی؛ لە بوێرییدا بە سوكرات ناس دەكرێت…

