
مێژوو له دوو ئاراسته‌ی تۆماركراودا … نووسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران
هه‌ركاتێك كه ناوی مێژوو ده‌هێنرێت پێویسته له دوو ئاراسته‌دا كۆی بكه‌ینه‌وه:
*ئاراسته‌ی یه‌كه‌م (مێژووی سپی)
*ئاراسته‌ی دووه‌م (مێژووی ڕه‌ش)
هه‌ربۆیه مێژوو ده‌كرێته دوو ئاراسته چوونكه گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كانه له رابردودا, وه هه‌روه‌ها من له‌م باسه‌م دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر مێژووی كه‌سه فه‌رمانڕاوه‌كان كه‌به درێژایی مێژوو له نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا گوزه‌ریان كردوه به, به دووئاراسته‌ی جیاوازدا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له كاتی نووسینه‌وی مێژوو پێویسته هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه بدرێت له نه‌ته‌وه په‌رستی و شۆڤێنیزمی و نه‌چوونه ژێر باری ئاینه‌وه, هه‌ركاتێك له نوسینه‌وه‌ی مێژوودا بكه‌وینه ژێر ئه‌م سێ ئایدیاوه , له ده‌رئه‌نجام دا لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ده‌شێوێنین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سته‌می مێژوویی ئه‌نجام ده‌ده‌ین,بۆیه پێویسته مێژووی ڕه‌ش وه هه‌روه‌ها مێژووی سپی وه‌كو خۆیان تۆماری بكه‌ین بۆ نه‌وه‌كان پاش خۆمان.
له كاتی هاتنه سه‌ر ته‌ختی هه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به درێژایی مێژوودا, هه‌موو جۆره كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و له هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیاندا خۆی بێ به‌ش ناكات به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر لێواری مه‌رگدا, ئیتر هه‌موو شتێكی له یاد ده‌چێته‌وه وه ته‌نها بیری لای ئه‌وه‌یه كه چۆن خۆی له‌م لێواری مه‌رگه‌دا ڕزگار بكات, بێگومان ڕزگار بوون له لێواری مه‌رگ شتێكی مه‌حاله چوونكه ئیتر زه‌نگی مردن بۆ ئه‌و كه‌سه لێدراوه ده‌بێت خۆی بۆی ملكه‌چ بكات,به‌ڵام پاش كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و فه‌رمانره‌وایه وه نه‌مانی له‌سه‌ر ژیان دا,تاكه شت له پاش خۆی به‌جێی ده‌هێڵته‌وه ئه‌ویش مێژووه‌كه‌یتی به درێژایی ئه‌و رۆژگارانه‌ی كه به‌ڕێیان كردوه,واته ئه‌و ده‌سه‌ڵات داره به درێژایی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ژیاوه و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بووه چ جۆره كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام داوه,بێگومان ئه‌وه ته‌نها مێژوو بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵات داره شاهێتی ده‌دات,بۆیه ئێستا لێره‌وه دووباره ئاراسته‌ی مێژوو خۆی له دوو ئاراسته‌دا ده‌بینێته‌وه, كه ئه‌ویش له سه‌ره‌تادا باسم لێوه‌ی كرد كه گوتمان بریتیه له مێژووی ڕه‌ش و مێژووی سپی, واته ئه‌و ده‌سه‌ڵات داره‌ی كه به درێژایی ته‌مه‌نی به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆش گوزه‌رانی و ئاوه‌دانی داوه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆیشی پاراستوه له هه‌موو جۆره جه‌نگێك و كاولكاریه‌ك بۆ سه‌ر خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ری دا, بۆیه له نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵات داره به مێژووی سپی تۆمارده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش بۆنه‌وه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ نه‌وه‌كانی هه‌موو جیهان به جێگای شانازی داده‌نرێت ,هاوكاتیش به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كه‌م دا ئاراسته‌ی دووه‌میش له‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا خۆی ده‌بینرێته‌وه, ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش ده‌توانم بڵێم زۆرترین ئاراسته‌یه كه له نێو مێژوودا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش (مێژووی ڕه‌شه) ئه‌م ئاراسته‌یه پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌كه‌ی تره, واته هه‌ر ده‌سه‌ڵات دارێك له پاش ماڵئاوایی كردنی له‌ژیان دا,وه به‌درێژایی ئه‌و ماوه ده‌سه‌ڵات داریه‌ی كه هه‌یبووه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی دا كه تێیدا به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاره‌زووكردنی بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ وكاوڵكاری داوه, هه‌ربۆیه ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵات داره له (مێژووی ڕه‌ش) تۆمارده‌كرێت, كه زۆرجاران ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات دارێكی له‌م جۆره‌ی دا هه‌بووه.
هه‌ركاتێك گوێبیستی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی مێژوویی ده‌بینه‌وه وه‌كو (غاندی وگیڤارا و ماندێلا)…هتد له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وان, كه توانیویانه ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بۆ خۆیان مێژوویه‌كی سپی تۆمار بكه‌ن له نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا, كه له‌هه‌مان كاتدا نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش شانازیان پێوه بكه‌ن, چوونكه ئه‌م كه‌سانه خۆیان به ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ژاران داناوه و ته‌واوی ژیانی خۆیان و هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیانیان پشت گوێ خستووه له پێناو به‌ده‌ست هێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان و به‌رپاكردنی ئاشتی و ئارامی له ته‌واوی جیهاندا, كه‌چی له پاڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانی له‌م جۆره به‌به‌رده‌وامی ڕوبه‌رووی هێرش و زیندان و تیرۆكردن ده‌بنه‌وه,هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه له‌سه‌ر گۆیه‌كی زه‌ویدان ڕێژه‌ی كه‌سانی خراپه‌كار و خوێن رژ زۆرتره له كه‌سانی باش و ئاشتی خوازدا.
*جیاواز له‌وانه‌ی كه باسم لێوه‌ی كرد ئه‌گه‌ر باسی كه‌سێكی تری ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بكه‌م كه به‌رده‌وام خۆی له‌نێو لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانی مێژوودا تۆمار ده‌كات كه ئه‌ویش (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه) كه كه‌سێكی خراپه‌كارو شه‌ڕخوازی مێژووه, به‌رده‌وام ئاره‌زووی له جه‌نگ و كاوڵكاریه وه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگ و كاوڵكاریانه‌ی كه به‌رپایان ده‌كات بۆ سه‌ر وڵات و ناوچه‌ی دیكه‌دا بووه‌ته بكوژی سه‌ربازی وڵاتی خۆی دا,كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت كه‌س و كاری ئه‌و سه‌ربازانه له كه‌سێكی له‌م جۆره‌دا خۆش نه‌بن چوونكه له‌سه‌ر شتی بێكه‌ڵدا گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن, ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆكه‌كه‌یانه ئه‌م جه‌نگ و كاولكاریانه‌ی, به‌ڵام ئاخۆ كه‌سێكی له‌م جۆره‌دا كه به‌رده‌وام خوێنی بێ تاوان ده‌ڕژێنێت له‌سه‌ر خاكی خۆیدا به‌بێ هیچ تاوانێكدا, ده‌بێت ئه‌م كه‌سه ویژدانی چۆن ئاسووده بێت له وكاته‌ی سه‌ر ده‌نێته‌وه به‌سه‌ر بالیفه‌كه‌ی , بۆیه ئه‌م كه‌سانه ویژدانیان كۆچی دوایی كردوه,وه ده‌بێتیش میژوو به بێ ویژدانی باسی ئه‌م جۆره كه‌سانه بكات.
*ئه‌م دنیایه كه ئێمه‌ی تێداین زۆر كورته وه موڵكی هیچ كه‌سێك نیه بۆ هه‌تا هتایه, بۆیه هه‌مووی به‌جێی ده‌هێڵێته‌وه هه‌تا تۆ له‌م ژیانه‌دای و هه‌ناسه ده‌ده‌یت به‌رده‌وام كاری چاكه و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی به‌رپا بكه بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست چوونكه ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌كه‌وێته سارشانی.