كام باڵی پارتی دژایه‌تی پارتی كریكارانی كوردستان ئه‌كات؟ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
پارتی له مێژه‌وه دژایه‌تی P.K.K ئه‌كات و هه‌ر جاریك به بیانوویه‌كی درۆستكراوو زۆر جار به میوان ناویان ئه‌به‌ن و زۆربه‌ی كورد ئه‌زانن كاتێك مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی بنکە فراوانی کوردستان بوون داوایان لە میوانەکان کرد‌و مەبەست لە میوانەکان پارتی کرێکارانی کوردستانه سەری خۆیان ھەڵگرن و برۆن و، مەسرور بە روونی وتی: دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان قەندیل جێبھێڵێت، چونکە لەنێو خاکی عیراقدایە! و وتیشی: “ھێزەکانی (پەکەکە) و (یەپەگە) میوانن و، پاشان نێچیرڤان بارزانی وتی: میوانەکان ئەبێ بچنەوە شوێنی خۆیان و خاکی ھەرێم بەجێبھێڵن، من لێرەدا تەنھا پرسیارێک ئەکەم و وەڵامیش لای گەلی کوردستانە: ئایا کوردان لە سەر خاکی باوباپیران میوانن؟ دیارە ئەم داوایە پر شەرمەزارییە لە سەر خواست و ئارەزووی ئەردۆگانی شۆڤەنیست و تاقمە رەگەزپەرستکانی حیزبی “” داد‌و گەشەپێدان”” و ئیخوان موسلیمەکان بووەو، ھەر ئەمەش بووە زەنگی ھەڵگیرسانی شەر لە دژی گەلی کوردستان و P.K.K .
له پاش ھاتنی ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە 24/7/2015 بۆ ھەولێر ( بەسەردانێکی گووماناوی ) و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵای سەربازی و لە پاش4 کاتژمێر رووی کردە تورکیا‌و، لە 25/7/205 فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی تورکیا لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بنکەکانی P.K.K یان لە باکوور و باشووری کوردستان بۆمبا‌باران کرد‌و، ھاوکات ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند بۆماوەی کاژێرێک گفتوگۆی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ئامانجی ئۆپراسیۆنی تورکیا کردووە.
شۆڤەنیستەکانی تورکیا رایانگەیاندو ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت کە چەقۆکە گەیشتوەتە ئێسقان و ئامادەن خەڵک لە ناوبەرن و قەندیل لە گەڵ زەوی تەخت بکەن و، ئەوەتا بە ئاشکراو بە بەرچاوی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و حکومەت بە فرۆکەی جەنگی و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و توبخانەکانی تورکیا لە ناو خاکی ھەرێمدا خەڵکی سڤیل و دانیشتوانی دێھاتەکان و میوانەکان لەناو ئەبەن و میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و میتی تورکی پاساو بۆ ھێرشەکانی تورکیا ئەھێننەوە.
دەوڵەتی تورکیای فاشست سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باکووری کوردستان بەکارھێناو، شارە کوردییەکانی خاپور کرد‌و، کوردی ناچار کرد خاک و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران ھاوڵاتی کوردی سڤیل گیران و کوژران و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌ر به هه‌ده‌په له په‌رله‌مان ده‌ركران و گیران و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆریست ھێرشیكرده سەر رۆژئاوا‌و ھاوڵاتیانی کورد‌و پێکھاتە ئێتنیکییەکانی دەربەدەر كرد‌و و ماڵ و سامانیان سووتێران و، شاڵاو ی هێنا بۆ باشوور‌و رۆژانە بە فرۆکەی جەنگی و بە تۆپ کوردستان کاول ئەکات و، تا ئێستا بەرپرسێکی بوێرمان نەدی کردەوەکانی تورکیای دوژمن ریسوا بکات و، زمانیان بەرامبەر بە تورکیا لاڵەو، چاویان کوێرەو، بەوەش نەوەستاون بێشەرمانە ئەلێن نێوانمان لە گەڵ تورکیا باشەو، لێرەدا پێویستە بەو بەرپرسان بڵێن : بەسە گەندەڵی، بەسە کرنوش بردن بۆ دوژمن به‌سه ولأتفرۆشتن و، چیتر خاکی کوردستان مەدەن بە تورکیای فاشیست و، بە جادەی قێرتاو مەیھێنن بۆ زاخۆ‌و سیدەکان وقەندیڵ و پێشیان مه‌كه‌ون و، ئەگەر یەکریزیتان ئەوێت و راست ئه‌كه‌ن دەبا بێدەنگی بشکێنین و بوێرانه كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ن و، با ھەموومان تێ‌بکۆشین بۆ ئازادکردنی خاکی کوردستان لە چنگی دوژمنان.
له سایه‌ی باڵباڵینی نێو پارتی ، باڵه زاڵه‌كه به ته‌واوه‌تی چووه‌ته سه‌نگه‌ری توركیاوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی هێزو توانا په‌یدا بكات 50 ساڵ نه‌وتی خه‌ڵكی كوردستانی به‌خشیوه به توركیای فاشیست و، له‌مرۆدا ده‌زگای رووداو در له راگه‌یاندنه‌كانی پارتی پاساو بۆ توركیا ئه‌هێنێته‌وه‌و ئه‌یه‌وێت P.K.K تاوانبار بكات و، له پێش چه‌ند رۆژێك هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی : هاتنی توركیا بۆ ناو خاكی كوردستان مه‌ترسیداره‌و، پێشتر مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی چەندین کەرەت وتویەتی ئێمە شەری کورد ناکەێن به‌ڵام له‌و بارەیەوە سەرۆك وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان وتویەتی: بۆچوونی مەسعود بارزانی سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان { PKK} لەگەڵ بۆچوونی تورکیا وەک یەکەو ھیچ جیاوازییەکی تیادا نییە.
له‌و تابلۆیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت له ناو پارتی باڵ دروست بووه‌و هێشتا نه‌ته‌قێوه‌ته‌وه‌و، رۆژانی داهاتوو ئه‌و راستییه ده‌ر ئه‌خات و ئه‌و كات خه‌ڵك ئه‌زانێت كام باڵ له گه‌ڵ خواستیان گونجاوه و، كامیان نه‌خشه‌كانی توركیای فاشیست جێبه‌جێ ئه‌كات.
ئایا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له گه‌ڵ پرسی په‌كه‌كه‌و توركیا چۆن ره‌فتار ئه‌كات؟، وه‌ك نێچیرڤان بارزانی جاران و وته‌پێژی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی : په‌كه‌كه میوانه‌و توركیا خاوه‌ن ماڵه ؟ ، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ نییه ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ی توركیا له پێناوی چی؟ كێشه‌كه P.K.K نییه‌و، توركیا نیازی چه‌په‌ڵه‌و ئه‌یه‌وێت به ئاره‌زووی خوی به‌شه‌كانی تری كوردستان داگیر بكات وه‌ك چۆن قوبرسی داگیركردووه‌و له لێبیا شه‌ر ئه‌كات و له‌و دوو وڵاته P.K.K نییه.
مێژوو ترسی له كه‌س نییه‌و زۆر بێ ره‌حمه !.
1/7/2020