مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سیاسی له‌شانۆدا !! … ڕێباز محەمەد جەزا
خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ و كاركردن له سیاسه‌ت و شانۆدا ، هه‌وڵێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی پوخته‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاڵۆز‌و هه‌ستیار و وورد . له‌به‌رئه‌وه به‌گرنگی ده‌زانم ئه‌م دۆزه به‌كێشه بكه‌م و هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی بده‌م . هه رچه‌نده خۆم نابه‌ستمه‌وه به‌میتۆدێكی دیاریكراوه‌و باسه‌كه‌ش كه‌مێك چڕ‌و پڕ‌و پانۆرامی ده‌خوێنمه‌وه ، به‌ڵام فه‌رامۆشكردنی هه‌ستنه‌كردنه به‌به‌رپرسیارێتی و خۆگێلكردنه له و مێژووه‌ی شانۆكه هه‌یه‌تی كه تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت قسه‌و باسه‌كان به‌رده‌وامن و كۆتاییان نه‌هاتووه و چاوه‌ڕاونیش ناكرێت به‌م زوانه كۆتاییان بێت .
هه‌ربۆیه ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌ڵبژارد تا ئه‌و په‌رده‌یه لابه‌رم كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕوخساری هه‌ندێك له‌وانه‌ی وه‌ك “ئایدلۆژیایه‌كی تۆتالیتا‌ر” ی خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و گورزی قورس له‌ژیانی شار‌و ژیار ده‌وه‌شێنن له ڕێگه‌ی شانۆوه ،. ئه‌مه ئه‌و غه‌دره قورسه ژیاریه‌یه كه‌ئێمه له‌و مێژووه نزیكه‌ی شانۆدا هه‌مانه و زۆربه‌ی كات ، (نزعه – ڕه‌وت) ێكی بازاڕی نه‌وه‌یه‌ك سه‌رقاڵ ده‌كات به وه‌ك یه‌ك لێ‌كردن و یه‌ك ڕه‌نگكردن و كارتی سوور فڕێدان بۆ په‌راوێزخستنی ئه‌كتیڤیست و كاراكانی ناو ئه‌و فه‌زا شێواو‌و ناته‌ندروست و ناهونه‌ریه‌ی كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵگری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن و به‌رگری له‌مانه‌وه‌و پاراستنی ده‌كه‌ن .
بۆئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی شایسته و گشتگیر ڕه‌نێو بهێنین له‌شانۆدا ده‌رباره‌ی مرۆڤ ، پێوسستمان به جیاكردنه‌وه‌یه‌تی له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كی دۆزه‌كه كه‌بوونی مرۆڤه و لێڕه‌دا ته‌نها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه بوونی (مرۆڤ) له‌شانۆدا هه‌بوویه‌كی ئاگامه‌ندانه‌یه‌و ده‌بێت مرۆڤ خۆناس بێت و بیر له بوونی خۆی بكاته‌وه و بزانێت له ده‌ره‌وه‌ی جیهاندانیه ، جه‌گه‌له‌و ناته‌واوی و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له‌بوونیدا هه‌ن سیفه‌تێكی تریشی هه‌یه كه كاركردن و تیشك هاویشتنه بۆ سه‌رشته‌كانی ده‌ره‌وه .
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی ده‌كه‌م ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نیاز نیم ڕه‌چه‌ته‌یه‌ك به‌یان بكه‌م بۆچاره‌سه‌ر ، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت گفتوگۆی جدی و به‌رهه‌مدار بخه‌مه سه‌ر خوانی بیری شانۆییمان خۆئه‌گه‌ر مرۆڤ رادیكاڵیست بوو ئه‌وا مانای وایه مرۆڤ روئیایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه بۆ كۆی دۆزه‌كه و توانایه‌كی شاردراوه‌ی مێژوویی لادروست ده‌بێت . له‌م ڕووه‌وه تێگه‌یشتنی شانۆكارێك بۆ ڕادیكاڵیزم ڕزگاربوونه له كۆت و به‌ندی ڕابردوو!! به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رحه‌ق به‌و مرۆڤه دۆگمایه ی كه بۆهه‌ڵته كاندنی سیستم و به‌ها دووباره‌كان دووباره هه‌مان دۆگم بینابكاته‌وه به سه‌ره‌و نخونی یان به لنگه‌و قوچی !! بیه‌وێت رۆحی شۆڕش دروست بكات و به تیۆرێك بیسه پێنێـت ، له‌كاتێكدا نه‌خوێنده‌وارێكی ته‌واو عه‌یاره 24 بێت !!؟ بیرۆكه‌ی شۆڕش هه‌رگیز چاره‌نووسی دیاریكه‌ری ڕادیكالًیزمی سیاسی نه‌بووه ، به‌ڵكو ئه‌وه له‌كاتێكدایه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه‌و بۆمێژوویه‌ك كه ته‌حه‌كومی پێوه بكرێت . هه‌روه‌كو چۆن سایمۆندیس ووتی : ” ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌دیمه‌نه جوانه‌كانه‌وه هه‌بێـت ئه‌واله‌بارێكی خراپ‌دا ده‌بیتَ”.
بگه‌ڕێمه‌وه بۆئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه‌تێگه‌یشتن له‌مرۆڤ گه‌لێك ئاڵۆز و سه‌خته و خوێندنه‌وه‌كانیش هه‌مه جۆرن و هه‌رهێزێكی نۆستالیژی و خاوه‌ن ته‌كنیكی كۆن ، بیه‌وێت ئه‌و فه زاگشتیه داگیربكات جاڕی مه‌رگی خۆی ده‌دات و دووباره تۆتالیتاریزم به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه . ئه‌مه‌ش بانگی راِستیه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وایه كه ده‌یانه‌وێـت مرۆڤ بكه‌نه پێوه‌رو پێودانگی هه‌موو شته‌كان .
باشتر وایه مرۆڤ بن تاله‌مرۆڤ پچن یان تێی بگه‌ن !!
قسه‌كردن له‌سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵات به‌گشتی و له‌كوردستان كه‌مێك ئاڵۆز‌و ناڕوونه ، به‌ڵام تێًگه‌یشتن له‌ڕوانگه‌ی شانۆوه بۆ سیاسه‌ت یان بینینی شانۆییانه بۆسیاسه‌ت و تێروانین و په‌یوه‌ندی نێوانیان و چێتی و ته‌ندروستی مامه‌ڵكردنیان كێشه‌ی قورس و هه‌مه‌جۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌بێت بڕیار بده‌ین له‌وه‌ی (شانۆوسیاسه‌ت ) به‌واتا دۆگم و باوه‌كه‌ی وه‌ربگرین یان به‌شێوه ڕاسته‌قینه‌و فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی ؟َ ! كه‌له‌ڕاستیدا بۆهه‌ركامیان قورسه سه‌رپێی بیخوێنمه‌وه به‌ڵام به‌گشتی سه‌رنج و تێڕاوانینی خۆم به‌یان ده‌كه‌م له‌ڕیی ئه‌و میراته شانۆییه‌ی كه‌هه‌مانه له‌مامه‌ڵه‌كردنی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ شانۆدا !! بۆچی؟ چونكه كاریگه‌ریه‌كانی سیاسه‌ت و سیاسیه‌كان له‌دنیای ئه‌مرۆدا كه‌شێكیان دروستكردووه ده‌توانن ده‌ستكاری ته‌واوی ژیان و شانۆش بكه‌ن وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ژیانی و شارستانی و ژیاری پشكیان به‌رده‌كه‌وێت .
به‌ڵام گه‌ربمانه‌وێت به‌دیوه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی دا بیخوێنینه‌وه هه‌ر زوو ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی پێشینه‌ی فكری و فه‌لسه‌فی ده‌بینه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆكه‌ی ئێمه به‌و ڕابردووه‌ی كه هه‌یه‌تی هه‌ر زوو ده‌پچڕێین و تووشی بێ ئومێدی ده‌بین . ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ئێمه‌ی وه‌رگرو بینه‌رانی شانۆ، پێویستمان به‌هه‌ماهه‌نگی كلتوری و مه‌عریفی هه‌یه تابزانین ئێمه له‌كوێی دۆزه‌كه‌داین ؟ ده‌كه‌وینه كوێی قه‌له‌قیه‌كانی جیهانی نوێ و شانۆ وه وه‌كو كورد شانۆ‌و سیساسه‌ت له‌م ئاسته لۆكاڵی و ناوچه‌گه‌رێتی و تایفه‌گه‌رێتیه‌دا بۆكوێ ؟ كه‌ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ستن به هوشیاری و جێگیری جه‌ماوه‌ری شانۆ‌و بكه‌ره‌كانی شانۆ (شانۆكار) به‌گشتی ده‌توانم بڵێم شانۆ (له‌كوردستان) له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك له‌مامه‌ڵه‌دایه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئه‌اونیش بریتین له :
- دارایی و بودجه .
- هێزو پاوه‌ری ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه.
- له‌سه‌ر ئاستی بازاڕ‌و ماركێتینگ به ئایكۆن كردنی كه‌سه نزیكه‌كانی ناو دنیای سیاسه‌ت و قسه‌كردن له‌سه‌رهه‌ندێك به‌رهه‌م و وونكردنی هه‌ندێكی تر و گه‌روه‌كردنی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و پووچه‌لًَكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر ..
به‌هه‌رحاڵ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م دنیا ناڕون ونادیاره پێویستی به خوێندنه‌وه‌و تێبینی قوڵ و تیۆری هه‌یه له‌ڕووی (فه‌لسه‌فی و زانستی ) و چونه ناو قۆناغه‌كانی ئه‌و ژیانه نیمچه ( هونه‌ری – سیاسی )یه‌وه كه دنیایی ئێمه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كات و نائاگا له شارستانیه‌تیه فره چه‌شن و جۆراو جۆره‌كان كه‌ده‌بنه پێش مه‌رجی دروست بوونی شانۆیه‌كی پوخت و هونه‌ری كه‌به‌دوای خۆیاندا دیالۆگ و مشت و مڕی (جددی – ڕژد) به‌رهه‌م ده‌هێنن ، به‌ڵام ده‌رهه‌ق به‌م باسه‌و لێره‌دا نامه‌وێـت بچمه‌ناو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌وه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی لام گرنگه ئه‌و په‌یوه‌ندیه كاریگه‌رو فره لایه‌نه ببه‌ستمه‌وه به ته‌اووكه‌ری پرۆسه‌كه ئه‌وانیش :
یه‌كه‌م : سیستمی شانۆ كه‌نیمانه
دووه‌م : سه‌رچاوه‌ی دارایی شانۆ كه‌نیمانه
سێهه‌م : هێزو ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری شانۆ (دیسان كه‌نیمانه )
چواره‌م : بازاڕی شانۆ كه‌ئه‌میش له‌و په‌ڕی لاوازیدایه .
واته له‌كۆتاییدا باسكردن له كێشه‌كانی شانۆ په‌یوه‌ستن به حیزب و تیۆر‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی نیه له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مامه‌ڵه‌نازانستی و ناهونه‌ری و ناكارگێڕیه هه‌ر ئه‌و شێوازه ی لێ‌دروست ده‌بێت كه جۆرێك له خۆهه‌ڵواسین به جه‌ماوه‌ری لێ سه‌وزده‌بێت كه ئامانج پڕكردنی هۆڵه‌كان ده‌بێت نه‌ك بینینی شانۆیه‌كی هونه‌ری وئه‌مه‌ش دووره له‌و بیانوووه‌ی كه به‌ناوی دروستكردنی بینه‌ره‌وه ڕووده‌دات به‌ڵكو ئه‌وه له‌بینین خستنی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه كه شانۆده‌كات و شانۆ ده‌بینێت .