Skip to Content

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بەپێدانی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر نۆسەدملیار دینار، بەحکومەتی مەرکەزیدا نیشاندا! .. تاهیر عیسا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بەپێدانی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر نۆسەدملیار دینار، بەحکومەتی مەرکەزیدا نیشاندا! .. تاهیر عیسا

Closed
by تشرینی دووه‌م 19, 2020 General

ڕاگەیاندنەکەی نێچیرڤان لەنێوان دوو ئەگەردایە!

ئەگەرێک ئەوەیە، لەسەرنەگرتنی وەها پێشنیارێک دڵنیایەو بەمەش دەیەوێت لەلایەک لەڕێگای خۆڵکردنە چاوی خەڵکەوە نیازپاکی خۆی بۆڕێککەوتن وەک لایەنی داکۆکیکاریی موچەخۆرانی خەڵکی کوردستان پیشانبدات و لەلایەکی تریش وەک دیارە ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان لەئاستی گشتیدا لەبەرامبەر ڕێککەوتنە پەنجا ساڵیەکەیان لەگەڵ ئەردۆغاندا هەیەو دەیەوێت بڵێت کە هەروەک پێشتریش لەڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە لەگەڵ حکومەتی مەرکەزیدا سەربەخۆن لە سیاسەت و ڕێککەوتنیاندا.

بەڵام ئەمری واقیع پێچەوانەکەی پیشان دەدات و دەریدەخات کە ئەوان بەتەواوی بەمەرجی مانەوەیان وەک بنەماڵەیەکی تاڵانکار و مافیاگەری دەسەڵاتدار بەسەر خەڵکی مەزڵومی کوردستاندا، ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەیان بەڕادەستکردنی نەوتی کوردستان بەتورکیادا ئیمزاکردووە.
لەئەگەریی ڕاست نەبوونی ئەگەریی یەکەمماندا، دووەم ئەگەر، ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن و دەزانن کە هەموو نەوتی هەرێم بای نۆسەدملیار دینارە، بێ لەو هەموو داهاتانەی لە گومرگەکانی ناوخۆو خاڵە سنوریەکان و یەکە بەرهەمهێنە ناوخۆییەکانی دیکەدا کە بەسەدان ملیار دینار دەقەبڵێندرێت، دەستیان دەکەوێت، چپێویستییان بە وەها ڕێککەوتنێک هەیەو بۆ هەر خۆیان کارو بارە ئیداریەکانی حکومەت و خەڵک ڕایی ناکەن؟

بەڵام هەر کەسێک، لەکوردستاندا بەچاوی بەرژەوەندی گشتی و بەچاوی موچەخۆرانێک، یان بەچاوی بێکارانێک کە بەدەستی ئەم حیزب ودەسەڵاتەوە گیرۆدەن، بڕوانێت، دەتوانێت لەوە تێبگات، کە ئەم حیزب ودەسەڵاتە دژە خەڵکییە، چەندە درۆزن و ساختەچیی و مەکرۆو تەڵەکەبازن و خەریکی چجۆرە یاریێکن، لەسەر حیسابی قوت وداهاتی خەڵکی نەداردا و چۆن سیاسەتی هەموو شتێک لەپێناوی دەسەڵات و بنەماڵەو مانەوەیاندا پەیڕەو دەکەن!

هەر هەوڵ وتەقەڵایەکی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەران و زامنکردنی موچەو بیمە هەمەلایەنەکانی ژیانیان، بە ڕێکخراوبوونی گشتییان لەم سەرو ئەوسەریی هەرێمی کوردستانەوە گرێی خواردووەو بەبێ دەستبەرکردنی ئەم یەکیەتی ویەکدەنگییەی کرێکاران خۆیان، مەحاڵە لەچاوەڕوانی وەعدو وەعیدو سیاسەتی درۆزنانەی بۆرژوازیدا، کۆتایی بەم هەل ومەرجە سەخت ودژوارە بهێنرێت.


تاهیر عیسا /18.11.2020

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish