یوسف بۆ براكانت خسته بیر و وتت گورگ خواردنی ؟ … نه ژاد عزیز سورمێ
با ،
دوور له ئومێد
په‌پكه‌ی خواردبوو ..
له ده‌نگی خرینگه زیاتر نه‌ده‌بیسترا ..
به قووڵایی بیر ،
به به‌ر سێبه‌ری بێدادیدا
ده‌دره‌وشایه‌وه ..
له ژێر چ سرووتێكی هه‌ڵوه‌دادا بووی ؟
له تافی چ شادییه‌كی به له‌نجه ؟
بیرت له‌وه كرده‌وه ،
براكانت بخه‌یته بیر یوسف !
* *
یوسف !
تۆ له هه‌موویان جوانتر بووی ..
له هه‌موویان خۆشه‌ویستر ..
خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌ی ئاسمانان
بۆ باڵات ده‌نووشتانه‌وه ..
ئیره‌ییت به چی‌یان برد ؟
یوسف
براكانت بۆ خسته بیر و
وتت گورگ خواردنی ؟ !
* *
ئێمه كۆمه‌ڵێك مردوو بووین ،
ماندوو
له زه‌ماوه‌ندی سته‌م گه‌ڕابووینه‌وه
پاڵمان به دیوارێكی ڕووخاو دا بوو ،
تۆمان دی له بێده‌نگیی سپێده‌یه‌كی ئارایشتكراودا
كراسه به‌خوێن كراوهكانیانت به ده‌سته‌وه بوو
له دوور ڕا ،
به چه‌ند ئاڵایه‌كی ته‌سلیمبوون ده‌چوون
به ڕیتمی هاواریان پێده‌كه‌نی ..
یوسف
براكانت بۆ خسته بیر و
وتت گورگ خواردنی ؟ !
* *
نه‌خشه‌ی ته‌مه‌نت هه‌مووی
به قوربانی ،
تاخچهیهكی په‌مۆیی
كۆشكی عه‌زیزی میسرێ كرد ..
ئه‌شكه‌وتێكی چۆل بوو ،
ته‌نیا ده‌نگی خۆتت لێ ده‌بیست ..
به ته‌نیا خۆت تیا ده‌دی ..
( زوله‌یخا ) ئه‌و تریفه به خه‌رمانه نه‌بوو یوسف !
مه‌وداكان ،
له ساتێكی هێدمهگرتوودا ببینێ ..
بۆ براكانت خسته بیره‌وه و
وتت گورگ خواردنی ؟ !
* *
زامی به‌فر
تارمایی شكۆفه
كوانووی سارد ..
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵیدا
تاوتوێی هاواره دوایی نه‌هاتووه‌كانی
بن بیریان ده‌كرد ..
با ،
نهێنی بۆ دیوان لێ ده‌دزین ..
ئاڵۆز بوو ،
لهخۆنووسانێكی ئاڵۆز
ژوانی ناوه‌ختی
یوسف و بیر ..
* *
هه‌تاوی كوژاوه ،
نم نم
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی برایاندا
ده‌ڕژایه خوار ..
( زوله‌یخا ) خه‌ونێكه
له ئه‌ندێشه‌ی مناڵانهمدا .. )
وه‌های گوت یوسف .
* *
كۆمه‌ڵی مردووان ،
هێشتا به پاڵ دیواره‌وه‌ن ..
جه‌سته‌ی كه‌ڵه‌كه بووی براكان
له ( بیر ) ی بێ هاوار … بێ بانگ ..
شێتایه‌تی سرووشت ..
خه‌وی ئه‌به‌دی ..
یوسف له كۆشك ،
دره‌ختێكه به تاریكی ته‌رز داوێ .
كانوونی یه‌كه‌می- 2016