زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا و تیپه مۆسیقا توركیه‌كه … نوسینی : ئاری زێندینی
هونه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا هه‌وڵێكی تاكه كه‌سی و كارێكی تاكه كه‌سی و سه‌ربه‌خۆیه له پێناو سه‌ركه‌وتن و داهێنان كه دوا جار ده‌بێته كه‌لتوروخزمه‌تێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ومرۆڤه‌كان و مرۆڤایه‌تی. جار هه‌یه مرۆڤ به هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆی جاریش هه‌یه به‌هره‌یه‌كی خودایی یارمه‌تیده‌ره بۆ داهێنان و سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به لوتكه! به‌هره‌ی خودایی وه‌ك ( ده‌نگ خۆشی , كه‌شخه‌یی , جوانی , شازی) كه ئه‌مانه مرۆڤ زۆر به زه‌حمه‌ت به خۆی به ده‌ستی بهێنێت به تایبه‌ت گه‌ر له هونه‌ر به‌رده‌وام بیت واته مرۆڤ یان خۆی پێده‌گه‌ینێت یان وا خوڵقاوه بۆ پیشه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ره, هه‌رچه‌نده جاریش هه‌یه یارمه‌تی (مادی و مه‌عنه‌وی) له ده‌ره‌وه‌ی كه‌سه‌كه رۆلی خۆی ده‌بینێت به‌ڵام كاتییه!
ئێمه ده‌زانین گۆرانیبێژوهونه‌رمه‌ند(زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا) گۆرانیبێژێكی سه‌ركه‌وتوومۆدێرن وداهێنه‌ربوو له سه‌ره‌تای كاره‌كانیه‌وه له ڕووی ئه‌داوته‌كنیك وده‌نگی مۆسیقا‌و ئه‌لبووم وسیدی وجۆشوخرۆشی گۆرانیه‌كانی, (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا) یه‌ك له گه‌نجه سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری مۆسیقاوگورانی كوردیه له ساڵانی (1998) تاكو به‌ودوایه نه‌ك ئێستا چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رهه‌می نیه‌و ده‌رناكه‌وێت هه‌رچه‌ند هونه‌ركارێكی تاكه كه‌سیه به‌ڵام دواجار ده‌بێته كارێك بۆ گشت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له خزمه‌ت گشت‌دا بۆیه هونه‌ر نابێت دابڕان دروستبكات له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ر. هه‌موو كه‌س ومرۆڤ و هونه‌رمه‌ند له هه‌ر بوارێك خاڵی (ئیجابی وسلبی) هه‌یه جێگایی ره‌خنه‌یه له پێناو كه‌شف و دۆزینه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كان ونوقسانیه‌كان به‌ره‌و زیاتر هه‌نگاونان بۆ باشتربوون له بواره‌كه‌ی خۆی. ئه‌و قسانه‌ی من بۆ ئه‌وه‌یه هونه‌رو مۆسیقاكه‌ی (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا) هه‌رچه‌ند خزمه‌تی هونه‌روگوێگری كوردی كردووه و خۆشه‌ویسته لای زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد كه‌زۆر ڕه‌خنه‌ی لێناگرن به‌ڵام هونه‌روزانست به هه‌ست وسۆز نابێت ده‌بێت ڕه‌خنه‌وپرسیار هه‌بێت ! ئه‌و ڕه‌خنه‌و پرسیاره‌ی من له ئێستادا له‌وانیه گیرابێت وكرابێت به ڵام من زه‌قی ده‌كه‌مه‌وه له ئیستادا و به‌تایبه‌ت له‌و ئاهه‌نگه‌ی دوایی له هه‌ولێر له یاریگایی (فرنسوا حریری) كه بۆ پاڵپشتی (ریفراندۆم) سازكرا, ئایا (زه‌كه‌ریا) پاش (25) ساڵ له حوكمڕانی كوردی له باشوری كوردستان نه‌یتوانی تیپێكی هونه‌ری مۆدیرن دروستبكات و ئاهه‌نگی پێبگێڕێت, ئایا تاكه‌ی ئه‌و تیپه مۆسقایه توركیه وه‌ك (ئۆكسجین) هه‌رده‌م له كۆنسێرت وكلیپ وئاهه‌نگه‌كان شانبه‌شانی (زه‌كه‌ریایه) كه‌چی ئێمه باسی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی و حوكمی كوردی ده‌كه‌ین ده‌مانه‌وێ خۆمان بناسێنین به هه‌موو دونیا كه‌چی هه‌ربه ده‌ست وپه‌نچه‌ی كه‌سانیتر ئاوازوهونه‌ری كوردی بژه‌نین وبچڕین ! به‌پاره‌ی خۆمان وا باشتر نیه پاره‌ی خۆمان بۆ ده‌ست و په‌نچه‌ی خۆمان.
هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری كوردی له هه‌رێمی كوردستان بۆ قسه‌یه‌كیان نیه له‌سه‌ر ئه‌مه؟ كه ئه‌مه به ئاشكرا لاوازی هونه‌ری كوردیه پیشانده‌دات به‌ڵام وادیاره له كوردستان هه‌ركه‌سێك له كوردستان له‌لایه هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك وحیزبێك پشتی گیرا كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر ناكات هه‌تا ئه‌گه‌ر له بواری هونه‌ریش بێت ! (زه‌كه‌ریا) خۆیی و تیپه‌كه‌ی له هه‌نده‌ران له ئاهه‌نگه‌كان مۆسقاری كوردی بوون به ته‌كنیك و ئه‌ندازیاری ده‌نگ وخۆی بوو , خێره پاش ئه‌و ناوبانگ و باشبوونی باری دارایی ناتوانێ تیپێكی هونه‌ری كوردی دروستبكات!, ئه‌ی ئه‌وه سبه‌ی دوو سبه‌ی (توركیا) سنووره‌كانی داخست (زه‌كه‌ریا) چیده‌كات و ئاهه‌نگ ناگێرێت واته ئێمه له ڕوویی هونه‌ریشه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین نه‌ك له ڕوویی ئابووری وسیاسی و دیبلۆماسی! ئه‌مه ڕخنه‌وپرسیارێكی من بوو گه‌ر(زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا)ش وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه با هه‌واداران و خۆشه‌ویستانی وه‌ڵام بده‌نه‌وه !