Skip to Content

کتێبی : چیاکانی ئازادی.. نوسینی دکتۆر شوان جافر

کتێبی : چیاکانی ئازادی.. نوسینی دکتۆر شوان جافر

Closed
by كانونی دووه‌م 15, 2021 Books, General


پانۆرامای نوسینی شانۆیی کوردی عێراق
نوسینی دکتۆر شوان جافر
لەم مانگی دووە دا خانەی چاپ و بلاوکردنەوی فەرەنسی لە پاریس (ئیسپاس دان ئنستان)
L’ESPACE D’UN INSTANT
کتێبی ( چیاکانی ئازادی – پانۆرامای نوسینی شانۆیی کوردی-عێراق) بالاو کردەوە . ئەم پەرتوکە پێک هاتووە لە شەش شانۆنامە کە دکتۆر شوان چافر لە کوردیەوە وەریگێراون بۆ زمانی فەرەنسی . لە تۆی 248 لاپەرە دا ئەم شانۆنامانە دەبینین :
1- (مەم و زین) نوسینی ئەحمەدی خانی و ئامادەکردنی بۆ شانۆ : تەلعەت سامان .
2- (مینا – شازادەی باران) نوسینی : ئەحمەد سالار
3- (کاردۆ – بەندی و شێتخانە) نوسینی : کەمال هەنجیرە .
4 – (ئازادی … مرۆڤی کورد) نوسینی : د. شوان چافر .
5 – (وێرانە ) نوسینی : کامەران رەوف .
6 – (سێبەرەکانی بەغداد) نوسین : د. شوان چافر .
ئەوەی شایانی باسە ئەمە یەکەم جارە بەرهەمی شانۆنامەی کوردی وەردەگیرێن بۆ زمانی فەرەنسی بەر لەم کتێبە تاوەک ئێستا هیچ بلاوکراوەیەکی شانۆنامەی کوردی بە زمانی فەرەنسی نیە . سێ شانۆنامە لەم شەشە دا پێشتر لە پاریس نمایشکراون هەر بە زمانئ فەرەنسی لەگەڵ ئەکتەری فەرەنسی لەسەر چەند سەکۆیەکی شانۆی پاریس یان لە چەند شانۆیەکی تری فەرەنسا لە دەرهێنانی شوان جافر خۆی پێشکەش کراوون و رۆژنامە و رادیۆ و تەلەفیزیۆنی فەرەنسی ئاماژەی بۆ کردوون . .
ئێستا لە کتێبخانەکان و پەرتووک فرۆشەکانی فەرەنسا و وولاتە فرانکۆفۆنەکان (ئەوانەی کە بەفەرەنسی قسە دەکەن) بڵاوکراوەتەوە . لە هەمان کاتدا لە دوو رادیۆ ی فەرەنسی باسی لەسەر کراوە .
لە بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە لە ژێر ناونیشانەکەی تابلۆیەکی هونەرمەندی کۆچکردوو ( سەروەت سەوز) ی لەسەر کێشراوە ، وە لە بەرگی چوارەم نووەسراوە :
وێنەی کوردەکان لە لای رۆژئاوایەکان بریتیە لەو میلەتەی کە توینی ئازادیە و خۆی بە چیاکانیەوە هەلواسیەوە کە تە نها پاڵپشتیەتی . ئەم چەند دەقانە هەوڵدەدەن کە وێنەیەکی دی ئەم میلەتە ببەخشن بە خوێنەرانی ئەوروپی . شانۆی کوردی کە رەنگین بووە بە فەرهەنگی عەرەبی و فارسی و تورکی و بۆنێکی تایەبتی و نهێنی خۆی هەیە . ئاوێنەیەکە کە واقعی میلەتێک دەخاتە روو . شانۆیەک کە بۆتە سەکۆیەک بۆ پاراستنی ناسنامەیەک کە لە مەترسیدایە .
وە لە خوار ئەم چەند دیرە ناوی شانۆنامەکان و نوسەرەکان دیاریکراوە ، پاشان کورتەیەک لە ژیاننامەی دکتۆر شوان جافر . وە ناوی (سەروەت سەوز)یش دیارکراوە وەک خاوەنی ئەو تابلۆیە .
لە سەرەتای کتێبەکە دا باس لەوە کراوە کە چۆن و بۆ چ هۆیەک ئەم شانۆ نامانە هەڵبژێراوون ؟ وە وەرگێراوون بۆ فەرەنسی ؟ مەبەستی وەرگێر چی بووە ؟ وە بەرهەمەکانی داهاتوو چی دەبن بۆ وەرگێران؟ بە شێوەیەکی گشتی خوێنەری کورد تا رادەیەک بەرهەمی زۆر لە نووسەرە فەرەنسیەکان دەناسن ، ئەگەر نەشیان خوێندبنەوە ، بەڵام ئایا فەرەنسی زمانەکان چ بەرهەمێکی ئەدەبی کوردی دەناسن ؟

نرخی ئەم کتێبە 19٠(نۆزدە) ئیرۆیە وە دەتوانن لە سەر سایتی (ئەمازۆن) یان ئەم سایتەی خوارەوە داوای بکەن.

https://sildav.org/editions-lespace-dun-instant/catalogue/product/280-les-montagnes-de-la-liberte

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish