Skip to Content

چیرۆکەکەی ڕێشما،،،یا شایەتیەک بۆ ڕاستی کەپیتاڵی مارکس.. عبدالرحمن محمد

چیرۆکەکەی ڕێشما،،،یا شایەتیەک بۆ ڕاستی کەپیتاڵی مارکس.. عبدالرحمن محمد

Closed
by كانونی دووه‌م 15, 2021 General, Opinion

زۆرێک لە و جل و بەرگانەی کە ڕۆژانە لە سەرما و گەرما دەمانپارێزێت، کە خۆمانی پێ دەنەخشێنین و خۆمانی پێ نمایش دەکەین لە بۆنەکاندا، بە نرخێکی گونجا و و هەرزان، لە مارکێت و بازاڕەکانی ئەوروپادا، ئەگەر بەرگدووریەکی ناوخۆ لە پاریس و ئەمستردام و لەندەن بیدوورن، کرێی دوورینەکەی دەیان جار زیاتر دەبێت لە نرخ و بەهای مەتریاڵ و کرێی دوورینەکەیی و کرێی گواستنەوەکەی لە ووڵاتی بەنگلادیشەووە تا دەگاتە دەستمان!؟، بۆیە، نهێنی ئەم هەرزانی شت و مەکانە لە کوێدایە؟ ئایا خێرخوازێک بۆمان دەنێرێت و دەڵێت با لە بەفر و بەستەڵەکەکانی نەرویچ و فنلەندا بیانپارێزم! یا بە زۆرە ملێ ولە بەرامبەر کرێیەکی کەمدا و کاتی کارێکی درێژدا، خاتوو ڕێشما لە ووڵاتی بەنگلادیش بۆمان دەدورێت؟!!! با پێکەووە چیرۆکی خاتوو ڕێشما بخوێنینەووە و تا بزانین، چ دەستێکی ماندوو، چ سکێکی برسی، بۆمانی ئامادە دەکات.
خاتوو ڕێشما دوایی ١٧ حەڤدە ڕۆژ لە ژێر دار و بەردی کارگەیەکی جل دووریندا بە زیندووی دەرهێنرا، کە ڕووخابوو بە سەریاندا و خۆشبەختانە ئەم نەمردبوو!لە دوایی ئەم حەڤدە ڕۆژە، یەکسەر و بێ دواکەوتن و لە یەکەم ڕۆژدا، بێ ئەوەی پشوویەک بدات و کەمێک بێتەووە هۆشی خۆی، کارگە بڕیاری دابوو دەبێت بگەڕێتەووە سەر کار!؟
ئەم ١٧ حەڤدە ڕۆژەی کە لە ژێر ئەو کارگە ڕوخاوەدا بووە و ماوەتەووە، بە مۆڵەت یا پشوو بۆی دانرا ، بەڵام پشوویەک، کە کارگە بە فەرمی نەیدابوو، بۆیە دەبێت، لە بەرامبەردا پارەی ئەو حەڤدە ڕۆژە لە ڕۆژانەکەی بگەڕێنرێتەووە بۆ کارگەکە!؟ چونکە بە گوێرەی زمانحاڵێکی کارگەکە، ڕێشما هێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی کە مافی مۆڵەتی وای هەبێت، چونکە بیست ٢٠ ساڵی تەواو نەکردووە لەو کارگەیە!؟ مۆڵەتی ١٧ حەڤدە ڕۆژی لە دوایی بیست ساڵ کارکردنەووە دەست پێ دەکات!؟
خاتوو ڕێشما، بە ئەمبوڵانس(ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن) گوازرایەوە بۆ ڕشتیەک یا بەشێکی تری کارگەکە، تا وەکو ٦ شەش کاتژمێری زیاتر کار بکات وەک دووەم کار، بۆ دانەووەی ئەو بڕە پارەیی کە کارگە کردویەتیە ماڵ لە سەری بەرامبەر ئەو ١٧ حەڤدە ڕۆژە، کەواتە خاتوو ڕێشما دەبێت ٢٢ بیست ودوو کاتژمێر کار بکات بەرامبەر ٢٢ بیست و دوو سێنت(١ یەک دۆلار ١٠٠ سەد سێنتە)، بۆ دانەووەی ئەو چەند ڕۆژەی کە لە ژێر دارو پەردووی کارگە ڕوخاوەکەدا بوو!؟
خاتوو ڕێشما، هێشتا خۆشحاڵ و سوپاسگوزارە، کە ئەو کاتەیان پێداووە بۆ کاری دووەم، تا قەرزی ئەو ١٧ ڕۆژەی ژێر ڕوخاویەکەی پێ بداتەووە!؟ یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە دەڵیت: خاتوو ڕێشما، خۆی یاسا و ڕێسایی کارگەکەی دەزانی، ئەگەر بە بێ مۆڵەت نەیەیتە سەر کار، دەبێت بیبژێریت ئەو ڕۆژانە!؟
بە گاڵتەجاڕییەووە، ڕێشما، لە ژێر دار و پەردووی کارگە ڕووخاوەکەدا، کەمترین برینداری و ئازاری هەبوو، لەوەیی کە ئێستا لە کاتی کارکردنیدا هەیەتی! ئەمە ووتەی یەکێک لە بەرگدرووەکانی کارگەکەیە، کە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناووخۆیی بەنگلادیشیەووە گووتبووی، وە هەروەها دەڵیت: خاتوو ڕێشما لەو ١٧ ڕۆژەدا تەنها بە دەبە ئاوی نێوو ئەو داروو پەردووی نێوو کارگەکەدا کە لە ژێریدا بوو، ژیاووە و لە گەڵ، خواردنی نیوو کۆڵەپشتی ئەو هاوڕێیەی کە مردبوو لە کاتیی ڕوخانی کارگەکە بە سەریاندا!؟
پێکەنیناویترینیان، ڕێشما تاوانبار کرا بە دزی کردن و دەستدرێژی کردنە سەر ماڵی خەڵکی،، ئەو ١٧ ڕۆژە لە ژێر ئەو کارگە ڕوخاوەدا!، بە پیی یاسا دەبێت قەرەبووی ئەو خواردنانە بداتەووە بە کەس و کاری هاوڕێ مردووەکەی، کە لە کۆڵەپشتی هاوڕی مردووەکەیدا خواردبووی!؟ هەروەها ئەو دەبە ئاوانەی کە لە نێوو ڕووخاویەکەدا بوو، یاسا دەڵیت: ئەگەر چاوپۆشی لەم جۆرە دزیانە بکەین، کۆمەڵگای بەنگلادیشی بەرە و داڕوخان و بێ یاسایی دەڕوات!؟
ئەی هاوار، خۆ من پارەی خۆپارێزی دەدەم، بۆ کۆمپانیایی رزگارکردنەکەم داوایی پارەی کاری ڕزگارکردنەکەم لێ دەکەن، بەڵام، چونکە بە فەرمی مۆڵەتی نیە، دەبێت ئەویش لە سەر خۆی بێت، کۆمپانیا پەیوەندی بەو کارەووە نیە!؟
لە کۆتاییدا، خاتوو ڕێشما دەڵیت؛ من زۆر بێزار و دڵتەنگ بووم، بەووەی کە کەوتومەتە نێوو تەڵیەکەووە، کە کۆتایەکەیی هەر مەرگە بەو هەموو پارەیەی کە لە سەرم نووسراوە و دەبێت بیدەمەووە، بەڵام کێشە نیە من دەبێت ڕۆژئاوا لە و وەهمە یا ئەو خەیاڵە ڕزگار بکەم، کە بۆ خەڵکەکانی خۆیان دروستیان کردووە، کە هەڵئاوسانی ئابووری یا (تەزەخوم ) نیە لە وڵاتەکانیاندا، کاتێک من ئەو هەموو جل و بەرگە هەرزانانەیان بۆ دەدوورم و بۆیان دەنێرم.

                   عبدالرحمن محمد(مەلا رەحمان ئاوارەکان)                                                                     13/01/2021                                                                                                        azzady22@gmail.com                                                                                                                           

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish