خه‌وێکی سوریال … شه‌یدا
لێره…
له‌وێ …
له هه‌موو شوێنێ
له خه‌ونیشدا…
ئێمه نامۆین
*
وا دلاوه‌ر ره‌حیمی
گوریسێکی له خۆ ئاڵاندووه‌و
له‌سه‌ر شاخێكی به‌رزه‌وه
خۆ ده‌هاوێته نێو ده‌ریا
سه‌دایه‌کیش ئاوها ده‌ڵێ:
- تۆیش به دوایدا …
*
ده‌ریا بووه زه‌وی و
له سه‌ر شه‌قامێک
له بیری ئه‌وه‌دای
گیرفانه‌کانت خاڵی بکه‌ی
له ورده‌ی وڵاتێکی نهفرینیی
که ره‌گه‌کانی وشك کردی
تا نه‌زانن له کوێ هاتووی
به‌ڵکو له سپارتا
مافی په‌نابه‌ری وه‌رگری
*
ره‌نگه له‌وێ
بۆنی ره‌سه‌نیی:
شته‌کان…
ژیان…
مرۆڤه‌کان…
فه‌لسه‌فه‌و مێژوو…
نه‌مامی هیواکان
جارێکی تر
سه‌ر له نوێ
بگه‌شێنێته‌وه!
*
له ناکاو
قاقایه‌کی ناقۆڵای بڵند
له قولایی شه‌وه‌وه
به‌رزده‌بێته‌وه
به جنێوی پێشهوکان ده‌کا
که به کوردی به میلله‌تی ده‌ده‌ن
یان به تورکی و فارسی عه‌ره‌بی
یان هه‌ر ته‌نێ فلاشباکی
ئازاره‌کانه ؟……