شیعر بۆمناڵان … هاتینەوە …. ڕۆستەم خامۆش
Closed
هـاتـیـنـــەوە ، هـاتـیـنــەوە
بـۆ خوێندنگـا هـاتـیـنــەوە
پشووی هـاویـن تـەواوکـرا
چـرای خوێنـدن واهەڵـکـرا
شادبووینەوە بـە هاوڕێیان
بـە هاوپـۆل و مامۆستایان
بـەڵـێ بێشـک قـوتـابـخـانـە
بـــۆ ژیــانـمــان چــراخـانـە
ئیـتـر خـوێـنـدن پیشەمانـە
زانست فێربـوون هیوامانـە
ڕۆستەم خامۆش