 
	ئەنفال.. عەلی حەمەڕەشید
Closed							
	
						
						
					
زامی ئەنفال ساڕێژ نابێ و
ساڵانە نوێ دەبێتەوە
برینێکی بە ئازارە و
لە نیساندا دەکولێتەوە
…
وێنەکانیان ئەلبومێکی
پڕ یادگاریی نێو مێژووە
مۆسیقای ئازار و ژانە و
بەهەناوماندا ڕۆچووە
…
بەتەنها تاوانی ئەوان
ئەوە بووە کەوا کوردن
کەچی ڕژێم بێڕەحمانە
بەرەو دورگەی مەرگی بردن
…
وا بوون بە ناسنامەی گەلێک
تاهەتایە سەربەرز دیارن
لەنێو دڵی ئێمەی کورددا
وەک خۆرێکی پرشنگدارن


 
			 
			 
			