
شیرینکردنی کوردستان لەلای منداڵانی پێش قـوتابخانە.. رەزا شـوان
کوردستان نـیشـتمانی پيـرۆزمانە. کوردستان دایکی میهـرەبانی هەموومانە. کوردستان گروپی خوێـنمانە. کوردستان ناسنامەمانە. سەروەری و شکـۆمانە. هەناسە و ژیانمانە. نەک هەر بە قسە، بەڵکو پێویستە بە کرداری ئەم هەستەمان بۆ کوردستان بسەلـمێنین.
گەورەتـرین سازشکردن و بێ ئەمەکی و نامەردی و ناپاکی، ناپاکی کردنە لە کوردستان. هـەر کوردەی ناپـاکی لە کوردسـتان بـکات، نە کـوردە و نە کوردسـتانیـیە و نە شایـەنی ئەوشە کە لە کوردستان بـژی. کە تۆپیش (حەسەن خەیـری) ئاسایی، رۆژانە گـۆڕەکەی تـف و نەفـرەت بـاران بکـرێـت.
وەکو دەزانین، شەش ساڵی یەکەم لە ژیـانی منداڵانـدا، گـرنگـترین و چارەنووسازتـرین قـۆناغە لە ژیانی مرۆڤـدا. لەم قـۆناغەدا بنامە سەرەکییەکانی کەسایەتی دروست دەبـن.
(ماریـا مەنتسۆری) دەڵـێت:”گرنگـترین قـۆنـاغ لە ژیانی مـرۆڤـدا.. قـۆنـاغی خوێنـدنی باڵای زانکـۆ نیـیە.. بەڵکو یەکەمـین و گرنگـترین قـۆنـاغی ژیان.. لە دایکـبوونەوە تا تەمەنی شەش ساڵانە”.
(فـرۆیـد) یش دەڵێت:”بەشی زۆری کەسایەتی هەر تاکێک، لە تەمەنی منداڵیدا دروست دەبێـت، بە تایبـەتـیش تا شەش ساڵان”
منـداڵانی کوردستان پـەروەر، سەرمایەیەکی گرنگـن، بۆ ئەمـڕۆ بۆ داهـاتووی کورد و کوردستان. بۆیە پێویستە لە منداڵـییەوە منداڵانی کوردمان، بە سـۆز و خۆشەویستی و دڵـسۆزی و هـاوبەسـتەبـوون بـۆ کورد و کوردستان پـەروەردە بکەیـن. تا هـەسـت بە یەکـێـتی و بە ئـەرکەکانیـان و بە بەرپـرسیارێـتی و بە چارەنـووسـێکی هـاوبەش و بە سەربـەخـۆیی بکەن. شانازیـش بە کوردبـوونیـان و بە کوردسـتانی نـیشـتـمان بـکەن.
چاندنی کوردستان پەروەری لە منداڵانی کوردمان، پیرۆزترین و لە پێشترین ئەرکمانە. بەرپـرسیارێتییەکی هـەستیارە. چونکە داهـاتـووی باشتر و گەشتر بۆ کورد کوردستان، لە دەستی منـداڵانی ئەمـڕۆمـان دایە. لەم روانگەیەوە، پێـویـسـتە ئەوە بـزانـین، کە چ ئەرکێکی پیرۆز و چ بەرپـرسیارێـتییەکی مێـژوویی و چارەنـووسازمان لە ئەستۆ دایە.
لەم بلۆگەدا، لە (١٠) ڕێگەی کاریگەر دەکۆڵینەوە بۆ رواندنی هاوبەستەبوونی منداڵانی کوردمان بۆ کورد و کوردستان، لە پێش تەمەنی قوتابخانەی بنەڕەتیـدا. ئەم رێگایانە یارمەتـیی منداڵانی کوردمان دەدەن، بـۆ زیـاتر شـیرینکـردنی کوردستان پەروەرییـان:
١ـ فـێرکـردنی ئەتەکـێـتی ئـاڵای کوردستان:
ئاشناکردنی منـداڵانی کوردمان لە پێـش قـوتابخـانە، بە ئـاڵای کوردستان، کە سـیمبـولی نەتەوەییمانە. ئاڵای کوردستانیان نیشان بدەن و فـێریان بکەن کە چـۆن دروستی بکەن، یان وێنەی بکـێشن و رەنگی بکەن و خۆشیان بوێت. لە یادی (رۆژی ئاڵای کوردستان) و چالاکـییە کوردستانییەکان بەم بۆنەیەوە. ئـاڵای بچـووک بـدەنە دەستی منـداڵەکانتان و لە ئاهـەنگگـێڕان و لە هـەڵکـردنی ئـاڵای کوردستان و لە چـڕینی مـارشی نەتەوەیـیمان (ئەی رەقـیب)، بەشـداریان بکەن. هـانیان بـدەن بـۆ پـێـشکەشکـردنی چالاکی بە بۆنەی یـادی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە. هـۆنـراوەنووسانی کوردمان (ئەوانەی کە بـۆ منـداڵان دەهـۆننەوە) بە دەیان سـروودی کوردی و هـۆنـراوەی کورت و ئاسانیان، لەسەر ئـاڵای کوردستان هـۆنیـونەتەوە، کە بە تایبـەتی بۆ منـداڵانیـان هــۆنیـونە. دەتـوانـن سوود لەم هـۆنـراوانە وەربگـرن و بـە ئـاوازەوە منـداڵەکانتـان فـێریـان بکەن.
٢ـ گـێڕانەوەی چـیرۆکی پاڵەوانـیتی نەتەوەییـمان:
منداڵانی پێش قوتابخانە تامەزرۆی چیرۆکی خۆشن، پێویستە ئەم حەزەیان بقـۆزینەوە. بـۆ فـێرکـردنی کوردسـتان پـەروەری. چـیرۆکی پاڵـەوانـییەتی نەتـەوەیی کـوردیـیان بـۆ بگـێڕینـەوە یان بـۆیان بخـوێـنینەوە. بـۆ هـەستکـردنیان بە ئـازایەتی و بە قـارەمانـێتی نەتەوەکەمـان و ڕێـزگـرتـن و شانـازیکـردن بـە مـێـژووی گـەلی کـوردمـان، کە پـڕە لە سەروەری و لە شکـۆداری. گـێڕانەوەی چـیرۆکی گونجاو لەگەڵ تەمەنـیان، دەربـارەی سەرکردە دڵسۆزەکانمان و داستانەکانی پێشـمەرگەی قـارەمان و شەهـیـدانی نەمرمـان. کـاریـگەریـیەکی هـەمــیـشەیـیان لەسـەر منـداڵانی کوردمـان دەبـێـت. چـیرۆک کـورت، رێگەیـەکی ئاسانە بۆ روانـدنی ئـازایـەتی و میهـرەبانی و ئیـرادە و بـڕوابەخـۆبوون و کوردستان پەروەری لە دڵی منـداڵانی کوردمـان.
بەدەیـان نـەزیـلە و چـیرۆکی کلاسـیکی و نـوێـمان، بـۆ منـداڵانی کوردمـان هـەیـە، کە ئامانج و پەیـامی کوردسـتان پەروەرییـان لەخـۆگـرتـوون.
٣ـ بەشداریکـردنی منداڵان لە جەژن و فـێستـیـڤاڵە کوردستانییەکان:
بەشداریکـردنی منـداڵانی کوردمـان، بە جـۆش و خـرۆشەوە لە ئاهـەنگەکـانی جـەژنە کوردستانییەکان، وەک جەژنی (نەورۆز)ی نەتەوەییمان و لە فـێستـیڤـاڵە کولـتووری و رۆشـنبیرییەکان، رێگەیەکی باشـن بۆ پەروەردەکردنی منـداڵانی کوردمان بە کوردستان پەروەری. پێویستە گرنگی مێژوویی هـەر ڕووداوێـک، بە شـێوە و شێـوازێـکی ئاسان و بە زمانێکی شیریـن بۆ منداڵانی کوردمان ڕوونـیان بکـەینەوە، کە لەگەڵ تەمەنیان و تێگەیشتنیانـدا بگونجـێـن و بتوانـن لـێـیان تـێـبگـەن. بۆ نمـوونە: بەشـداریکـردنیان لە دروستکـردن و لە رازانـەوەی دیکـۆرات بـۆ سازدانی فـێستـیـڤـاڵـێ تایبـەت بە چـڕینی سـروود و گـۆرانی و هـەڵـپەڕکێی و چـالاکی ساڵانە بۆ منـداڵان. کە سـەرەڕای ئـەوەی چـێژ و خوشیـیان پێـدەبەخـشن، هـەستی کوردایـەتی و کوردستان پەروەریش، لەلایـان شـیریـنـتر دەکـەن. هـەستـیش بەوە دەکـەن، کە خۆشـەویـستـن و بە هـەنـدیان دەزانـن.
٤ـ بەشداریکـردنی منداڵان لە چـالاکییە کۆمەڵایەتییەکان:
بەشداریکردنی منـداڵانی پێش قوتابخانە، لە چالاکـییە سادە و بچووکەکانی کۆمەڵگەدا. کاریگەری و رەنگدانەوەیان لەسەر کوردستان پەروەریی منـداڵانی کورد هـەیە. وەک: پاککردنەوەی پارکێکی ناوخۆیی یان چاندنی نەمام. نەک تەنها بە کوردستان پەروەری منـداڵانی کورد پـەروەردە دەکـەن، بەڵکـو هـەستـیـش بە بەرپـرسیارێـتی بەرامـبەر بە ژیـنگە و سـروشتی جـوانی کوردستان و بە رۆحی هـاوکـاری و هـەرەوەزیـش دەکەن.
٥ـ گەشتەکردن بۆ شوێنە مێژووییەکان و بۆ مۆزەخانەکانی کوردستان:
ڕێکخـستنی گەشتی مەیـدانی، بـۆ منـداڵانی پێـش قـوتابخانە، بۆ شوێـنە مـێژووییەکانی کوردستان و بۆ مـۆزەخانەکانی شارەکانی کوردستان، منداڵانی کوردمان بە میراتی بـاو و باپیرانمان و بە مێژوو و بە کەلەپـوور و بە شارستانی کۆنی کوردستان ئاشنا دەبـن.
٦ـ رێـزگـرتـن لە هـەمەجـۆرەی کـولـتووری کوردی:
پێویستە منـداڵانی کوردمان، فـێربکـرێن، کە رێـز کولـتـوورە رەسەنە هـەمەچـەشنەکانی کوردستان بگـرن. هـانیان بدەن کە رێـز لە زمـان و لە داب و نەریـت و لە بەهـا جـوانە جیاوازەکانمان بگـرن، کە بەشێکن لە مێژووی نەتەوەکەمان. ئەم هەمەچەشنەییەش لە ئاهـەنگە خـۆشـیـیە هـەمەجـۆرە کـولـتوورییەکـانی کوردسـتان رەنگـیان داونـەتەوە.
٧ ـ هـانـدانی منـداڵان بۆ هـونـەر و دەربـڕیـن:
هـونەر سەکۆیەکی نایاب بۆ منداڵانی کوردمان دەڕەخسێنێت، بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ کوردستان. پێویستە هـانیان بـدەیـن بـۆ دروستکـردنی کاری هـونەری جـوانی کوردستان پەروەرانە. گۆرانی بۆ کوردستان بڵێن، یان نمایشی سکیتەکانی پەیوەست بە ڕووداوە مێژووییە گرنگەکان. بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی کوردمان بە خۆشەویستی بۆ کوردسـتان. وێـنەکـێـشانیـش بـوارێـکی گـرنـگە، بـۆ ئەوەی منـداڵانی کوردمان لە پێـش قوتابخانە، بە وێـنە و بە رەنگەکان، گوزارشت لە خۆشـەویستییان بۆ کوردستان بکەن.
٨ـ دەبێـت دایکان و باوکان نموونەی کوردستان پـەروەری بـن:
پێویستە ئێـوەی دایکان و باوکان و خـێزانـانی کورد، نمـوونە و سەرمەشقی باشبن. لە قـسە و لە کـردارەکانتـانـدا. بە کـرداری کوردسـتان پـەروەریی خۆتـان بـۆ منـداڵەکانتان بـسەلـمێنن. هەردەم شانازی بە کوردستان و بە جـوانی سروشـتی کوردستانەوە بکەن. لە هـەمـان کـاتـدا، بە ئاسانی باسی ئـەو بـەرۆکگـیرییـانـەش بـۆ منـداڵـەکـانتان بـکەن، کە ڕووبەڕووی کوردستان بوونەتەوە. زۆرجار منداڵان چاولێکەرن، چاو لە ڕەفـتار و لەو کـارە جـوانانە دەکـەن، کە دایـکان و باوکـان و گـەورەکـانیان دەیـانکەن.
(وین دایەر) دەڵێت:”منداڵەکانتان لە هەموو ئەو کردارانەتان دەڕوانن، کە لە ژیانتاندا دەیـانکەن.. نەک لـەو قـسانـەی دەیـانکەن”.
٩ـ رۆڵی راگـەیـانـدنـەکـان:
راگەیاندنـەکانی کوردستان، دەتوانن رۆڵێکی کاریگەریان هـەبێت، بە تایبەتیش کەناڵە تەلەڤـزیـۆنییەکانی منداڵانی کوردستان. لە شیرینکردن و لە هـاوبەستەبوونی منداڵانی کوردمان بۆ کوردستانی نیشـتمانمان. لە رێگەی پێشکەشکـردنی بەرنامەی نیشـتمانی کوردستانی و درامای منـداڵان و چالاکـیی پەیـونـدار بە شیرینکـردنی کوردستان لەلای منـداڵانی کوردمـان. بەداخەوە زۆر جار تەلەڤـزیـۆنەکان، فـیلمی کارتۆنی ئەنیمەیـشنی نـاوەڕۆک زیـانبەخـش بـۆ منـداڵانی کوردستان نـمایـش دەکـەن. ئەمـەش بۆ نابەڵەدیی بەڕێـوەبـەرەکانیان و بـۆ نەبـوونی سانـسۆری پـەروەردەیی منـداڵان دەگـەڕێـتـەوە.
١٠ـ نەخـشەی کوردسـتان:
ئاشناکـردنی منـداڵانی کوردمـان، بە نەخـشـەی کوردسـتانی گـەورە. رێگـەیەکی تـرە بۆ شـیریـن کـردنی هـاوبەسـتەبـوونی منـداڵانی کوردمـان بـۆ کـوردسـتان. بـۆ نـمـوونە: دەتوانن نەخـشەی کوردستان لەسەر فانیلە (تیشـێرت) بە تایبەتی بۆ منـداڵانی کوردمان چاپکـرێت. پێمـوایە نەخـشەی کوردستان لە قەدپاڵی شاخی گۆیـژە، کارێکی زۆر جوانە و بـۆتـە سیـمبـولـێکی جـوانی بـۆ شـاری سـلـێـمانی. رۆژانـەش گـەورە و منـداڵان، کە دەیـبـیـنـن، چاویـان روونتـر دەبێتەوە و سـۆز و خۆشـەویـستی و هـاوبەستەبـوونێکی زیاتـریان پێـدەبەخـشـێـت و کوردستان لەلایـان جـوانـتر و شـیریـنـتر دەبـێـت.
چانـدنی کوردسـتان پـەروەری لە منـداڵانی کوردمان، هـەوڵـێکی بەنـرخە کە دەتـوانـن کاریگەری ئەرێـنییان لەسەر هەڵـوێـست و ڕەفتارەکانیان، بە درێـژایی ژیانیان هەبێت.
جگە لەو رێگایانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، چەندین رێگە و بـواری تریش هـەن، بـۆ ئـەوەی سـۆز و خـۆشـەویستی و دڵـسۆزی و هـاوبەستەبـوون بـۆ کوردسـتان، لە دڵی منـداڵانی کوردمان بـڕوێـنـین و کوردستان لەلایـان شـیرینتر و بەهـێزتـر بکەیـن.
رەزا شـوان
نەرویـج: ٢٠٢٥