Skip to Content

بەيانی باش.. سەردار جاف

بەيانی باش.. سەردار جاف

Closed
by كانونی دووه‌م 15, 2021 General, Poems


سپێدەيە و
لە نێو تەمی غوربەتی ئەم تەمەنەدا
ئاونگێکی سەر لێ شێواو و بێ نەوام
لە گەمەی گەڵای گوڵەوە
دەچمە سۆراغ و بەستەڵەک
ببمە درەختی پڕ سێبەر
بۆ پشوو هانای بۆ ببام
ئاای لە وڵاتی بەفرستان
کوا یا من نەمديوە هێشتا
خۆر لە ئامێزی نيگا بێ و
جەستەمانیش بپروکێنێ
گڕ و تینی بۆ بن سێبەرمان پەلکێشکا
وا ساڵێکە سەفەر بارگەی لوولدراوە
لۆفتهانزایش ناوی منی نەنوسيوە
بۆ ديدارت زامێکی قووڵم سارێژکا
پەنجەرەکانم واڵايە
سەرەتاتکێی چۆلەکەکان
بووە چرپەی
قاوەڵتی و ماچ گۆڕینەوە
من و نەسيم و چۆلەکە
بووينە کڕێوە بەفرێک و
بە بای کزە
خزاينە ئامێزی شەختە و ناتوێینەوە
ئەم سپێدە
لە گوێسەبانەی رۆحەوە
تارای سپی پۆشی زەوی و ئاسمانی تەم
تابلۆیەکی نهێنیە
بە بەر نیگای کێمانا دێ
خەیاڵدانم شپرزەيە
کە وێنای بەر گاردرمۆین و
خرمژنی ئاوەدانیت بە گوێما دێ
نها دڵم داوە بە با
لە گەڵ شنەی بەیانیا بە تۆ بگا
بەیانیت باش
هەی ئەفسونتر لە ڤینۆس و
ئەی جوانتر لە جوڵەی ماری و
هەی لەنجەتر لە کڕێوەی کاتی سەبا

Previous
Next
Kurdish