
ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی دیپۆرتده‌كرێنه‌وه
حكومه‌تی پاپانیوگینیا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 60 په‌ناخوازی ئه‌و ووڵاته داوه كه‌له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری ئاژانسی فه‌رمی ڕادیۆ نیوزلاند ، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانین ، به‌ڵام به‌شێكیشیان خه‌ڵكی ووڵاتانی عێراق و پاكستان و نیپاڵ و سۆماڵ و چه‌ند ووڵاتێكی ترن.
به‌رپرسێكی باڵای كۆچی حكومه‌تی پاپانیوگینیا ڕایگه‌یاند ئه‌و كۆچبه‌رانه نه‌یاتوانیوه بیسه‌لمێنن كه په‌نابه‌رن و به‌وه‌ش كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه ، بۆیه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ مانه‌وه‌یان له‌و ووڵاته نیه. هاوكات ، ئه‌و به‌رپرسه داوای له‌و كۆچبه‌رانه كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بۆ ووڵاته‌كانیان هه‌ڵبژێن.
كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو ووڵاته دوورگه‌ییه كراون. به‌وه‌ش ، هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن.
خراپی بارودۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش له‌و دوو دوورگه‌یه بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به‌ندكردنیان له‌و دوو دوورگه‌یه به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی مرۆڤی ده‌زانن.