یۆتۆپیا.. به‌ختیار محه‌مه‌د
خۆی گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها ورده بۆرژوازی چه‌په و ئه‌م توێژه هه‌لپه‌رسته ڕابه‌رایه‌تیی بزاڤی چه‌پ ده‌كا. هه‌ر بۆیه‌شه پێوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی ڕاسته‌قینه له نێوان ئه‌م بزاڤه و چینی كرێكاری له بنه‌ڕه‌تدا كه‌م و بێ هێز و په‌رت و بڵاودا نابینی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كا، كه له سه‌ره‌تای ساڵانی ده‌یه‌ی (90) سه‌رله‌به‌ری ئه‌ندامانی بزاڤی كۆمۆنیزمی ڕادیكاڵ (ڕه‌وت و حزبی كۆمۆنیزمی كرێكاری) ئێره به‌جێ بهێڵن و په‌نا بۆ ئه‌وروپای سه‌رمایه‌داری لیبرال و لیبرالی نوێ ببه‌ن و ئێستاش له‌وێ هه‌ر خه‌ریكی جوینه‌وه‌ی دروشم و گوتاری سیاسی و ئایدیۆلۆژیی سه‌ره‌تای ساڵانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د بن. ئه‌وه‌ته له نوێترین گوتاریان له سایتی (ده‌نگه‌كان) ڕێكه‌وتی 26/ 12/ 2023 ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تییان (عوسمانی حاجی مارف) به هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و هه‌مان تۆنی گوتاری سیاسی ئایدیۆلۆژیی سه‌ره‌تای ساڵانی (90) ی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ڵێ: ((… ڕه‌گی كێشه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان به تایبه‌تی له كه‌ركوك، كێشه نائه‌منیه‌كه‌ی ئاكامی كێشه‌یه‌كی سیاسیه، له ڕه‌واجدان و چاندنی دوبه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یی و تائفی، كه بانگه‌وازه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی به‌دوای شكستی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر 2017، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به ئاراسته‌ی دوباره ده‌مه‌زه‌ردكردنه‌وه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی قه‌ومیه…)). لێره‌دا وه‌ك ده‌بینین هه‌موو تۆمه‌ته‌كان و هه‌موو ڕه‌خنه‌كان ئاڕاسته‌ی یه‌كیه‌تی (كورد) كراون؛ كه‌چی به یه‌ك وشه‌ش ئاماژه به لایه‌نی عه‌ره‌ب و توركمان نه‌دراوه. واته له گۆشه‌نیگای ئه‌م براده‌ره‌وه ئه‌وه ته‌نها كورده، كه خه‌ریكی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تائفی و قه‌ومیه، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمان فریشته‌ن و ئه‌وان وه‌ك بڵێی سۆسیالیست و ئه‌نته‌ر‌ناسیۆنالیستن، چونكه كاكی نووسه‌ر به یه‌ك وشه‌ش به خراپه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وان نه‌كردووه. ئا به‌م شێوه‌یه پتر له 32 ساڵه ئه‌م گوتاره دۆگمایه به‌م ئاڕاسته‌یه كار ده‌كات و هه‌موو بزاڤێكی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ناسیۆنالیزم تاوانبار ده‌كا و كه‌چی له هه‌مبه‌ر فاشیزمی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته سه‌رده‌سته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بێ خه‌مه و فززه‌ی لێوه نایێ. (*)
ئه‌وان (واته براده‌رانی كۆمۆنیزمی كرێكاری) ئێستا نه‌ك هه‌ر سیاسیانه و چینه‌كیانه له چینی كرێكاره‌وه دوورن، به‌ڵكو جوگرافیانه‌ش لێیه‌وه دوورن.
ماده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازیی نییه، چینی كرێكاریش چینێكی هۆشیار و ڕێكخراو و په‌ره‌ستاندوو و به‌هێز نابێ. ئه‌و كرێكاره‌ی ئێمه هه‌مانه، كرێكاره له بواری بیناسازیی و شاره‌وانی و كار و پیشه و خزمه‌تگوزارییه بچووكه‌كانی وه‌ك بازاڕ و مۆڵ و چێشتخانه‌كان؛ به‌م شێوه‌یه‌ش چینی كرێكار چینێكی بێ هێز و كه‌م و په‌رت و بڵاوه، ناتوانێ وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتوو له هه‌مبه‌ر سته‌می خاوه‌ن كار و ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی بۆرژوازیدا ڕابوه‌ستێته‌وه.
چه‌پی دۆگمای ئه‌رته‌دۆكسی ده‌یه‌وێ له ئه‌وروپاوه، شۆڕش (شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و كرێكاری) له كوردستان هه‌ڵگیرسێنێ (سه‌یر له‌وه‌دایه، چاویان له عیراقیشه).
حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی مێژوو ئه‌وه‌ش بڵێم: له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی ڕابردوو (91 – 92 – 93…)، چه‌پی دۆگمای كۆمۆنیزمی كرێكاریی گاڵته‌یان به ده‌سته‌واژه و چه‌مكی چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كرد؛ بۆیه به گاڵته و به توانجه‌وه به (قادر نادر) یان ده‌گوت، كه ئێستا چالاكوانێكه و له سوید داده‌نیشێ: ((قادر چوار پارچه)). واته ئه‌وان گاڵته‌یان به نیشتمانی له‌تكراوی خۆیان ده‌كرد.
ئێستا ئه‌و (قادر نادر)ه له‌وێ بووه‌ته ڕه‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵات، كه‌چی ئه‌و براده‌رانه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكارییش (به‌شێكی به‌رچاویان) خه‌ریكی ژیانی خۆشگوزه‌رانی بۆرژوازیانه‌ن؛ تێشیاندا هه‌یه هه‌موو چالاكییه‌كانیان له فه‌یسبووك بووه‌ته ئه‌وه‌ی، كه تكه و كه‌باب و دۆڵمه‌مان نیشان بده‌ن.
(*) هه‌ڵبه‌ت من هه‌رگیز یه‌كیه‌تی ئێستا به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م بزاڤه نابینم.
به‌ختیار محه‌مه‌د