ڕۆشبیری یاخی … به‌ختیار محه‌مه‌د
ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ ده‌ین نیچه‌یانه شه‌ڕی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین: شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و داب و نه‌ریت و ئایین (1) و هه‌موو شته خراپه‌كانی جیهانی كۆن؛ ئه‌و شتانه‌ی ئازادی ویست و بیركردنه‌وه و حه‌زه‌كانمان كۆت و به‌ند ده‌كه‌ن. ده‌بێ وه‌ك نیچه له هه‌موو شتێك یاخی بین. ده‌مه‌وێ بڵێم: ده‌بێ نووسین به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نیچه‌یانه بنووسرێ. ماركسانه‌ش دژی سته‌م و زوڵم و زۆر و نادادپه‌روه‌ری بوه‌ستێ. نووسین ده‌بێ فه‌وزا (ئاژاوه) (2) بخوڵقێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌كرد، ئه‌وه له‌ناو ڕۆتیندا (ڕۆتینی زمان و گوتاردا) خۆی ده‌كوژێ.
هه‌موو داهێنانێك (شتێكی تازه) سه‌ره‌تا له فه‌وزاوه له‌دایك ده‌بێ (كه‌ونیش له فه‌وزای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌وه له‌دایك بووه). ئه‌م فه‌وزایه ژانی له‌دایك بوونی داهێنان و شته تازه‌كانه (ئه‌م فه‌وزایه ده‌شێ له ئاستی بیركردنه‌وه‌ی ته‌قلیدیی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌دا ڕوو بدا. ده‌بێ بزانین له بیركردنه‌وه‌دا ئارامیی بوونی نییه. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه ناتوانێ ئارام بێ. لێره‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌قلیدییدا فه‌وزا ده‌خوڵقێنێ. ئه‌م فه‌وزایه ده‌شێ سه‌ره‌تای گۆڕانكارییه‌كان بێ: گۆڕان له بنه‌مای باوه‌ڕ و تێڕوانینمان بۆ دیارده و شته‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگه و جیهان)؛ نیچه و ماركس و فرۆید به‌م شێوه‌یه (له یه‌ك سه‌رده‌مدا: كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست و دواتریش) فه‌وزایان له نه‌ریت و فیكری باوی ڕۆژئاوادا دروست كرد، تا مزگێنی ژانی له‌دایك بوونی جیهانێكی نوێ به خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نن. پتر له سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م سێ كه‌ڵه فه‌یله‌سوف و زانایه ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تازه‌گه‌ریین له هه‌موو ئاستێكی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا (هه‌ر هیچ نه‌بێ داینه‌مۆی ڕۆحی ئه‌م تازه‌گه‌رییه‌ن). پتر له سه‌ده‌یه‌كیشه ئه‌وان (فیكر و ڕێبازه‌كانیان) له پێناو نوێ بوونه‌وه و تازه‌گه‌رییدا فه‌وزا له كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌خوڵقێنن: نیچه ده‌ڵێ خوا مرد (ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م گوته‌یه هه‌رگیز ته‌واو نابێ). ماركس عه‌رشی كه‌پیتاڵ ده‌هه‌ژێنێ. فرۆیدیش جارێكی دیكه ئیرۆس (خوای عه‌شق و سێكس) زیندوو ده‌كاته‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وان ((هه‌رسێكیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕۆڵ و واتای هێزه شاراوه ناهۆشیاره‌كان تێبگه‌ن، كه له هه‌مان كاتدا چالاكی مرۆڤ و داهاتووی مرۆڤایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌وان له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، كه ده‌كرێ له پره‌نسیپێكدا كۆ بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه جیهان شه‌فاف نییه؛ به‌ڵكو باشتر وایه بگوترێ، كه ئه‌وان د‌رك به‌و شه‌فافیه‌ته وه‌همییه‌ی جیهان ده‌كه‌ن، كه باوه‌ڕ وایه ساف و بێگه‌رده. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان كاریان بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و میكانیزمه داپۆشراوه بناسنه‌وه، كه په‌ره‌ستاندنی ئه‌م جیهانه ڕاڤه ده‌كا. ئه‌م میكانیزمه‌ش لای ماركس ئابوورییه؛ لای نیچه ئایینیی و ئه‌خلاقیی و ڕۆشنبیرییه؛ لای فرۆیدیش ده‌روونییه و له‌سه‌ر كۆڵه‌گه‌ی نا‌هۆش به‌نده. له هه‌موو بارێكدا كار بۆ ئه‌وه كرا، كه هێزه مژاوییه شاراوه‌كان یان چه‌پێندراوه‌كان، به ڕێگه‌یه‌كی ده‌ستكرد بۆ هۆش ده‌ربهێندرێن )). (3)به‌ڵێ، ئه‌وان كاریان بۆ ئه‌وه كرد، كه ((هێزه شاراوه‌كان)) به ئێمه بناسێنن. ئه‌وان لێره‌وه فه‌وزایان له جیهانی كۆندا خوڵقاند بۆ دامه‌زراندنی جیهانێكی نوێ: جیهانێك، كه (هه‌وڵ بدرێ) له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دادپه‌روه‌ری دابمه‌زرێ.
———————————-
په‌راوێزه‌كان:
1- من لێره هه‌رگیز مه‌به‌ستم له ئایین باوه‌ڕی كه‌سیی كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له گوتاری (سیستمی) باڵاده‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیی ئایینه، كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی له‌باوه‌ش گرتووه.
2- چه‌مكی فه‌وزا لێره لای ئێمه به‌واتای تێك دانی شیرازه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئارامی ته‌قلیدیی دێ. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی، كه له‌گه‌ڵ هه‌ر بیرۆكه و باوه‌ڕێكی تازه تووشی ڕاچڵه‌كاندن و شۆك دێ. لێره‌وه جۆرێك له په‌شێویی و ئاژاوه ده‌كه‌وێته ناو سیستمی ئارامی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م فه‌وزایه ده‌شێ بگوازرێته‌وه بۆ سیستمی باوی كۆمه‌ڵایه‌تیش، له‌وێش گۆڕانكاریی و شۆڕش له كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌رپا بكا. ئایا هه‌موو شۆڕشێكێش فه‌وزا له كۆمه‌ڵگه‌دا ناخوڵقێنێ و سه‌ره‌تای هه‌موو گۆڕانكاریی و شۆرشێكیش فه‌وزا نییه؟
3- مارك جيمينيز, ما الجمالية؟, ت: د. شربل داغر, المنظمة العربية للترجمة (الطبعة الاولى: بيروت, نيسان 2009)، ص288.
به‌ختیار محه‌مه‌د