له كناری ئه‌ڵوه‌نه‌وه بۆ كناری ئه‌ڵوه‌ن.. سه‌لام عه‌بدوڵڵا
به‌م به‌یانیه ئه‌م شیعره‌م بیرهاته‌وه:
(ئه‌ڵوه‌نه شیته بگه بگارم…با سه‌ری بیه‌م له قه‌وم و كارم)
خاڵۆ ره‌شید كه ده‌كاته برای(حوسێن)ی دراوسێم، پێشی كۆچیدوایی، سه‌ره‌تا به روویه‌كی خۆشه‌وه و پاشان ئه‌و كۆپڵه شیعره به هۆره بۆمی چڕی، كه لێی بووه‌وه، نازانم چۆن پێكه‌نینه‌كه‌ی بزربوو، له‌گه‌ل هۆره‌كه‌ی چاوی پڕ فرمێسك بوو.
پله‌ی گه‌رمی هاوینی گه‌رمه‌سیر، ئاره‌ق له به‌رد ده‌رده‌هێنێت، چین چین ئاره‌قه ده‌كه‌ین و له‌ولایشه‌وه كاره‌با وه‌ك ترافیكی لێهاتووه، ماڵه‌كانمان ده‌بێته به كووره. له‌ڕاستیدا كۆڵانه‌كه‌مان له‌م كاته وه‌ك شه‌قامه‌كانی كناری شاره‌كانی ئه‌ڵمانیایه، هاتووچووی لێده‌بڕێ، بێجگه له هاواری(مای فلته‌ر)و ده‌نگی بڵندگۆی میوه‌فرشه گه‌ڕۆكه‌كان(ئه‌و رۆژه به‌ده‌نگ هاواری شوتی به‌شه‌رتی چه‌قۆ، چوومه ده‌ره‌وه. شووتییه‌كم هه‌لبژادر و وتم بێزه‌حمه‌ت بیشكێنه، كه‌چی فرۆشیاره‌كه وتی: چه‌قۆم پێ نیه!) ئیتر منیش ته‌ریقم نه‌كرده‌وه.
نزیكه‌ی 18 ساڵه كاك حوسێن دراوسێمه، گه‌رچی له‌ناو خێزانێكی گه‌وره ژیا، به‌ڵام هاوسه‌ر و مناڵی نه‌بوو. پیاوێكی سووركه‌ڵه‌ی به‌خۆ، هێمن، بێوه‌ی و قسه‌له‌ڕوو بوو. هه‌ندێ جار گوێم لێ ده‌بوو كه كه‌سێكی توڕه‌یه، منیش ئه‌و خه‌سله‌ته تا دوا رۆژی ژیانی لێیم نه‌بینی. گه‌رچی رووی خۆشی پیشان ده‌دا، وه‌لێ مرۆڤ هه‌ستی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكی دڵشكاو راوه‌ستاوه، خه‌مباری لێ ده‌باری، تاقه‌تی كێشمه‌كێش و هه‌راوهوریا و جه‌نجاڵی نه‌بوو، وه‌ك بڵێی ده‌ستی شۆردووه له ململانی، خۆیی به رتمی بێتام و وه‌ڕه‌سئامێزی رۆژگار داوه: سه‌ڕه‌ڕای كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ل په‌زه‌كه‌ی، ماڵئاوایی له ژیان كردبوو پێش ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی ئه‌به‌دی بكات.
من ئه‌و كاته هێمنی و له‌سه‌رخۆیه‌كه‌ی و رێزداریم بۆ ده‌ركه‌وت، كاتێ یه‌كه‌م جار به‌شه‌و ده‌نگی بڵندگۆ بۆ بانگی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆ نویژ له مزكه‌وته‌كه‌وه به‌رزبووه‌وه، خه‌وحه‌رامبووم و به توڕییه‌وه چووم بۆ ناو مزكه‌وته‌كه و پێیانم وت: ده‌نگی بڵندگۆیه‌كه زۆر به‌رزه، كه‌می بكه‌نه‌وه. سێ كه‌س نوێژیان ده‌كرد، له‌ناویاندا كاك حوسێن له نویژه‌كه‌ی بووه‌وه، لای لێكردمه‌وه و به ده‌نگێكی هێمن وتی: باشه به‌سه‌رچاو.
چه‌نده سه‌ره‌نجم ده‌دا، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌م ده‌بینی له نێوان ئه‌م و زۆرێك له دانیشتوانی ئاواییه‌كه، ئێواران زۆربه‌یان له‌لای دوكانه‌كانی ئاواییه‌كه كۆده‌بنه‌وه، به ده‌مه‌ته‌قه‌ی بێبایه‌خ و دووباره‌كراو، بوختان و هه‌ندێ جاریش خه‌ریك شۆخی و ده‌مه‌قاڵی كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. دنیا به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بڕۆخێ، ئاگایان لێ نیه( وه من چه؟ موشكیله‌ی من نیه…خودا خاسی كه‌د…خودا كه‌ریمه. ئینشه‌ڵڵا…)
به‌م دواییانه ده‌مبینی حوسێن له پشت ماڵیانه‌وه به گۆچانێكه‌وه شۆڕده‌بووه‌وه بۆ گه‌وڕی په‌زه‌كانی كه تێدا چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێكی به‌خێوده‌كرد و هه‌ر به خۆیشی شوانیانی ده‌كرد تا بوون به 40 سه‌ر مه‌ڕ، ئه‌وه نه‌بێت به‌یناوبه‌ین برازایه‌كی هاوكاری ده‌كرد. حوسێن ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد له‌به‌ر هه‌ژاری، به‌پێچه‌وانه‌كه كرێكارێكی خانه‌نشینی بوو و توانای دارایی باش بوو.
به‌یانییه‌كی سه‌یره، له به‌یانیانی رۆژه‌كانی تر ناچێت، جووڵه‌یه‌كی نائاسایی شه‌قامه‌كه‌ی گرتووه.
- هیچ بووه؟
- كاك حوسێن كۆچی دوایی كردووه!
- چۆن؟
- به‌ڵێ، ئه‌م به‌یانیه په‌زه‌كانی دیار نه‌ماون و له‌وه ترساوه دزرابن، ئیتر به ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا به گۆچانه‌كه‌ی و شه‌له‌شه‌له‌وه له كناری ئه‌ڵوه‌ن تا یاڵه‌كانی میلكان، به‌دوایان گه‌ڕاوه و نه‌یانیدۆزیوه‌ته‌وه.
خاوه‌ن په‌زه‌كانیتر له خوار ئاوایی و كه‌سوكاره‌كه‌ی هه‌ستیان به دیارنه‌مانی كرد و نه‌یانزانی چی لێهاتووه و له كوێیه. ئیتر ئه‌مانیش به‌دوای گه‌ڕاون. له دواییدا به مردوویی له كناری ئاوه‌كه دۆزیانه‌وه.
چ سه‌فه‌رێكی سه‌خت و چاره‌ڕه‌شی به‌سه‌ر برد: پاش دیپۆرتی زۆره‌ملێی ساڵی 1975 له كناری ئه‌ڵوه‌نه‌وه بۆ شاری سامه‌ڕا، به خانه‌نشینی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ به ته‌نهایی له باوه‌شی ئه‌ڵوه‌ن سه‌ربنێته‌وه. ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ر له نزیك ئه‌و شوێنه دۆزرا‌یه‌وه كه پێشی 48 نیشته‌جی بوو.
كۆچكردوو له سامه‌ڕا وه‌ك كرێكارێك له كۆمپانیای ده‌رمان كاری ده‌كرد. كاتێ خانه‌نشین كرا، گه‌ڕایه‌وه بۆ میلكان، بۆ ئه‌و شوێنه كه دڵی پێده‌كرایه‌وه. گه‌رچی ته‌نهایی لێده‌چۆڕا، به‌ده‌گمه‌ن ده‌چوو بۆ ناو شار، هه‌ر پێویستی پێنه‌مابوو. ئه‌و18 ساڵه هه‌ر له خوار ئاوایی ژیانی به‌سه‌ر برد، وای ده‌زانی له‌ناو به‌هه‌شته، ئه‌گه‌ر لێی دوور بكه‌وێته‌وه، ون ده‌بێت یان ژیان كۆتایی پێدێت، له‌وانه‌یشه جۆره په‌رچه كرداری ده‌روونی ناخی بێت له‌به‌رامبه‌ر دیپۆرتكردنی زۆره‌ملێی یان ترسی هه‌بێت له‌وه‌ی به دووركه‌وتنی، هاژه و سێبه‌ری داره‌كانی ئه‌ڵوه‌ن له‌ده‌ستده‌دا.
دوا هه‌واڵی ئه‌م شه‌و: مه‌ڕه‌كان به‌خۆیان گه‌ڕانه‌وه. - ئه‌ی به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه…ده وه‌ره له‌داخاندا شه‌ق مه‌به….به‌نه‌عله‌ت بن….خۆزیا دزرابان یان گورگ سه‌رتاپایانی شه‌لوپه‌ت بكردبا… تازه كار له كار ترازاوه و جه‌نابیان به باعه باعه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه…ئه‌بینن چۆن ئه‌م سه‌گ بابانه چونه خوێنی حوسێن. ئاخر بۆچی هاتونه‌ته‌وه؟ خێره؟ ملیان بشكێنن و بڕۆن گه‌شته‌ڵی خۆیان بكه‌ن…هاتنه‌وه‌یان پوشێك ناهێنێ. ئه‌رێ ئێوه مه‌ڕی عه‌جولی واتان بینیوه؟
ئیمشه‌و شوێنه‌كه‌ی له‌بان زه‌وی گۆڕی بۆ ژێر زه‌وی، جیاوازییه‌كه‌شیان هێنده زۆر نیه…رۆژگاره‌كانی له جیهانێكی نامۆ و پڕ ژان و ته‌نهایی، خاڵی له سۆز و دڵنه‌وایی و بایه‌خدان به‌سه‌ر برد…18 ساڵ له دراوسێتیمان به قه‌ت نیوه‌ی ئه‌م نووسینه له‌گه‌ل یه‌كتر قسه‌مان نه‌كرد.
ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌و رۆی و ئاگای له دنیا نه‌ماوه و منیش گه‌رچی له‌گه‌لی براده‌ریم نه‌بوو یان بۆ جارێك پێكه‌وه چایه‌كمان نه‌خوارده‌وه، خه‌وم لێبڕاوه‌و بیر له ژیانی غه‌ریب و تایبه‌تی ئه‌و ده‌كه‌مه‌وه: به‌ته‌نیا ژیا و به‌ته‌نیا ملی رێگای گرته‌به‌ر و رۆی،
ماڵیئاوا و یادی به‌خێر.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا