فه‌لسه‌فه‌یه‌كی به‌سۆزتر و شكۆمه‌ندانه‌تری سه‌ركه‌وتن … ئالان دی بۆتۆن وه‌رگێڕانی: ئاكۆ قادر
لای من گرفته پیشه‌یه‌كان زۆر ڕووده‌ده‌ن، له ڕاستیدا زۆرجار ئێورانی ڕۆژانی یه‌كشه‌مه كاتێك خۆر ئاواده‌بێت و بۆشایی نێوان هیواكانم كه بۆ خۆم هه‌مه له‌گه‌ڵ واقعی ژیانمدا به شێوه‌یه‌كی ئازاربه‌خش گه‌وره ده‌بێت، زۆر جار له كۆتاییدا ده‌ست به گریان ده‌كه‌م.
هه‌موو ئه‌م شتانه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوام وایه ئه‌مانه ته‌نها گرفتێكی كه‌سی نیه، پێ ده‌چێت بڕواتان وابێت من هه‌ڵه‌بم له‌مه‌دا، به‌ڵام به بڕوای من ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژیین به‌به‌رده‌وامی گرفته پیشه‌ییه‌كانی تێدا ڕووده‌دات، و به‌ر ئه‌و ساتانه‌مان ده‌كه‌وێت كه‌وابیرمان ده‌كرده‌وه كه ژیانی خۆمان و پیشه‌كانمان ده‌ناسین، ئه‌وه وامان لێ ده‌كات هه‌ست به مه‌ترسی بكه‌یین.
پێ ده‌چێت ئێستا دابینكردنی گوزه‌رانێكی باش ئاسانتر بێت له چاو ڕابردودا، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ئَێستا به به‌راورد به ڕابردوو گرانتربێت كه بتوانیت ئارام بمێنیته‌وه و ئازادبین له دڵه‌ڕاوكێ ی پیشه‌یی، ئێستا ده‌مه‌وێت ئه‌گه‌ر دروست بێت چاوێك به هه‌ندێك له‌و هۆیانه‌دا بخشێنن كه ده‌بنه هۆی هه‌ست كردنمان به دڵه‌ڕاوكی به‌رامبه‌ر پیشه‌كانمان و ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ده‌بینه قوربانی ته‌نگه‌ژه پیشه‌یه‌كان، هه‌ندێك جار به هێمنی له سه‌ر جێ خه‌وه‌كانمان ده‌گریین، پێده‌چێت یه‌كێك له هۆیه‌كانی ئه‌م ئازارچه‌شتنانه‌مان ئه‌وه‌بێت كه ئێمه ده‌وروبه‌رمان گیراوه به له خۆباییه‌كان.
ئێستا به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ندێك هه‌واڵی ناخۆشم پێ یه، به دیاریكراوی بۆ هه‌ركه‌سێك له ده‌ره‌وه هاتبێت بۆ شاری ئۆكسفۆرد، له‌وێ كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌بێت له گه‌ڵ له خۆبایبوندا، هه‌ندێك جار خه‌ڵكی وابیرده‌كه‌نه‌وه كه به‌ریتانیا به دیارده‌ی له‌خۆباییبون جیاده‌كرێته‌وه، دیارده‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وێ یه به‌هۆی خانوه فه‌خمه‌كانی و ناونیشانی، به‌ڵام هه‌واڵێكی ناخۆشم پێ یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مه ڕاست نیه، له خۆبایببون دیارده‌یه‌كی جیهانیه، ئێمه ڕێكخراوێكی جیهانین، له‌خۆبایی كێ یه؟ له‌خۆبایی هه‌ركه‌سێكه كه: “به‌شێكی بچوك له تۆ وه‌رده‌گرێت و به‌كاریده‌هێنێت بۆ دروستكردنی وێنه‌یه‌كی ته‌واو له تۆ”، ئه‌مه‌یه له‌خۆبایبوون.
به‌ڵام جۆری زیاتر به‌ربڵاوی له‌خۆباییبون له‌م ڕۆژانه‌دا، له‌خۆباییبونی كاره، ئه‌م جۆره له له‌خۆبایبونه هه‌ر له ساته‌كانی یه‌كه‌می چونت بۆ هه‌ر ئاهه‌نگێك ڕووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه، كاتێك یه‌كێك پرسیاره به‌ناوبانگه‌كه‌ت لێ ده‌كات، پرسیاری سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك: “ئیشت چی یه؟” به‌رمه‌بنای ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه ده‌یده‌یته‌وه ئه‌و كه‌سانه یان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دڵخۆش ده‌بن به بینینت، یاخود ته‌ماشای كاتژمێره‌كانی ده‌ستیان ده‌كه‌ن و بیانویه‌ك ده‌هێننه‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه لێت.
ئێستا، پێچه‌وانه‌ی له‌خۆبایی دایكته، مه‌رج نیه به‌دیاریكراوی دایكی تۆ، یان دایكی من، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دروست بێت بڵێین “دایكی ئایدیاڵ” واته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانتی به‌لاوه گرنگ نیه، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دایكمان نین، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی په‌یوه‌ندییه‌كی توند ده‌دۆزنه‌وه له نێوان بڕی كات یان ته‌نانه‌ت سه‌رسامی و خۆشه‌ویستی- خۆشه‌ویستی ناڕۆمانتیكی هه‌رچه‌نده ده‌شێت ئه‌وه به‌شێك بێت له‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستم خۆشه‌ویستیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ڕێز- ئه‌وان ئاماده‌ن دانمان پێدابنێن، به‌ڵام ئه‌مه به‌وردی به‌ستراوه به پێگه‌مانه‌وه له زنجیره‌ی هه‌ڕه‌می كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئه‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره پێكده‌هێنێت له‌و هۆكاره‌ی وامان لێ ده‌كات زۆر به توندی گرنگی بده‌یین به پیشه‌كانمان، له ڕاستیدا ئه‌مه هۆكاری زۆر گرنگیدانمانه به شمه‌كه مادییه‌كان، زۆر جار پێمان ده‌وترێت كه ئێمه له سه‌رده‌مێكی مادیدا ده‌ژین و ئێمه هه‌مومان خه‌ڵكی ته‌ماعبازیین، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دا نیم ئه‌مه ڕاست بێت كه هه‌موومان مادیی بیین، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژیین به ساده‌یی هه‌ستاوه به گرێدانی به‌ده‌ستهێنانی شمه‌كه مادیه‌كان به دیارییه مه‌عنه‌وییه‌كانه‌وه(سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی)، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت شمه‌كه مادییه‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌و سه‌رمایه ڕه‌مزییه‌یه (ئه‌و پاداشته‌یه) كه پێ یه‌وه به‌ستراوه، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی تازه‌یه بۆ بینینی شمه‌كه كه‌مالیه‌كان، له جاری ئاینده‌دا كاتێك كه‌سێك ده‌بینیت ئۆتۆمبێلێكی له جۆری “فیراری” لێ ده‌خوڕێت له به‌ر خۆته‌وه مه‌ڵێ “ئه‌و كه‌سه ته‌ماعبازه” به‌ڵكو بڵی: “ئه‌وه كه‌سێكی بێ ئه‌ندازه لاوازه و پێویستی به‌خۆشه‌ویستیه”، هه‌ست به هاوسۆزی بكه له به‌رامبه‌ریدا له بری ئه‌وه‌ی ڕقت لێ ی بێته‌وه.
هۆی تر هه‌یه، هۆكاری تر هه‌یه له پشتی ئه‌وه‌وه كه هه‌نوكه هه‌ستكردنمان به ئارامی بووه به شتێكی گران له چاو ڕابردودا، یه‌كێك له‌و هۆیانه هۆیه‌كی دژیه‌كه له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به شتێكی به‌ڕاستی چاكه‌وه ئه‌ویش هیوایه ئه‌وه‌ی كه هه‌مومان هه‌مانه به‌رامبه‌ر به پیشه‌كانمان، هه‌نوكه چاوه‌ڕوانیه‌كانمان له باره‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌توانێت له ماوه‌ی ژیانیدا به ده‌ستی بهێنێت هه‌رگیز تا ئه‌م ئاسته به‌رز نه‌بۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له زۆر سه‌رچاوه‌وه پێمان ده‌وترێت كه هه‌موو كه‌سێك توانایی هه‌یه هه‌رشتێكی بوێت به‌ده‌ستی بهێنێت، ئێستا چیدیكه سیسته‌می چینایه‌تی نه‌ماوه، ئێمه ئێسته له سیسته‌مێكدا ده‌ژیین هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌رز بێته‌وه بۆ ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت، وئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی جوانه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه ئێستا جۆرێك له یه‌كسانی هه‌یه، هه‌موومان به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی یه‌كسانین، هیچ شێوازێكی دیاریكه‌ری ورد بۆ زنجیره‌ی هه‌ڕه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه. كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وره هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ئه‌و كێشه‌یه‌ش ئیره‌یی یه، ناوهێنانی ئیره‌یی شتێكی قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام یه‌ك هه‌ستی باڵاده‌ست هه‌یه به سه‌ر كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كاندا ئه‌ویش ئیره‌یی یه، كه به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕۆحی یه‌كسانیه‌وه.
با بۆتانی ڕوونبكه‌مه‌وه، له‌و بڕوایه‌دام شتێكی نا ئاسایی ده‌بێت بۆ هه‌ر یه‌كه له ئێوه یان بینه‌ران، كه ئیره‌یی به به پادشای ئینگلته‌را ببات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و له هه‌موتان ده‌وڵه‌مه‌ند تره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خانویه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سمان ئیره‌یی به ئه‌و نابه‌یین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕه‌فتار سه‌یره، ئه‌و به ساده‌یی زۆر سه‌یره، وه ناتوانین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستین، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی پێكه‌نینهێنه‌ر ده‌دوێت، هه‌روه‌ها له شوێنێكی سه‌یریشه‌وه هاتوه، كه‌واته ئێمه ناتوانین په‌یوه‌ندی له گه‌ڵدا ببه‌ستین، كاتێكیش ناتوانین په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ كه‌سێكدا ببه‌ستین ناتوانین ئیره‌یی پێ ببه‌یین.
هه‌رچه‌نده دوو كه‌س له ته‌مه‌ن و پاشخان و پرۆسه‌ی دیاریكردنی شوناسدا نزیك بوون له یه‌كتریه‌وه، زیاتر مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان به ئیره‌یی هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ یه‌كێك له ئێوه ئاماده‌بێت بڕوات بۆ ئاهه‌نگی دووباره‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوڕێیانی كۆنی قوتابخانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سه‌چاوه‌یه‌كی له‌وه به‌هێزتر نیه بۆ ئیره‌یی له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له گه‌ڵیاندا بویین له قوتابخانه، به‌ڵام كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ویه كه جیهان هه‌مووی ده‌گۆڕێت بۆ قوتابخانه، هه‌موو تێیدا جینز له پێده‌كه‌ن، هه‌موان تێییدا له یه‌كده‌چن، به‌ڵام له ڕاستیدا وانین، لێره ڕۆحی یه‌كسانی هه‌یه و یه‌كانگیره له گه‌ڵ نایه‌كسانیه‌كی قوڵدا، ئه‌مه‌ش ده‌شێت ببێته هۆی فشارێكی زۆر ماندوكه‌ر.
له‌وانه‌یه سه‌ختی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌مێكی وادا به‌بگه‌یت به ئاستی “بیل گیتس” له ده‌وڵه‌مه‌ندی و ناوبانگدا، هه‌ر هه‌مان چه‌شنی سه‌ختی بێت له گه‌شتن به چینی ئه‌رستۆكراسی فه‌ره‌نسی سه‌ده‌ی حه‌ڤده. به‌ڵام بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌مه ڕه‌تده‌كاته‌وه، ئه‌ویش گۆڤار‌و هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنه كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وزه‌ی ئه‌وه‌ت تیا بێت ده‌توانیت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش پێشكه‌ده‌كه‌ن له باره‌ی ته‌كنه‌لۆجیاو كه‌راجی ئۆتۆمبیل له ماڵه‌كه‌تدا پێده‌لێن كه‌واته ئه‌ها تۆش ده‌توانیت ده‌ست بكه‌یت به شتێكی گرنگ.
ئه‌نجامی ئه‌م كێشه‌یه‌ش خه‌ڵكی وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبخانه‌یه‌كی فرۆشتتنی كتێب بن، كاتێك ده‌ڕۆن بۆ كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فرۆشتنی كتێب و ده‌ڕوانیته به‌شی گه‌شه‌پێدانی خود هه‌ر وه‌كو من هه‌ندێكجار ده‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌یت به شیكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی بواری (یارمه‌تیدانی خود) كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا ده‌نوسرێت، تێبینی ده‌كه‌یت كه له دوو جۆری بنه‌ڕه‌تین، جۆری یه‌كه‌م پێت ده‌ڵێت: “ده‌توانیت هه‌ر چیت بته‌وێت به‌دیبیهێنیت! ده‌توانیت سه‌ركه‌ویت! هیچ ئه‌سته‌مێك نیه!”، به‌ڵام جۆری دووه‌م له بیرۆكه‌ی ناو ئه‌و كتێبانه باس له‌چۆنیه‌تی گونجان ده‌كات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێزدارانه ناویده‌نێن: “كه‌می متمانه به خۆ بوون”، وه به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ونیش پێ ی ده‌وترێت “هه‌ست به خراپی كردن به‌رامبه‌ر خۆمان”.
په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه له نێوان كۆمه‌ڵگایه‌كدا به خه‌ڵكی ده‌ڵێت كه ده‌توانن هه‌ر شتێك بیانه‌وێت بیكه‌ن له گه‌ڵ دیارده‌ی بوونی كه‌می متمانه به خۆكردن تێیدا، كه‌واته ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی تره كه ده‌كرێت له بابه‌تێكی ئیجابیه‌وه په‌رچه‌كردارێك بكه‌وێته‌وه، هه‌ندێك جار هۆیه‌كی تر هه‌یه بۆ هه‌ستكردنمان به دڵه‌ڕاوكێ به‌رامبه‌ر پیشه‌كانمان و به‌رامبه‌ر به پێگه‌مان له جیهانی ئه‌مڕۆدا له چاو ڕابردودا، ئه‌ویش دیسان په‌یوه‌ندیداره به شتێكی باشه‌وه ئه‌و شته باشه‌ش ناو ده‌ببرێت به شایسته‌كراسی ( meritocracy – الجداره).
ئێستا هه‌موان سه‌رجه‌م سیاسیه‌كان له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ، له‌وه‌دا یه‌كده‌گرین كه شایسته‌كراسی شتێكی چاكه، پێویسته له سه‌ر هه‌مومان هه‌وڵبده‌یین كۆمه‌ڵگاكانمان به ڕاستی شایسته‌كرات بێت، كۆمه‌ڵگای شایسته‌كرات چی یه؟ كۆمه‌ڵگای شایسته‌كرات ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ركه‌سێك تێیدا خاوه‌نی زیره‌كی و وزه و به‌هره‌بێت ده‌گاته لوتكه، نابێت هیچ شتێك ببێته ڕێگر له به‌رده‌متدا، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی جوانه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات به كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌یه كه ئه‌وه‌ی له لوتكه‌دایه ئه‌وه‌یه كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بگاته لوتكه، ئه‌وا به شاراوه‌یی بڕوات به‌وه هێناوه، به شێوه‌یه‌كی خراپ باوه‌ڕت به كۆمه‌ڵگایه‌ك هێناوه كه ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه له خواری خواره‌وه بێت له خواری خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه و هه‌ر له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه، به واتایه‌كی تر پێگه‌ی تۆ له ژیاندا به ڕێكه‌وت نه‌هاتوه و به‌ڵكو شتێكی شایسته‌ته و به‌ده‌ست هاتوه (واته ئه‌و بارودۆخه‌ی كه تێیدایت شایسته‌یه به تواناكانت، و پڕ به پێستی هه‌ركه‌سێكه –و-)، ئه‌مه‌ش واده‌كات دۆڕان شتێكی زۆر داڕوخێنه‌ر بێت.
ده‌زانن كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له ئینگلته‌را، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ژارت بدیبایه ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ناوده‌برا به “به‌دبه‌خت” به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رفی یانی كه‌سێكه كه به‌هره‌وه‌ر نه‌بووه به سامان، بێ به‌خته. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له چینی هه‌ره خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ببینیت، له‌وه‌ده‌چێت به شێوه‌یه‌كی دڵره‌قانه ناوببرێت به “دۆڕاو (فاشل loser -)”. جیاوازییه‌كی زۆریش هه‌یه له نێوان كه‌سێكدا پێ بوترێت “به‌دبه‌خت (بێ چاره)” له گه‌ڵ “دۆڕاو- loser”، ئه‌مه‌ش ئه‌و 400 ساڵه له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگامان پێ نیشان ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕوایه‌مان پێ نیشان ده‌دات كه هه‌مانه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی په‌رپرسه له ژیانمان، چیتر خوداكان له‌مه به‌دوا به‌رپرس نین، به‌ڵكو خۆمانین، خۆمان باڵاده‌ستین به سه‌ر ژیانمانه‌وه.
ئه‌مه‌ش شتێكی دڵخۆش كه‌ره به‌لای ئه‌وانه‌وه كه ژیانیان به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ڕوات، وه شتێكی داڕوخێنه‌ره به‌لای ئه‌وانه‌وه كه بارودۆخیان باش به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌مه‌ش له خراپترین دۆخدا به پێ ڵیكدانه‌وه‌ی زانایانی كۆمه‌ڵناسی.. وه‌ك ئه‌میل دۆركایم، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوشتن، بۆیه له وڵاتانی پێشكه‌وتو و تاكگه‌رادا ڕێژه‌ی خۆكوشتن له هه‌ر به‌شێكی تری جیهان زیاتره، به‌شێك له هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی له‌م شوێنانه‌دا ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ریاندا دێت زۆر به توندی به‌كه‌سی ده‌كه‌ن (واته هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خۆیان _و_)، خۆیان خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌كانیانن و هه‌ر خۆشیان خاوه‌نی شكسته‌كانیانن.
ئایا ڕیگایه‌ك هه‌یه بۆ ڕزگابوون له‌و فشارانه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خستمه ڕوو؟ له‌و بڕوایه‌دام به‌ڵێ، ته‌نها ده‌مه‌وێت چاوێك بگێڕم به هه‌ندێكیاندا، با شایسته بوون به نمونه وه‌رگرین، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه پێ ی گه‌شتوه، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی شێتانه‌بێت، به‌ته‌واوی شێتانه‌یه، پشتگیری هه‌ر سیاسیه‌ك ده‌كه‌م له ڕاست بێت یان چه‌پ، بیرۆكه‌یه‌كی تا ئاستێك چاكی هه‌بێت له باره‌ی شایسته‌ییه‌وه، من له هه‌وادارانی پره‌نسیپی شایسته‌ییم، به‌ڵام بڕوام وایه، شێتیه ئه‌گه‌ر بڕوات وابێت كه ده‌توانین كۆمه‌ڵگایه‌كی شایسته‌كراتی ڕاسته‌قینه دروست بكه‌یین، ئه‌مه خه‌ونێكی ئه‌سته‌مه.
بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست بكه‌یین، هه‌موان پله‌به‌ندكرابین به وردی، چاكه‌كان له لوتكه‌دا، وخراپه‌كان له بنه‌وه بن، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ بكرێت ئه‌سته‌مه، به ساده‌یی له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر هۆكاری هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌یه وه‌ك: ڕووداوه‌كان، ڕووداوه‌كانی له دایك بوون، ڕووداوه‌كانی كه‌وتنی شته‌كان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكیدا، نه‌خۆشیه‌كان، هتد، ناتوانین هه‌رگیز ڕیزبه‌ندییان بكه‌یین، وه ناتوانین هه‌رگیز خه‌ڵكی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته پله‌به‌ند بكه‌یین.
وته‌یه‌كی جوانی قه‌دیس ئۆگستین سه‌رنجی ڕاكێشاوم له كتێبی “شاری خودادا” كه له‌وێدا ده‌ڵێت: “بڕیاردان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا به پێ ی پۆسته‌كانیان گوناهه”، ئه‌مه‌ش به ئینگلیزی تازه واته گوناه، واته وێنه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌سێك دروست بكه‌ییت كه پێویسته‌ی له گه‌ڵی بدوێیین به‌رمه‌بنایی جۆری ئه‌و كار‌و پیشه‌یه‌ی كه هه‌یانه، ئه‌وه پۆست نیه كه ده‌بێت له به‌رچاوی بگرییت. به پێ ی “قه‌دیس ئۆگستین” ته‌نها خوا بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێك بخاته ئه‌و شوێنه‌ی كه شایسته‌یه‌تی، ئه‌ویش ئه‌و كاره له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا ده‌كات له گه‌ڵ فریشته و نه‌فخی سور، و ئه‌وكاته‌ی ئاسمان ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی شێتانه‌یه بۆ كه‌سێك كه وه‌ك من علمانی بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر به‌نرخ له‌و بیرۆكه‌یه‌دا هه‌یه.
به مانایه‌كی تر جڵه‌وی خۆت بكه كاتێك بڕیار به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌ده‌ییت، پێویست ناكات به‌های ڕاسته‌قینه‌ی كه‌س بزانیت، ئه‌مه به‌شێكی نه‌زانراوه له‌واندا، پێویست ناكات وا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یین وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یزانین. سه‌رچاوه‌یه‌كی تر هه‌یه بۆ دڵدانه‌وه‌و ئارامی له هه‌موو ئه‌م شتانه، كاتێك بیر له دۆڕان له ژیاندا ده‌كه‌ینه‌وه، كاتێك بیر له دۆڕان ده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كێك له هۆیه‌كانی ترسمان له دۆڕان ئه‌وه نیه كه ده‌ستكه‌وته‌كانمان له ده‌ست ده‌ده‌ین یان پێگه‌كانمان ده‌دۆڕێنین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لێ ده‌ترسیین بڕیاردانی ئه‌وانی تر و گاڵته‌پێ كردنه‌كانیانه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی هه‌یه.
لایه‌نی یه‌كه‌می به‌رپرس له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌م گاڵته‌پێكردنه ڕۆژنامه‌كانن، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له هه‌ر ڕۆژێكی هه‌فته په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك هه‌ڵبده‌ییته‌وه ده‌بینیت پڕه له‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانی خۆیان شێواندوه، له گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌گونجاودا خه‌وتون، ماده‌یه‌كی هه‌ڵه‌یان خواردوه، یاسایه‌كی هه‌ڵه‌ی تێپه‌ڕاندوه، هه‌رچیه‌ك بێت، ده‌بنه بابه‌تی گونجاوی گاڵته‌پێكردن، به واتایه‌كی تر “دۆڕان”، وه ئێستا ناوده‌برێن به “دۆڕاو – losers”، ئایا ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌مه هه‌یه؟ له‌و بڕوایه‌دام ته‌قالیدی ڕۆژئاوایی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی باشی تێدایه، ئه‌ویش تراجیدیایه.
هونه‌ری تراجیدیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شانۆكانی یۆنانی دێریندا له سه‌ده‌ی پێنجی پێش زایین‌دا گه‌شه‌ی پێ دراوه له بنچینه‌وه شێوه‌یه‌ك بووه له شێوه‌كانی هونه‌رێك ته‌رخانكراوه بۆ باسكردنی هۆكاری دۆڕانی خه‌ڵكی. هه‌روه‌ها بۆ پێدانی بڕێك له هاوسۆزی (sympathy) پێیان. و پێویست ناكات ژیانێكی ئاساییان پێ بده‌ییت، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بیرم له‌م بابه‌ته ده‌كرده‌وه، ڕۆشتم چاوێك بخشێنم به ڕۆژنامه‌ی “وه‌رزشی یه‌كشه‌مه” كه ڕۆژنامه‌یه‌كی میللی یه، ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت خۆتان نایناسن من پێشنیازی ئه‌وه‌تان بۆ ناكه‌م بیخوێننه‌وه، ڕۆشتم بۆ لایان به مه‌به‌ستی قسه‌كردن له گه‌ڵیاندا ده‌رباره‌ی یه‌كێك له تراجیدیا سه‌رنجڕاكێشه‌كانی هونه‌ری ڕۆژئاوایی و ویستم بزانم چۆن كار له سه‌ر ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ندێك چیرۆك ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك ماده‌یه‌كی هه‌واڵی هاته نوسینگه‌ی هه‌واڵی ئێوارانی شه‌مه‌یانه‌وه.
باسی ئۆتێلۆم بۆ كردن، پێشتر هه‌رگیز نه‌یان بیستبوو به‌ڵام سه‌رسامبوون پێ ی، و داوام لێ كردن ناونیشانێكی سه‌ره‌كی بۆ چیرۆكی ئۆتێلۆ بنوسن، ئه‌وان پێشنیاری ناونیشانی: “په‌نابه‌رێكی شێت له عه‌شقدا كچی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كوژێت” ئه‌مه ناونیشانی سه‌ره‌كی ئه‌وان بوو بۆ ئه‌و چیرۆكه ئه‌گه‌ر بڵاوببوایه‌ته‌وه له ڕۆژنامه‌كه‌دا، ڕووداوه‌كانی چیرۆكی “مه‌دام بۆڤاریم” پێ وتن جارێكی تر نوسه‌ره‌كانیان سه‌ریان سوڕا به بیستنی و به‌مشێوه‌یه دایانڕشت: “سۆزانیه‌كی ئاڵوده به بازاڕكردن، زه‌رنیخ ده‌خوات دوایی ئه‌وه‌ی توشی كرده‌یه‌كی ده‌ستبڕینی مادیی ده‌بێت”، ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌موو ئه‌م شتانه‌دا سه‌رنجم ڕاده‌كێشێت ئه‌ویه ئه‌و پیاوانه خاوه‌نی جۆرێكی تایبه‌تن له بلیمه‌تی. ناونیشانی سه‌ره‌كیش كه له‌وانی تر به‌لامه‌وه سه‌رنج ڕاكێشتر بوو ئه‌و ناونیشانه‌ی ئه‌وان بوو بۆ چیرۆكه‌كه‌ی سۆفۆكلیس “ئۆدیبی پادشا”: “سێكسكردن له گه‌ڵ دایكمدا بووه هۆی كوێری”.
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌گه‌ر ویستتان، له لایه‌كی به‌شی هاوسۆزیدا، ئه‌وا ڕۆژنامه‌ی میللیتان هه‌یه، له لایه‌كه‌ی دیكه‌شدا تراجیدیا و هونه‌ری تراجیدی هه‌یه، گریمانه ده‌كه‌م كه من گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م كه پێویسته هه‌ندێك حیكمه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌وه فێربین كه له ناو هونه‌ری تراجیدیدا ڕووده‌دات، شێته‌یه به هاملێت بڵێیت دۆڕاو، ئه‌و دۆڕاو نیه، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌ڕاستی دۆڕا، وه وای بۆ ده‌چم ئه‌مه په‌یامی تراجیدیا بێت بۆ ئێمه، له‌و بڕوایه‌دام هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات زۆر زۆر گرنگ بێت.
شتێكی تری هاوپه‌یوه‌ند به كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخه‌وه، كه بووه به هۆی ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه شتێكمان نامرۆییمان له ناو كۆمه‌ڵگاكانماندا وه‌ك سه‌نته‌ر نه‌ماوه، ئێمه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگاین له جیهاندا ده‌ژیین بێ ئه‌وه‌ی شتێك بپه‌رستین جگه له خۆمان، زۆر به باڵایی ده‌ڕوانینه خۆمان، هه‌ر ده‌بێت واش بكه‌یین. خه‌ڵكانێكمان نارده سه‌ر مانگ، شتی زۆر جۆراوجۆری ناوازه‌مان ئه‌نجامدا، ئه‌و شتانه‌یه وامان لێ ده‌كات خۆمان بپه‌رستین. پاڵه‌وانه‌كانمان پاڵه‌وانی مرۆڤین، ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی زۆر تازه‌یه، له سه‌نته‌ری زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی تردا، په‌رستنی شتێكی باڵا هه‌یه، وه‌ك خودا، ڕۆح، هێزێكی سروشتی، گه‌ردوون، هه‌ر چیه‌ك بێت ئه‌و شته، شتێك بێت بۆ په‌رستن، ئێمه تا ئاستێك ئه‌و نه‌ریته‌مان له‌ده‌ستداوه ئه‌وه بكه‌یین، ئه‌مه‌شه وامان لێ ده‌كات سروشت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رنجمان ڕابكێشێت ئه‌مه‌ش له پێناوی ته‌ندروستیماندا نیه، هه‌رچه‌نده زۆر جار وا پیشانده‌درێت، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ره‌چه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵاتن له خۆمان، له كێبڕكێكانمان، له دراماكانمان، ئه‌مه‌شه هۆكاری چێژوه‌رگرتنمان له بینینی ده‌ریا به‌به‌سته‌ڵه‌كبووه‌كان و زه‌ریاكان، وه ڕامان له زه‌وی له ده‌ره‌وه له فه‌زاوه، هتد. حه‌زده‌كه‌ین له په‌یوه‌ندیدا بمێنینه‌وه له گه‌ڵ شتێكی نامرۆییدا، وئه‌مه‌ش شتێكی زۆر گرنگه به‌لای ئێمه‌وه.
له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دوایین سه‌ركه‌وتن و دۆڕان بێت، شتێكی سه‌رنجڕاكێشی په‌یوه‌ندیدار هه‌یه به سه‌ركه‌وتنه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه وا ده‌زانین مانای سه‌ركه‌وتن چی یه. ئه‌گه‌ر من باسی كه‌سێكم بۆ كردن كه له سه‌ر شاشه هه‌یه پێم وتن ئه‌و كه‌سه زۆر زۆر سه‌ركه‌وتوه.. ئه‌وا یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵێك وێناتان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه بۆ دروست ده‌بێت، بڕواتان واده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه و له بوارێكی دیاریكراودا ناوبانگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام من بۆچونێكی تایبه‌تم له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی من خۆم له‌و كه‌سانه‌م كه گرنگی به بابه‌تی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌م، وه ده‌مه‌وێت سه‌ركه‌وتو بم و هه‌میشه‌ی بیر له‌و پرسیاره‌ده‌كه‌مه‌وه: “چۆن ده‌توانم زیاتر سه‌ركه‌وم؟”، به‌ڵام وا من ته‌مه‌نم هه‌ڵده‌كشێت و ئیدی زیاتر گرنگی به مانای ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌ی “سه‌ركه‌وتن” ده‌ده‌م.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه هه‌مه ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتن یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه تۆ نا‌توانیت له هه‌موو شتێك‌دا سه‌ركه‌وتو بیت، ڕاسته زۆر گوێمان له‌وه ده‌بێت كه باس له هاوسه‌نگی ده‌كات له كار و ژیاندا، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نیه.. تۆ نا‌توانیت هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنیت، نا‌توانیت. بۆیه هه‌ر چه‌مكێكی سه‌ركه‌وتن پێویسته دۆڕانی شتێكی له به‌رامبه‌ردا به‌دوادابێت، واته چه‌مكی سه‌ركه‌وتن له ناواخنیدا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زی دۆِڕانه، بۆیه هه‌ر ژیانێكی ژیرمه‌ندانه ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات كه من باسی ده‌كه‌م له باره‌ی بوونی ڕه‌گه‌زێك له‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه نا‌توانیت پێ‌ی بڵێیت سه‌ركه‌وتن.
شتێكی تر هه‌یه له باره‌ی ژیانی سه‌ركه‌وتوه‌وه ئه‌ویش له هه‌موو كاتێكدا ئه‌و بیرۆكانه‌ی هه‌مانه له باره‌ی ژیانی سه‌ركه‌وتوه‌وه بیرۆكه‌ی تایبه‌تی خۆمان نیه، به‌ڵكو له‌وانی تره‌وه وه‌رمانگرتوه، به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گه‌ر پیاو بیت، ئه‌وا وێنای باوكت بۆ سه‌ركه‌وتن وه‌رگرتوه و ئه‌گه‌ر ئافره‌تیشیت وێنای دایكت بۆ سه‌ركه‌وتن وه‌رده‌گریت، شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی 80 ساڵه له باره‌ی ئه‌مه‌وه ده‌دوێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك به باشی تا ئه‌مڕۆ گوێ ی بۆ گرتبێت… به‌ڵام من زۆر بڕوام پێ یه‌تی.
هه‌روه‌ها ئێمه په‌یام له زۆر شوێنه‌وه وه‌رده‌گریین، له ته‌له‌فزیۆنه‌وه بۆ ڕیكلامه‌كان بۆ شمه‌كه به بازاركراوه‌كان، هتد. ئه‌م ئامرازانه زۆر كاریگه‌رن له دیاریكردنی ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی كه چۆن خۆمان ده‌بینین، كاتێك ده‌وترێت كاركردن له بانكه‌كاندا پیشه‌یه‌كی زۆر ڕێزدارانه‌یه ئه‌وا زۆرینه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له بانكدا كاربكه‌یین. كاتێكیش كاركردن له به‌نكدا وه‌ك كارێكی ڕێزدارانه باس ناكرێت ئیدی حه‌زمان بۆ كاركردن تێیدا نامێنێت، ئێمه هه‌مومان زۆر كراوه‌یین له به‌رده‌م پێشنیازه‌كاندا.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیخه‌ینه به‌ر باس ئه‌وه‌نیه كه واز له له وێناكانی خۆمان بهێنین له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت دڵنیا بینه‌وه كه وێناكانمان له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه وێنای تایبه‌تی خۆمانه، بۆیه پێویست ده‌كات به بیری خۆمان بیر بكه‌ینه‌وه، و ته‌واو دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه ئێمه‌ین كه ئه‌و شتانه‌مان ده‌وێت، ئه‌وه ئێمه‌یین ئه‌وه‌مان دروست كردوه‌و خۆمان دروست كه‌ری ته‌ماعه‌كانمانین، شتێكی خراپه كاتێك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ده‌ستمان نه‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه كه بیرۆكه‌یه‌كت هه‌بێت له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت به‌ده‌ستی بهێنیت به‌ڵام له كۆتایی ئه‌و گه‌شته‌تدا به‌دوای ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا بۆت ده‌ربكه‌وێت كه تۆ دوای بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه كه‌وتوییت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌و شته نه‌بووه كه به‌ڕاستی تۆ ویستوته.
لێره‌دا كۆتایی به‌م باسه ده‌هێنم به‌ڵام ده‌مه‌وێت به هه‌موو مانایه‌ك جه‌ختبكه‌مه‌وه له سه‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها له پێویستی پیاچونه‌وه به بیرۆكه‌و وێناكانمان له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه، جه‌ختده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی پێویسته دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و بیرۆكانه‌ی هه‌مانه له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه بیرۆكه‌ی تایبه‌تی خۆمانه.
سه‌رچاوه:
https://www.ted.com/talks/alain_de_botton_a_kinder_gentler_philosophy_of_success