Skip to Content

سێ شیعر … مە ولود ئیبراهیم حە سە ن

سێ شیعر … مە ولود ئیبراهیم حە سە ن

Closed
by ئه‌یلول 14, 2017 General, Poems

کاری زۆرم لە پێشە….

پێویستە ..
گوڵێک بە دیاری
بدە م بە خۆشە ویست .
شە ڕ لە هه موو بە رە کان ڕابگرم
چە کی هه موو جە نگاوە رە کان کۆبکە مە وە .
بە رلە وە ی ..
جە نگ دە ست پێبکاتە وە .
***
کاری زۆرم لە پێشە ..
هه تا زووە ..
چیمە نی سە ڕ گۆڕی شە هید ..ئاودە م
دە رگای کۆلیت بکە مە وە
دان بدە م بە مریشکە هێلکە کە رە کان .
منداڵە برسیە کانی
سە ر زبڵدان
بێنمە وە حە وشی قوتابخانە .
ئالیک ..
لە بە ردە م ئە سپی سە ر ئاخوڕ ڕوبکە م .
مێگە لی گوند
بگە ێنمە پاوانی هه میشە سە وزی وڵات .
زە نگی ساڵی تازە ی ژیان لێبدە م .
شریتی کردنە وە ی
پردی پە ڕێنە وە ی
ئە و بە ری ئاشتی ببڕم .
***
کاری زۆرم لە پێشە ..
دە ستی ئە و پیرە بگرم
لە جۆگە قوڕاویە کە ی بپە ڕێنمە وە
لە تە نانێک بدە م
بە منداڵێکی برسی و بێ دایک و باوک .
بە جاوێکی خاوێن
برینی پێکراوێک بپێچمە وە .
ڕێگای دە ربازبوون
بە هه ڵاتووێکی دە ست مە رگ نیشاندە م .
چیڕۆک ..
بۆ منداڵە خە و لێزڕاوە کان بگێڕمە وە
جووتێ پێڵاو بدە م
بە پێڵاو جێماوی پێخواسێک .
منداڵە ڕووتە کە ی بە رباران
بە چاکە تە کۆنە کە م داپۆشم .
باوە ڕداران هه موو
لە پە رستگایە ک کۆبکە مە وە .
گۆرانی ئاشتی
بە زمانی هه مووان بڵێم .
شریتی سنوورە کان هه ڵوێنجم
تۆپی زە وی ..
بکە م بە یە ک وڵات
کاری زۆرم لە پێشە .

******************** ٦/٩/٢٠١٧ – هه ولێر

منداڵ و جە ژن ..

منداڵێک ..
بە رگی ژیان لە بە ر دادە کە نێ
کە بە رگی تازە ی جە ژنی نیە .
مداڵێک ..
جلی جە ژنانە لە کە س وە رناگرێ
تا باوکی شە هید ی نە گە ڕێتە وە .
مندالێک..
بە دیواری دە رگاوە نوساوە
جلی کۆن یارمە تی نادا بچێتە یاری .
منداڵێك..
واز ناهێنێ تا سە ری بڕاوی گای قوربانی
ئاوی نیو جامە کە ی دە ستی نە خواتە وە .
منداڵێک..
جلی تازە ی جە ژن لە بە رناکات
بە دە ستی دایکە سوتاوە کە ی نە بێت .
منداڵێک..
جلی خێرخوازانی کردووتە بە ر
پۆلیس لیناگە ڕێ بچێتە دە رە وە .
منداڵێك..
جووتێ پێڵاوی تازە ی بۆ کڕاوە
دە توانێ تە نیا تاکێکیان بکاتە پێی .
منداڵێك..
تازە ئازاد بووە
ناتوانێ بە کوردی خوشکە کە ی بدوێنێ .
منداڵێك..
ورکی گرتووە نانی نێو کە مپ ناخوا
تا نە گە ڕێتە وە گوندە کە ی خۆیان .
منداڵێك..
بۆ شیوی جە ژن دە گری
دراوسێکە یان چووە تە حە ج .
منداڵێك..
جلی تازە ی جە ژنی لە بە ر دە کە ن
دە پرسێ کوا دە ستە کە ی ترم ؟
منداڵێك..
ئە مڕۆ بنێشت نافرۆشم
دە چم لە گە ڵ هاوڕێکان یاری دە کە م .
منداڵێك..
نە خۆشێ تالاسیمایە بێ جلی جە ژن
چاوە ڕێی شوشە یە ک خوێنە .
منداڵێك..
جلی نوێێ جە ژنی لە بە ر کراوە
دە ستیان لێدە دات ..نایانبینێ .
منداڵێك..
دە گری بۆ جە ژنانە
دایک..ناتوانێ دە ست بۆ باخە ڵی بە رێ .
دایکوباوکێک..
جلی جوانیان بۆ تاقانە کە یان کڕێوە
تاقانە ..جارێکی تر هه ڵناسێتە وە .

******************** هه ولێر -١/٩/٢٠١٧ ڕۆژی یە کە می جە ژن .

درە نگە ….

ماڵمان .
لە دامێنی چیای هه رە سە
شارمان..
لە لێواری دە ریای تۆفانە
وڵاتمان..
لە نیو بیابانی بە ر دە م ڕە شە بایە
***
ڕابردوومان..
پڕە لە پە شێمانی
ئێستامان..
لە دە ست خۆمان نیە
داهاتوومان
کێوێکە لە گومان .
***
سە فە رێکمان لە پیشە
وە رە ..
بێ هه ڵگرتنی توێشە
وە رە..
بێ هه ڵبژاردنی ڕێگا
وە رە..
بێ دە سنیشانکردنی مە نزل .
***
وە رە ..
بازنی ئە شق بگۆڕینە وە
وە رە..
سواری ئە سپی نە گە ڕانە وە بین
وە رە..
پە یمانی ژیان بە مە رگ بدە ین .
***
وە رە ..
بە ئە شقێکی نوێ
داستانێکی تازە داڕێژین
وە رە..
بە داستانێکی تازە
شارستانیە تێکی نوێ دامە زرێنین.
***
وە رە..
زۆر درە نگە
ئە ستێرە یە کی سە رشێت بە ڕێوە یە
زە وی خە ر یکە لەبەین دە چێ
وە رە ..دە ستت دە من
وە رە ..زۆر درە نگە !!

…………. مە ولود ئیبراهیم حە سە ن /٩/٨/٢٠١٧- هه ولێر

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish