چه‌ند ره‌خنه‌یه‌کی دۆستانه …. فه‌ریق م حه‌وێزیی
هه‌ندێكجار ده‌بینین بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی شیعرێکی ساده و که‌م بایه‌خ له رووی شیعرێتییه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه شیعرێکی به‌پێزو ئاستبڵند ره‌فز ده‌کاته‌وه، ئه‌مه ئاساییه له‌بارێکدا تایبه‌تمه‌ندانی شیعر له هیچ ده‌زگایه‌کی میدیایی ئه‌ده‌بیدا بوونیان نییه، که‌واته بڕیاره‌که ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر میزاجی که‌سه‌کان، میزاجیش شتێکی نابه‌رجه‌سته‌یه‌و له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕدرێت به پێی ئاستی تێگه‌شتن و ئه‌زموون و سه‌لیقه‌و رۆشنبیرێتی شیعریی ئه‌و که‌سه، به‌ڵام ئه‌ی چی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاهه‌ڵدانانه‌دا بڵێێن بۆ نموونه که‌سێکی وه‌ك یوسف عیزه‌دینی رۆمانووس له‌سه‌ر شاعیرێکی وه‌کو داستان به‌رزان بینووسێت، ئایا ئه‌مه ده‌چێته قاڵبی ره‌خنه‌ی میتۆدیی و زانستی و ئه‌کادیمی یان به‌س بهرهندهکردنێکی میزاجییه وه‌ك خوێنه‌رێك نه‌ك ره‌خنه‌گرێك، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌نووسێت کاک یوسف که داستان به‌رزان شاعیر(یه‌سنین)ی رووسییه بۆ کوردان چونکه هه‌ردووکیان باسی واقیعی بریندار ده‌که‌ن، ئیتر نازانم جورئهتکردنی گوته‌یه‌کی ئاوها چۆن لێکه‌وته‌یه‌کی مێژوویی ده‌بێت له‌سه‌ر کاری ئه‌ده‌بی ئه‌و دوو به‌ڕێزه؟!
وه‌ك له‌و وتاره‌یدا یوسف عیزه‌دین بڵاویکردووه‌ته‌وه به‌ناوی (یه‌سنین و داستان به‌رزان)، له به‌رانبه‌ریشدا داستان به‌رزانی شاعیر هه‌ڵده‌ستێت به پیاهه‌ڵدانی رۆمانێکی یوسف عیزه‌دین به ناوی (وێڵگه‌ی یاده‌وه‌رییه گریمانکراوه‌کان) وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌مه پاداشتی نووسینه‌که‌ی تۆیه له‌سه‌ر من، ئیتر خۆتان بڕیار بده‌ن ئایا چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌مێنێته‌وه بۆ نووسینی ره‌خنه‌و ڕێزگرتن له فاکته‌ری شاره‌زایی و توانادارێتی ئه‌و که‌سه له‌و بواره وێژه‌ییه جیاوازه‌دا!یان ڕێنماییکردنی خوێنه‌رێکی ساده‌و نیشاندانی حه‌قیقه‌تی داهێنان!
ئه‌گه‌ر لێره‌دا ته‌ماشا بکه‌ن کۆپی هه‌ردوو وتاره‌که‌م داناوه:
یه‌که‌م/
دووه‌م/
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه بیری دۆخێکی تری خستمه‌وه که بڵاوکردنه‌وه‌ی دره‌نگوه‌ختی شیعری (دوو چاوی) … جه‌لالی میرزا كه‌ریم بوو، راسته که ئه‌و خۆی وه‌فاتی کردووه وشیعرهکه وه‌ك زمان و شێوه شوێنکه‌وته‌ی ڕێبازی رایلیزمه که بۆ کاتی خۆی تازه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و شیعره وه‌ك دیاره له 1958دا نووسراوه‌و ستایشی کۆتایی هاتنی قۆناغی پاشایه‌تی و ده‌ستپێکردنی کوده‌تای کۆمارییبوونی عێراق بوو که هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌لی عێراق له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرت، باشه خۆ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌کو یابان و نه‌رویج و به‌ریتانیاو ده‌یانی تر هه‌ر پاشایه‌تین و که‌چی رۆشنبیرێکیشمان نه‌بینی داوای هێنانی رژێمی کۆماریی بکات له‌و وڵاتانه‌دا؟. له‌مه‌شدا خه‌مڵاندن و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه پێشچاو ده‌که‌وێت و شوێن قه‌ره‌باڵغی که‌وتن ده‌رده‌که‌وێت، ئێوه خۆتان ده‌توانن بگه‌ڕێن و مێژوو بخوێننه‌وه ئایا ئه‌وسا عێراق چه‌ند ئارامترو ژیان تیایدا ئاسانتر بوو وه‌ك له‌و هه‌موو کرێزه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ….یانه‌ی له دوای کوده‌تا شومه‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم به‌رپاکرا و بووه هۆی دواکه‌وتن نه‌ك ڕزگاربوون؛ به پێچه‌وانه‌ی خه‌مڵاندنی رۆشنبیرانی ئه‌و کات که گۆرانی‌یان به باڵایدا ده‌گوت. پاشان ئێمه ده‌یان و سه‌دان شاعیرمان هه‌ن له رابردووی دوور‌و نزیکداو به‌رهه‌میشیان زۆر زۆره، ئایا ده‌کرێت دووباره بڵاویان بکه‌ینه‌وه چونکه له قۆناغێكدا که‌سانێك موعجیبی بوون؟ ئه‌مه هه‌ر چییه‌ك بسه‌لمێنێت سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌تاڵی و نه‌مانی داهێنان ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ پێویست ناکات ئاوها به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێینه‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه شاعیر له شیعری (دوو چاوی)دا ده‌ڵێت:
به‌یانی سوور
پڕ له ئاوات
ئاواتی گه‌ل و نیشتیمان
كورد و عه‌ره‌ب
ڕزگاریان بوو
له‌ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران
به‌یانی، گوڵ
بزه‌ی ئه‌هات
له‌گه‌ڵ خۆری تازه‌ی خه‌بات
پیرۆزبایی
ئا ئه‌م گوڵه‌ش
ماچ بوو به‌خوڕ دای به خه‌ڵات
*گۆڤاری شه‌فه‌ق، ژماره 11 و 12. كانوونی یه‌كه‌می 1958