Skip to Content

ڕوونكردنەوەیەك لە وەرگێڕی پەرتووكی(پێنج وانە لە دەروونشیكاری سیگمۆند فرۆید) ەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە وەرگێڕی پەرتووكی(پێنج وانە لە دەروونشیكاری سیگمۆند فرۆید) ەوە

Closed
by ئه‌یلول 4, 2019 General


خوێنەری خۆشەویست:
ساڵی (2003) پەرتووكی (پێنج وانە لە دەروونشیكاری سیگمۆند فرۆید)- مان لە زمانی فارسییەوە كرد بە كوردی و ساڵی (2006) خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاوێر لە هەولێر چاپ كردنی ئەم پەرتووكەی گرتە ئەستۆی خۆی،بەڵام نزیك بە ساڵێك چاپ كردنی ئەم پەرتووكە گرینگەی (فرۆید)ی ڕاگرت و ساڵی (2007) كتێبەكەی چاپ كرد،دوای ماوەیەك كتێبەكە لە بازاردا نەما و بەرێوەبەری خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاوێر داوای كرد چاپی دووەمی كتێبەكە بخاتە بازاڕ و ئێمە ڕەتمان كردەوە…، دوای (9) ساڵ لە چاپی یەكەمی ئەم كتێبە، بینیومانە كە هەمان دەزگا- (خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاوێر) پەرتووكی (پێنج وانە لە دەروونشیكاری) بە بێ پرس و ئاگاداری ئێمە لە بەرگێكی نوێدا چاپ كردۆتەوە و ساڵی (2015) لەسەر نوسیوە…، لەم چاپە نوێیەدا كە بە بێ ئاگاداری ئێمە كراوە، نابەرپرسیارانە و دوور لە مۆڕاڵی چاپ و تایپ كردنەوەی كتێب دەسكاری وەرگێڕانەكەی ئێمە كراوە و بە شێوەیەك تەواوی كتێبەكە بە دەستی ئەنقەست شێوێنراوە و لێی زیاد و كەم كراوە… ئێمە لە سایتى خۆشەویستى دەنگەكانەوە ڕایدەگەێنین وخوێنەرانی خۆشەویستی ئەم كتێبە ئاگادار دەكەینەوە،كە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەم چاپە شێوێنراو و دەسكاری كراوەی ئەم پەرتووكە نین و ڕەتی دەكەینەوە.ئەمە وێنەی بەرگی چاپە شێوێنراوەكەی خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاوێرە كە ساڵی (2015) ی لەسەر نوسیوە و ئەم بەرگەی هەیە ،كە ئێمە لێی بەرپرسیارنین:

ئەمەى تریان وێنەى بەرگى ئەم كتێبەیە كە ساڵی 2007 دەزگاى چاپی ئاوێر< بە ئاگاداری ئێمە> چاپی كردووە و ئەمە بەرگەكەیەتى:

َ

صباحى مەلاعەوڵا
وەرگێڕی پەرتووكی (پێنج وانە لە دەروونشیكاری سیگمۆند فرۆید)

Previous
Next
Kurdish