نیاز … نادری نادر پوور… و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
له ئامێزی تۆدا ده‌مرم ..
له ئامێزی سپی پڕ به‌هاری تۆدا
له ئامێزێ كه ماته‌مینی لێ دووره
له ئامێزێ ، مه‌مكی پاكی چاوگه‌ی نووره .
تۆ له‌گه‌ڵ من به ، له به‌ڵایان دڵنیابه !
له‌گه‌ڵ من به !
من تۆم وه‌ك
پیاڵه‌یه‌كی تژیی تینوویه‌تی ده‌وێ ..
له هه‌ر هه‌ناسه‌یێ ، هه‌ر هه‌وه‌سێ
هه‌ر دهسلهملانهیێكدا ..
وه‌ك چاوی پڕ له نیگای
زۆنگاوه دووره‌كان
شه‌وانه بێدارن و
له بۆسه‌ی با ی ڕاگوزه‌ردان
تۆم ده‌وێ ..
تۆش وه‌ك من به ، له‌گه‌ڵ من به !
پڕ به له كیینه بۆ دژمن
نوقمم كه له ویژدان
بمخه‌ره ناو ئاگری هاواره كپه‌كان ..
به وێنه‌ی ئه‌ندامی سپیت ئاشنام كه !
به ترووسكه‌ی چاوی ڕه‌شت
ڕوناهیم به‌سه‌ردا ببارێنه .
تۆم به هه‌موو خه‌می پاكمهوه خۆش ده‌وێ ..
لێم گه‌ڕێ با لێو له‌سه‌ر لێو
مه‌ستیی تۆ تۆختركهم .
ئه‌ی خۆری گه‌رم و ژیانبه‌خش !
له ئامێزی تۆدا ده‌مرم
له ئامێزی سپی پڕ به‌هاری تۆدا
له ئامێزێ كه ماته‌مینی لێ دووره
له ئامێزێ مه‌مكی پاكی چاوگه‌ی نووره .
- له ( برگزیده شعرهای نادر نادر پور)ـه‌وه .