چاپكراوه‌كانی ساڵی 2017 … عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
كتێبی (جه‌وهه‌ری زمان و فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل) له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه به كوردی و په‌راوێزی بۆ داناوه و چاپخانه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م- سلێمانی چاپی كردووه
ئه‌و كتێبه (دكتۆر سه‌عید تۆفیق) نووسیویه‌تی، نووسه‌ر له پێشه‌كیدا ده‌ڵێت ئه‌و كتێبه له سێ توێژینه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه گونجاو پێكهاتووه، كه پانتاییه‌كی به پیتی فیكری فه‌ره‌نسی هاوچه‌رخ تێیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پانتاییه له رۆشنبیریی فه‌لسه‌فی ئێستای ئێمه‌دا فه‌رامۆش كراوه.
له‌و كتێبه‌دا توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ناونیشانی “زمان و بیركردنه‌وه‌ی شیعریی لای هایدگه‌ر”ی له‌خۆگرتووه، ئه‌و بواره له فیكر و فه‌لسه‌فه نه‌ك هه‌ر پشتگوێ خراوه، به‌ڵكو دووچاری به‌دحاڵی بوون و به‌د نیازیش بۆته‌وه. له بیركردنه‌وه‌ی توێژه‌رانی فه‌لسه‌فی زانكۆكانماندا (فه‌لسه‌فه‌ی زمان) ته‌نها له‌و لێكۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه هاوچه‌رخه باوانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی زمان له دنیای ئه‌نگلۆساكسۆنی و به تایبه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی شیكارخوازیدا ده‌كات. ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه باوه‌ش بۆ مامۆستا پێشه‌نگه‌كانی زانكۆكانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ی گرنگی به فه‌لسه‌فه‌ی زمان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانیشن كه بیركردنه‌وه‌یان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بردووه، پاشان قوتابیه‌كانیشیان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته پاڵ ناوه.
به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاراسته و ئه‌و بایه‌خه، پانتاییه‌كی به پیت و به‌رفره‌وان له فه‌لسه‌فه‌ی زمانه‌وانی به‌جێ ماوه، وه‌ك: لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی له فه‌لسه‌فه‌ی دیارده‌گه‌راییدا، فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل، فه‌لسه‌فه‌ی مارتن هایدگه‌ر به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی. بۆیه كاتێك مامۆستایه‌ك له مامۆستا به‌رێزه‌كانمان-ئه‌ویش خوالێخۆش بوو دكتۆر عوسمان ئه‌مین- بوو، هه‌وڵیدا له رێگای ته‌رجه‌مه‌كردن و نووسینی پێشه‌كیه‌ك بۆ لێچه‌رێكی هایدگه‌ر له باره‌ی (هیلدرین و جه‌وهه‌ری شیعر، یان ماهیه‌تی شیعر) له‌و پانتاییه نزیك بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هه‌وڵه یه‌كه‌مین هه‌وڵێكه كه خۆی له دووتوێی كتێبێك به ناونیشانی “له باره‌ی فه‌لسه‌فه و شیعر” به‌رجه‌سته كردووه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی دكتۆر عوسمان ئه‌مین سه‌ركه‌وتوو بوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی له رێبازێكی جیاواز له رێبازی ئه‌نگلۆساكسۆنی ده‌كرد، كه‌چی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به ده‌ست هێنا، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه، ئه‌وه بوو كه باسمان كرد، ئه‌وه بوو كه پانتاییه‌كه ته‌واو خاڵی بوو، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به پیت و جیدی، یان پانتاییه‌كی نوێ بۆ فه‌لسه‌فه‌ی زمان بوونی نه‌بوو، تاكو زه‌وییه‌كی پته‌و بۆ ئه‌و بواره پێكبهێنی و بشێ لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنرێت. بۆ گه‌واهیدانی په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و هه‌وڵه، ئه‌وه به‌سه كه دكتۆر عوسمان ئه‌مین فیكری هایدگه‌ر به‌و شێوه‌یه وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ “چیا ده‌هه‌ژێنی و وه‌ك مشك ده‌زێ” به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه وه‌سفێكه هێزی ده‌رككردن ده‌رده‌خات و دكتۆر عوسمان ئه‌مین خۆی دانی پێداده‌نێت.
له‌و رووه‌وه وتاری “زمان و بیركردنه‌وه‌ی شیعریی لای هایدگه‌ر” هه‌وڵێكه بۆ نزیكبوونه‌وه له فیكری هایدگه‌ری دواكه‌وتوو –واته كه ئێمه دره‌نگ پێی ئاشنای بووین- له باره‌ی زمان و ئه‌ركی فیكر و بوون. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاراسته‌ی كردم و پاڵی پێوه‌نام، هه‌ر ته‌نها راستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ههڵهئامێز و پێنه‌گه‌یشتوو و به‌شداریكردن نه‌بوو له فیكری هایدگه‌ر، به‌ڵكو پاڵنه‌ری به‌هێز و گرنگ، به راستی خۆشه‌ویستی من بوو بۆ ئه‌و فیكره، كه بشێ له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو رێگای بۆ خۆش بكرێ و گومانی له سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه و له‌سه‌ره‌خۆ دروست ببێ، بۆیه من له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه هیچ ناخوازم، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ، كه بمانخاته سه‌ر رێگایه‌ك بشێ له فیكری هایدگه‌ر (كه له‌و دواییه به ئێمه گه‌یشتووه) نزیكمان بكاته‌وه و له رێگای جۆرێك له تێگه‌یشتنی نزیك و سۆزئامێزانه، كه ئێمه بۆ هایدگه‌ر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین، به‌ره‌و ئه‌و فیكره‌مان به‌رێت و له‌و فیكره ئاگادارمان بكاته‌وه.
بێگومان هه‌وڵی هایدگه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له ماهیه‌تی زمان ده‌كه‌وێته بواری هیرمینۆتیكای فینۆمینۆلۆجییه‌وه، هه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتن له ماهیه‌تی زمان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دیارده‌یه‌كی هاوژیانییه، دوور له میتۆدی توێژینه‌وه‌ی باو، كه وه‌ك بابه‌تێك له زمان ده‌كۆڵێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ژیانی ئێمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بابه‌تێك بێت، هه‌ر ته‌نها له نێوان بابه‌ته‌كاندا بشێ كرده‌ی توێكاری و شیكاری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین –نه‌ك له نێو ژیان-. ئه‌و هه‌وڵه‌ی هایدگه‌ر كاریگه‌رییه‌كی زۆری له ناوه‌وه‌ی فیكری فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فیكره هه‌بوو: له‌لایه‌ك ده‌كرێ بڵێن هه‌وڵی هایدگه‌ر ناشێ هه‌ر ته‌نها وه‌ك تیۆره‌یه‌ك له تیۆره‌كان چاوی لێبكه‌ین، كه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زماندا ده‌خولێته‌وه، به‌ڵكو بۆخۆی فه‌لسه‌فه‌یه، یان رێبازێكی فه‌لسه‌فییه و هه‌وڵده‌دات ماهیه‌تی زمان له‌سه‌ر بنه‌مای (فیكر و بوون) دابمه‌زرێنێ، بۆیه كار بۆ تێكشاندنی دیدی ته‌قلیدییانه‌مان بۆ زمان و ئه‌ركی بیركردنه‌وه و سروشتی گوتاری فه‌لسه‌فی ده‌كات. ئیتر لێره‌دا كاریگه‌ری هایدگه‌ر بۆ رێبازه سه‌ره‌كیه‌كان له فیكری فه‌لسه‌فی هه‌نووكه‌دا درێژ ده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی وه‌ك: هانز جۆرج گادامێر، پۆل ریكۆر، جاك دریدا.. ئه‌وانیدیكه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێبازه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا كاریگه‌ری هایدگه‌ر ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆمه‌ڵێك رێبازی په‌یوه‌ست به تیۆری ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه.
ره‌نگه رێبازی هیرمینۆتیكای فه‌لسه‌فی (یان ته‌ئویلی فه‌لسه‌فی) كه گادامێر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، یه‌كێك له رێبازه فه‌لسه‌فییه هه‌ره هاوچه‌رخه‌كان بێت، كه به فه‌لسه‌فه‌ی هایدگه‌ر كاریگه‌ره. لێره‌وه بایه‌خی وتاری دووه‌می ئه‌و كتێبه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ناونیشانی “بنه‌ماكان و ئاسۆی هیرمینۆتیكای فه‌لسه‌فی لای گادامێر” له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌و وتاره وێنه‌یه‌كی ساده‌كراوه و كورته‌یه‌ك له پرۆسه‌ی ته‌ئویلی فه‌لسه‌فی لای ئه‌و فه‌یله‌سوفه پێشكه‌ش ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ به پیری فه‌یله‌سوفانی هاوچه‌رخ ده‌ژمێردرێت، چونكه یه‌ك سه‌ده‌ی له زه‌مه‌ن دیووه و به‌شداری له پێكهێنانی رووخساری نیوه‌ی دووه‌می زه‌مه‌نی ناوبراو كردووه. ئه‌مڕۆ فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل نوێنه‌رایه‌تی رێبازێكی بنه‌ڕه‌تی و به‌رفره‌وان له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ ده‌كات، كه هه‌ر ته‌نها له گادامێر كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی به ناوبانگی دیكه‌ش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. له راستیدا ئه‌و رێبازه به پله‌ی یه‌كه‌م به ته‌ئویلكردنی ده‌قه‌وه به‌نده: ده‌قی فه‌لسه‌فی و ئایینی و ئه‌ده‌بی… هتد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ته‌ئویلكردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه قابیلی تێگه‌یشتن و بیرلێكردنه‌وه‌ن: وه‌ك ره‌مز و ئه‌فسانه و دیارده هونه‌رییه‌كان. له‌به‌ر هه‌ندێ ته‌ئویل له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخدا بۆته “مۆده” وه‌ك گادامێر ده‌ڵێت هه‌موو رێبازه‌كان ده‌یانه‌وێ چه‌شنی (هیرمینۆتیكا) خۆیان وه‌سف بكه‌ن.
بێگومان هیرمینۆتیكا بۆته داواكارییه‌كی پێویست له ژیانی فیكری و مه‌عریفیمان، كه به هۆی په‌یوه‌ستبوون و پارچه پارچه‌بوونی مه‌عریفه تێیدا و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی نێوان رۆشنبیریی ئه‌مڕۆ و دوێنێ، ململانێی نێوان رۆشنبیرییه‌كان و بیروباوه‌ڕه شه‌عبییه‌كان، ئه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌ی له باره‌ی سووده‌كانی جیهانگیری و هۆكاره ته‌كنۆلۆژییه‌كانه‌وه ده‌یڵێن كه كار بۆ له‌یه‌كنزیككردنه‌وه‌ی كلتوره‌كان ده‌كات، وێڕای كۆمه‌ڵێك په‌یمانی ساخته یان داپۆشراوی ژێر په‌رده‌ی ئایدیۆلۆجی یان سیاسی، كه‌چی هیرمینۆتیكا بۆته خێوه‌تێك له‌یه‌ك دووره‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ئامرازه‌كانی هیرمینۆتیكا له ناو رۆشنبیریی ئیسلامی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا نه‌ناسراو نه‌بووه و هه‌تا ئه‌مڕۆش كه‌سانێك به‌كاریان ده‌هێنن، ئه‌و ئامرازانه‌ش ئامرازی دیاریكراون كه‌م فروفێڵ له‌خۆ ده‌گرن، ئه‌وانه‌ن كه به لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌كانی ژیانی هاوچه‌رخمانه‌وه به‌ندن. بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئێستا به ئه‌ركی لێكدانه‌وه راده‌بێته‌وه پێویسته سه‌ره‌ڕای فه‌لسه‌فه، خۆی به مه‌عریفه‌یه‌كی به‌رفره‌وانی بواری زانسته مرۆییه هاوچه‌رخه‌كانی وه‌ك: زانسته‌كانی زمان و مێژوو و ئه‌نترۆپۆلۆجیا و سۆسیۆلۆجیا و سایكۆلۆجیا، پڕ چه‌ك بكات.
له‌به‌ر بایه‌خی ئه‌و رێبازه له فیكری فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخدا، ده‌بینین بۆ ئه‌و كتێبه وتاری سێیه‌مم ئیزافه كردووه، كه پارادیمێك له چه‌مكی هیرمینۆتیكا له بوارێك له بواره‌كان، كه ئه‌ویش بواری ده‌قی ئه‌ده‌بییه پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌و وتاره كه ناونیشانی “هیرمینۆتیكای ده‌قی ئه‌ده‌بی له نێوان هایدیگه‌ر و گادامێر”ی له خۆداهه‌ڵگرتووه، ته‌رجه‌مه‌كردنه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ده‌ستكاری بۆ وتاری بڵاوكراوه‌ی ساڵی 1998 “هۆسره‌لیانه” (كتێبی ساڵانه‌ی هۆسره‌لی له باره‌ی فینۆمینۆلۆجیاوه) له ژێر ناونیشانی (The Phenomenological Motives of Heideggers and Gadamers Hermeneutics of the Literary Text Husserliana, vol, L11)
وه‌ك ده‌بینن وه‌رگرتنی ئه‌و پارادیمه بۆ تێگه‌یشتن له ته‌ئویل له‌و شێوه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه هایدگه‌ر و گادامێر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه به‌ره‌و ته‌واو كردنی هه‌ر دوو وتاری به‌یه‌كه‌وه گونجاوی پێشوومان ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتتدا به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌به‌ن، كه هاوپه‌یوه‌ستبوونێكی پته‌و له نێوان فه‌لسه‌فه‌ی زمان و فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل بوونی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو فه‌یله‌سوفه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
* دكتۆر سه‌عید تۆفیق
دكتۆر سه‌عید تۆفیق ساڵی 1954 له قاهیره له دایكبووه، له زۆربه‌ی نووسینه‌كانیدا له ژێر ئاراسته‌ی فینۆمینۆلۆجیاوه و درێژه به فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل ده‌دا، به تایبه‌تی له بواری ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی هونه‌ریدا. له ساڵی 1982 تێزی ماجیستێره‌كه‌ی له باره‌ی (میتافیزیكای هونه‌ر لای شوبنهاوه‌ر) پێشكه‌ش به زانكۆی قاهیره كردووه، به‌ڵام تێزی دكتۆراكه‌ی له باره‌ی (ئاڕاسته‌ی فینۆمینۆلۆجی له راڤه‌كردنی شاره‌زایی ئیستێتیكیدا) له ساڵی 1987 پله‌ی یه‌كه‌می باڵای له كۆلیژی ئاداب- زانكۆی قاهیره له فه‌لسه‌فه به ده‌ست هێناوه.
بۆ زێتر پێشخستنی فینۆمینۆلۆجیا له بواری فه‌لسه‌فه‌دا بایه‌خی خۆی بۆ فه‌یله‌سوفی به ناوبانگ گادامێر و دواتر پۆل ریكۆر گواستۆته‌وه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی ته‌ئویل و ره‌نگدانه‌وه‌ی له بواری لێكۆلێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی لای هایدگه‌ر و به تایبه‌تی گادامێر… هه‌موو ساڵێك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی فینۆمینۆلۆجیاوه پێشكه‌ش به (كتێبی ساڵانه‌ی هۆسره‌ل، له باره‌ی فینۆمینۆلۆجیاوه) ده‌كات. دواتر ئه‌و كتێبه زۆر به نرخه‌كه‌ی (هانز جۆرج گادامێر) به ناوی (ته‌جه‌لی ئه‌لجه‌میل) ته‌رجه‌مه‌ی زمانی عه‌ره‌بی كردووه و راڤه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كردووه، له ساڵی 1997 چاپ و بڵاو بۆته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (الفكر المعاصر) بووه، جگه له‌وه ده‌یان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش كردووه.