سه‌ربه‌خۆییه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت … د. شه‌ونم یه‌حیا
له ڕوانگه‌ی ” توماس هۆبز” ه‌وه ده‌وڵه‌ت دروستكراوی ده‌ستی تاكه له ئه‌نجامی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ده‌توانردرێت ده‌وڵه‌تێكی عه‌قڵانی بونیادبدرێت ، عه‌قڵانیبوون به‌رهه‌می لۆژیكه ، عه‌قڵ پێوه‌ری راستی یه و تاكه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌یه له جیاتی هه‌ست ، هۆبز هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پرنسیپه‌كانی عه‌قڵانی ده‌دا كه سیاسه‌تێكی مه‌ده‌نیانه‌ی له‌سه‌ر بونیاد بنێ ، وه‌كو چۆن لای كانت تێۆری ڕه‌وشتی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن بۆ سروشتی مرۆڤ دامه‌زراوه.
به‌ڕای هۆبز “مرۆڤه‌كان له دۆخی بێ ده‌وڵه‌تی دا چاره‌نوسیان وونه ، واتا ته‌نیا له‌ناو ده‌وڵه‌تدا مرۆڤه‌كان چاره‌نوسیان گه‌شه ده‌كات ” چونكه لای ئه‌و به‌رله دروستبوونی ده‌وڵه‌ت ، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له دۆخی سروشت دایه. به‌پێ ئه‌و تێۆره بێت هه‌رێمی كوردستان ئێستا له دۆخی سروشتدا ، چونكه نه ده‌وڵه‌ته و نه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی هه‌قیقی دایه ، ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی شیعه له عێراق مانای ده‌وڵه‌تی هه‌قیقی و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیان ناگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له تێزه‌كه‌ی هیگل دا ” ده‌وڵه‌ت به‌رزترین قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌م دۆخه‌دا مرۆڤه‌كان پێوه‌ره ڕه‌وشتیه‌كان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر په‌یره‌و ده‌كه‌ن ، چونكه هه‌ر تاكێك به تاكێكی دیكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت بۆ پاریزگاریكردن له مۆلكداری تایبه‌ت دروست ده‌كرێت، ” به‌لای هێگل له دۆخی ده‌وڵه‌تبووندا تاك به ئازادی ده‌گات ” پێم وایه مه‌رج نیه تاك له هه‌موو فۆرمی ده‌وڵه‌تبووندا به ئازادی بگات ، یه‌كه‌م شت ئازادی بریتیه له گۆران كه به‌سه‌ر ژیانی تاك به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دا دێت ،چونكه له ده‌وڵه‌تی ناعقڵانی و دكتاتۆری و ده‌سه‌ڵاتی تاكڕهیدا هاوڵاتیان ئازاد نین ، ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆلی یاساكانی ئه‌و ده‌ڵه‌ته و سانسۆر به‌سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان و ژیانی هاوڵاتیاندایه ،هه‌وه‌ها ده‌ڵی “تاك ده‌بێت په‌یڕه‌وی ته‌واو له ده‌وڵه‌ت بكات، ” لێره‌شدا دووباره مرۆڤ ئازادی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر یاساكان له‌گه‌ل پێداویستیه‌كانی ئه‌و نه‌بێت ، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه یاساكانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا .
ئازادی تاك جیاوازه له سه‌ربه‌خۆی و سه‌ربه‌خۆیش له ده‌وڵه‌ت ، ئه‌گه‌ر جی له هه‌ندێ حاڵه‌تدا په‌یوه‌ندیه‌كی دیالیكتیكی به‌یه‌كه‌وه گرێیان ده‌دات. ئازادی بریتیه له گۆران به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و دۆخێكی باشتر ، سه‌ربه‌خۆی كاتی ده‌رچوونی كۆمه‌ڵه له دۆخێكی دیاریكراودا ، سه‌ربه‌خۆی حاڵه‌تی به كۆمه‌ڵه ج له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێك یان ده‌وڵه‌تێكی دگیركراوه بێت ، زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ندێ له وڵاتان دوای سه‌ربه‌خۆییان به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی و ڕێزگرتن له بۆچوون و مافی هاوڵاتیان چوونه، وه‌كو فردریك فون هایك زانای نه‌مسایی ده‌ڵێ” رۆژی سه‌ربه‌خۆی مه‌رج نیه لای هه‌موو میلله‌تێك رۆژی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و شانازیكردن پێ یه‌وه بێت”
ئه‌مه‌ش بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه سه‌ربه‌خۆی شتێكه‌و ده‌وڵه‌تی شتێكی دیكه‌یه، وه‌كو بادیۆ ده‌ڵێ” سه‌ربه‌خۆی مانای ده‌وڵه‌ت ناگه‌یه‌نێت ” كه‌واته ده‌وڵه‌ت دوای سه‌ربه‌خۆی دێت، ده‌وڵه‌ت قۆناغی دوای سه‌ربه‌خۆییه كه ئه‌مه‌ش یان ده‌وڵه‌تیكی هه‌قیقی یان درۆینه‌ی لێ دروست ده‌بێت. ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆش به‌مانای ده‌وڵه‌تی هه‌قیقی یان عقڵانی ناێت.
وڵاتانی كه‌نداو بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وابه‌سته‌یه به كۆمه‌ڵێ عورف و عادات و ئاین كه زحمه‌ته بتوانێ به ئاسانی لێ ده‌رباز بێ. ئه‌و هه‌ست ده‌كات ئازاد نیه له ژیانی روو به‌رووی كۆمه‌لێك به‌ربه‌ستی (سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری ) ده‌بێته‌وه ئازادی تاك شتێكی زۆر تایبه‌ته ، ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆردرێت بۆنموونه له‌وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز تر ئابووری هه‌یمه‌نه كردۆته سه‌ر ئازادی هاوڵاتیان.
له دۆخی ئیستای هه‌رێمی كوردستان گرنگه ئه‌و تێرمانه زیاتر روونبكرێته‌وه له‌وه‌ی ئێمه سه‌ربه‌خۆیمان ده‌وێت ؟ یان ده‌وڵه‌ت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بێت ئه‌وا تاراده‌یه‌كی زۆریش هه‌رێمی كوردستان له رووی دیفاكتۆوه 26 ساڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئیداره‌ی جیاوازی هه‌بوو، ئه‌م دابه‌شبوونه زۆر به‌ئاشكرا دیاره هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای نادادپه‌روه‌ری و چه‌وساندنه‌وه له ده‌وڵه‌تی دگیركار جیاببێته‌وه ئه‌وا جیابوونه‌وه‌یه‌كی شه‌رعییه ، پێم وایه هه‌رێمی كوردستانیش له 1991 وه له عیرَاق جیابۆته‌وه و ئه‌م جیابوونه‌وه‌یش جیابوونه‌وه‌یه‌كی شه‌رعی یه به‌ڵام ئه‌م شه‌رعییه‌ته‌ش پێویستی به ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ش نه‌كه‌ین ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی بۆ پارچه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و كه‌می ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌م 26 ساڵه نه‌یانتوانیوه بنه‌مایه‌كی ئابووری به‌هێز و كهلتوریكی دیموكراسی جوان له‌رووی سیاسیه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن جگه له‌وه چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به یه‌كگرتووی بپارێزن و سیاسه‌تیكی دیاریان هه‌بێت چونكه هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو نه‌بووه له ماوه‌ی ئه‌م 26 ساڵه نه‌توانراوه سیاسه‌تێكی دیاریكراویش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو بوایه ئیستا سیاسه‌تێكی روونیشیان ده‌بوو ئه‌مه‌ش ده‌بوو به بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت ، هه‌روه‌ها له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك له كۆت و به‌ندی ترادیسیۆن ئازاد بكات. ئیستا قۆناغی ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر به‌راستی نیازی بونیادنانی ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت ئه‌م هێزه‌ش په‌یوه‌سته به ئیراده‌ی ناوخۆییه .
هه‌رێمی كوردستان له دۆخی بێ ده‌وڵه‌تیدا یان ده‌رچوون له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت تاك كه‌وتۆته دۆخی سه‌رگه‌ردانی و بواری به‌شداریكردنی له ژیانێكی فروانتر كه‌متر بۆته‌وه ، پێم وایه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو له دوای ڕاپه‌رینی 1991 هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نیشانكرا ، ده‌بوو یه‌كسه‌ر كورد خۆی یه‌كلا كردبایه‌وه ، و ده‌وڵه‌تی كوردستانی دابمه‌زراندایه و خاوه‌ن ده‌ستوری خۆی بوایه ، بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتمانانی دووچاری سه‌رگردانی نه‌بن .
به‌لای هیگل تاك له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت هیچ نرخێكی نیه ” كه‌واته بوونی تاك په‌یوه‌سته بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و كاته‌ی كه هاتمه ده‌ره‌وه زیاتر بۆم روونبووه كه ده‌وڵه‌تی به هێز و عقڵانی ، چه‌نده كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دروست ده‌كات ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌تی لاواز و گه‌نده‌ڵ و دواكه‌وتوو كاریگه‌ری نیگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره‌كانی هه‌یه.
ئه‌مرۆ ئه‌مریكی یه‌ك خۆی زۆر له به‌ریتانیه‌ك به به‌هێز تر داده‌نێت و به‌ریتانیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌لمانێك و ئه‌لمانێك له به‌رامبه‌ر فهرنسیهك و تا ده‌گاته بۆ نموونه عه‌ره‌بێك ، ولاتانی عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاواییه‌كاندا ، خۆ ئه‌وان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیانن به‌ڵام بۆ چی هه‌سته‌ی پله دوویی له‌لای ئه‌وان هه‌یه ؟ چونكه ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان هیشتا له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی داب و نه‌ریت و ئاینن ، خێڵ و مه‌زهه‌بی كۆنترۆلی تواناكانی ئه‌وانی كردووه، هاوڵاتیه‌كی ئازاد نین هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆشیان هه‌یه. تاكی ئازاد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزت بۆ بونیاد ده‌نێ ، چونكه كوێله و رۆبۆت ناتوانێت ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و حه‌قیقیت بۆ بونیاد بنێت.
بۆ نموونه بۆچی ئه‌مرۆ هاوڵاتیانی عیراق و سوریا كۆچ ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان به‌روه ده‌وڵه‌ت كۆچ ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌وڵه‌ته بێگانه یان عه‌لمانی یش بێت ئه‌وان قبوڵیانه ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان موسلمانن. ته‌نانه‌ت ژیانی خۆیانیش ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست ده‌بێت ده‌وڵه‌ت هه‌قیقی پێش ده‌وڵه‌تی ئاین یان نه‌ته‌وه‌یه ؟
ئه‌مرۆ ئه‌وان په‌نا بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بن كه هاوڵاتیبوون تێدا سه‌روه‌ره ، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌قیقی نه‌بوو ئه‌وا نه سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه نه ئاین ده‌بێت، ئه‌مه‌به‌و مانایه‌یه كه‌هاوڵاتیان له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ناوكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، ده‌وڵه‌تبوون واتا به‌شداری هاوڵاتیان له ژیانێكی فراوانتر ، به‌ڵام نه هه‌موو جۆره ده‌وڵه‌تێك به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی هه‌قیقی.
د. شه‌ونم یه‌حیا
دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی – زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك