شیعره‌کانی )ده‌نگه‌کان(م خوێنده‌وه …. له‌تیف بێوار
زمانی شیعر به‌وه له زمانی ئاسایی جیاده‌کرێته‌وه که وشه‌کانی تۆکمه‌یی و ده‌گمه‌نی و جوانی و فره‌مانایی له خۆ ده‌گرێت، بۆ دروستکردنی ڕسته‌و کۆپله‌کان به‌س مانا له پێشچاو ناگیرێت، چونکه گه‌ر به‌س له‌سه‌ر واتا بووه‌ستین ئه‌وا وتار‌و قسه‌ی رۆژانه‌ش مانادارن، به‌ڵکو ئه‌و شێوه‌و مه‌رج و بونیاده شاراوه‌یه‌یه زنجیره‌ی ڕسته‌کان پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌کاندا هه‌ست ده‌که‌ین به‌ر زمانێکی نائاسایی ده‌که‌وین، ئه‌مه‌ش به سوود وه‌رگرتن له هونه‌ره جیاواز و فره‌کانی ره‌وانبێژی و که‌ره‌سه‌ی زۆر جیاوازی شیعریی دێته دی. ئه‌مه‌ش کارێکی سه‌رپێیی نییه، گه‌ر بمانه‌ویت شیعرێکی باش و کاریگه‌ر بنووسین و پێشکه‌ش بکه‌ین.
ماڵپه‌ڕی (ده‌نگه‌کان) که وابزانم چالاکترین ماڵپه‌ڕی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فیکری کوردییه، به‌ڕێزو ئه‌مانه‌ته‌وه به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵده‌ستێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان، به‌ڵام هه‌ر خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌کان به‌رپرسن له که‌موکورتی ناو به‌رهه‌مه‌کانیان، بۆیه وا باشتره ئاسان ته‌ماشای نووسینی شیعر نه‌که‌ین و هه‌ر خه‌یاڵێك هات به مێشکماندا یه‌کسه‌ر ناوی شیعری لێ نه‌نێین و ره‌وانه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کانی بکه‌ین، ره‌نگه که من لێره‌دا ئه‌م سه‌رنجانه ده‌نووسم و شیعره‌کان ورد ده‌خوێنمه‌وه، نموونه‌ی خوێندنه‌وه‌و خوێنه‌ری وا زۆر که‌م بێت و به‌ڵکو زۆر له خوێنه‌ره‌کان نه‌ك شیعره‌کان ورد ناخوێننه‌وه، به‌ڵکو ره‌نگه هه‌ر نهیخوێننهوهو تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌یان نه‌بێت، به‌س کاری (لایك)بزانن، ئه‌مه‌ش ماڵی شاعیر وێران ده‌کات و ده‌بێته هۆی هاندانی له‌سه‌ر نووسینی شیعری خراپ، ئه‌م بۆچوونانه‌ش لێره‌دا ده‌یاننووسم ره‌نگه وا نه‌بن، به‌ڵام سه‌لیقه‌ی شیعریی من ئاوها ده‌ڵێت، ئه‌م رایانه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر شیعره‌کانن و هیچ په‌یوه‌ندی به خودی شاعیره‌کانه‌وه نییه.
1// شه‌كه‌ت تر له‌جاده … سوهه‌یلا مێهه‌می:
سه‌باره‌ت ئه‌م شیعره ده‌توانین بڵێین چه‌ندان بابه‌ت تێکه‌ڵکراوه، زمانێکی زبری(زبر به مانای توند نا به‌ڵکو رهکیك و شلۆق) تیا به‌کارهاتووه، هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی زۆری تێدایه، هه‌روه‌ها بازدان هه‌یه له سهبجێکتێکهوه بۆ سه‌بجێکتێکی تر وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا به خود ده‌ستپێده‌کات دوایی دێته سه‌ر واقیع و خه‌مه‌کانی خۆی و پاشتر ئاوها جێکۆڕکێ به زاراوه‌و مانا ده‌کات:
أ- به‌خه‌ێاڵێكدا نووستوم (خه‌یاڵ)
ب- چه‌نده‌م بێ تۆ درێژ (خود)
ج- رووناك كچێك بوو (کچێك)
د- رێگا درێژ ده‌بێته‌وه (ڕێگا)
چاوم پڕ ناكات له شه‌قه‌ی باڵی سپێده
دارستان وه‌همێكه
*
ببینن پاشتر دێته سه‌ر ڕێگا و پاشان خۆی و دواتر دارستانه‌که؟ کام دارستان؟ که پاشگری (که)ی پێوه‌لکێندراوه مانای ده‌زانرێت کامه‌یه به‌س خوێنه‌ر هیچ بیرۆکه‌ی نییه سه‌باره‌تی، ئه‌مه‌یه بازدانه‌که.
هـ- ژنێك به عاده‌تی عه‌سره‌كانی….پاشان …. كچانی شین (ژن- کچ)
و- ئه‌نجا دێته‌وه سه‌ر خۆی و ژنان: عاده‌ته‌كانمان ئاسایی ئه‌چێ (خۆی-ژنان)
ز- دوو نیوه‌دێڕی ناته‌با:
زستانه‌كانی هێلانه
ژماره‌ی پێڵاوه‌كانی ئه‌م ناوه……………(زستان- پێڵاو)
ی – پاشان دێته سه‌ر :
په‌رستیار/و خوێن /و هه‌رێمی دووکه‌ڵ /و کۆڵبه‌رو…. هتد (4 ئۆبجێکتی تێکه‌ڵ)
هه‌روه‌ها له‌م شیعره‌دا چه‌ندان هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی هه‌یه وه‌ك:
1- به‌خه‌ێاڵێكدا نووستوم ………راستییه‌که‌ی: به خه‌یاڵێك نووستوم
2- هه‌ر بێ شۆخی….راستییه‌که‌ی؛ هه‌ر بێ شۆخیی، چونکه به یه‌ك (ی) ده‌بێته شۆخ.
3- یاده‌وه‌ری به‌رد باراندی…راستییه‌که‌ی: یاده‌وه‌ریی به‌ردی باراند
4- له بروسكه‌ی قاقای ته‌وه‌ر…….راستیه‌که‌ی: له بروسكه‌ی قاقای ته‌ور
5- عاده‌ته‌كانمان ئاسایی ئه‌چێ
لاواز به‌شێكه
له ژیان
راستییه‌که‌ی: عاده‌ته‌كانمان ئاسایی ئه‌چن
لاوازیی به‌شێكه
له ژیان
6- ده‌بمه مرۆچه كۆ ده‌كه‌مه‌وه
راستییه‌که‌ی: مرۆچه كۆ ده‌كه‌مه‌وه.
7- مه‌مكی بێده‌نگی له ده‌م
ده‌نێ خۆم و
زام هه‌ڵده‌مژێ
راستییه‌که‌ی: مه‌مكی بێده‌نگی له ده‌م
ده‌نێم و
زام هه‌ڵده‌مژم
یان: مه‌مكی بێده‌نگی له ده‌م
ده‌نێ و
زام هه‌ڵده‌مژێ
8- ئۆقره‌یه‌كانی لێ ون كردووم ….ئۆقره‌یی (کۆ –جمع)ناکرێته‌وه که‌واته:
ئۆقره‌یی لێ ون كردووم
ته‌ماشای ئه‌م بازدانه ناشرینانه بکه‌ن له 3 دێڕدا:
دڕكی ئازار چاو له قاچ
داده‌گرێ……………………………(وێنه‌یه‌کی مه‌حاڵ و ناگونجاو: چاو داگرتن و ئازار)
په‌نجه‌ره لێڵه‌كانی ئه‌م ناوه
ركابه‌ری بێ به‌رامبه‌ری تراژیدیاكانن
ئه‌و شه‌به‌قدانه‌وه‌ی دووری جاده‌كان………….. وێنه‌یه‌کی تری ناکامڵی شیعریی(په‌نجه‌ره، رکابه‌ری تراژیدیا، شهبهقدانهوه) ده‌شبوو شه‌وقدانه‌وه‌ی بنووسیایه. چونکه شه‌به‌ق : شه‌فه‌قه واته سپێده. ره‌نگه چاوی له گۆرانییه‌که‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك کردبێت که ئه‌ویش هۆنراوه‌ی مامۆستا پیره‌مێردی شاعیره‌و پاشتر لێی تێکه‌ڵ بووبێت که ده‌ڵێت: (شهبهقدانهوه) چونکه خۆی (شه‌به‌ق شه‌وقه‌داته‌وه)یه.
9-چه‌نده‌م بێ تۆ درێژ… راستییه‌که‌ی: چه‌نده بێ تۆییم درێژ …. یان …… بێ تۆییم چه‌نده درێژه…
* میتافۆڕێکی ناگونجاو: بڕبڕه‌ی زه‌ردی كۆڵبه‌ری…. (ره‌نگی زه‌رد ته‌عبیرێکی هه‌ڵه‌و له‌قه بۆ بڕبڕه) وێرای ئه‌وه‌ی که بوو به سیفه‌ت ئه‌وا ده‌بێته (کۆڵبه‌ریی)
تێبینی: گه‌ر خوێنه‌رێك بڵێت هه‌موو ئه‌م هه‌ڵانه خه‌تای ڕژێمی دیکتاتۆری ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانه که نه‌یهێشتووه ڕێزمان و ئه‌ده‌بی کوردی له قوتابخانه‌کاندا بخوێندرێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێین شاعیر ده‌بوو نه‌که‌وێته ژێر ئه‌و فشارانهوهو بگره به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواسته تۆتالیتاره‌وه زۆر پته‌و و سه‌نگین بینووسیایه.
پاشان ئه‌م وێرانکردنه‌ی زمانی کوردی به‌به‌کارهێنانی زمانێکی له‌ق و شکاو؛ دانانرێت به داهێنانی شکاندنی زمانی شیعر له پیناوی نوێگه‌ریدا، به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مه‌نده‌یه توانای شاعیره‌که‌ی و به‌مه‌ش زۆر له ئاستی شیعر دێته‌خوار.
————————————
2// مۆدێل … چرۆ زه‌ند
ئه‌م شیعره کورته؛ هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌کی رۆژانه‌ی ئاسایی شاعیره وه‌کو یاده‌وه‌رییه‌ك یان ته‌نزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌ر له‌جیاتی شێوه‌ی ستوونی کۆپله‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی بینووسینه‌وه ئه‌وا ده‌بێته چیرۆك نه‌ك شیعر، چونکه له شیعرییه‌تی زمان خاڵییه، ئه‌و باسی دڕانی سه‌ر ئه‌ژنۆکانی کاوبۆکه‌ی ده‌کات به منداڵی به‌هۆی هاروهاجی خۆیه‌وه، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك به ئه‌نقه‌ست سه‌رئه‌ژنۆی کاوبۆکانیان ده‌دڕێنن، چونکه بووه‌ته مۆدێل، ئه‌مه چ ئاستهمییهکی تێدایه بۆ تێگه‌شتن و نووسین؟ چه‌ندێك شاعیره‌که‌ی خۆی ماندوو کردووه شتێکی تازه‌و جوان و جیاوازمان پێشکه‌ش بکات؟ من که ئه‌م تێبینی و سه‌رنجانه ده‌نووسم به‌س خه‌می شیعرمه ئه‌گینا هیچ کام له‌م شاعیره به‌ڕێزانه ناناسم و وابزانم خوێنه‌رانی ئه‌مڕۆش هێنده هوشیاربوونه‌ته‌وه له ناو و نازناو بگه‌ڕێن هه‌تا بابه‌تێك بخوێننه‌وه‌و بابه‌تیانه لێی تێبگه‌ن، (نووسه‌ر وه‌کو که‌س چ په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆکی بابه‌تێکه‌وه‌یه وه‌کو نووسین) له حاڵێکیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسینه بڕوای پێ هێنان و قه‌ناعه‌ته‌کانی گۆڕین ئه‌وا با هاوڕای بن، ئه‌گه‌ر نا با پشتگوێی بخه‌ن و هه‌ر له‌سه‌ر قاڵبه کلاسیکی و عادهتیهکانی خۆیان به‌رده‌وام بن و شیعر بخوێننه‌وه.
نموونه‌ی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ته‌نیا ره‌نگه له‌م کۆپله‌یه‌ی شاعیردا پێشچاو بکه‌وێت و د‌رکی پێبکرێت:
دڕانی سه‌رئه‌ژنۆكانی پاتۆڵه‌كه‌م،
چیتر نیگه‌رانی دایكم نه‌ده‌بوو
مۆدێل نوێی ئه‌مڕۆ ده‌بوو.
———————————————
3// ئوتێل سندباد … دڵشاد عەبدوڵڵا
زمانی شیعر ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵ نه‌بێت له فهنتازیاو ئیستاتیك و سیحری وشه ده‌گمه‌نه‌کان که په‌لکێشی خوێنه‌ر ده‌که‌ن بۆ قوڵایی ماناکان و ساکان و رامانی لا دروست ده‌که‌ن ده‌بێت چی بێت؟
ده له‌م شیعره‌دا ده‌بینین زمانی گێڕانه‌وه زاڵ بووه به‌سه‌ر کۆی بارستایی شیعرهکهداو زۆرجاران هه‌ر زمانی رۆژانه‌یه و راسته‌وخۆ ده‌ربڕینه‌کانی پێ داڕێژراون. بۆ نموونه ته‌ماشا بکه‌ن چۆن زمانی گێڕانه‌وه‌و تاكلایه‌ن قه‌ڵه‌می شاعیر قۆڵبهستدهکات و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ساده‌ییه‌ش ده‌یهێڵێته‌وه تا کۆتایی:
ئوتێلێک لە سەر شەقامێکی لاچەپی شارێکی بچووک،
وەک سیمرخ نیشتبوو.
چاوم دەچووە سەر پەنجەرەی ژوورەکانی
ئاسنی ژەنگاوی کەتیبە و پەردەی کۆنی خەت خەتی سووری پان
*
نە ڕۆژێک کەسێکم بینی لە ئوتۆمبیل دابەزێ و بچێتە ژوورەوە
نە خزمەتچییەکم بینی جانتا بۆ کەسێک هەڵگرێ
ئەوەی لەوێ دەژیا، هەندێکیان نەفەری دائمی بوون
*
ئه‌نجا با بێینه سه‌ر تێکه‌ڵکردنه دژیه‌که‌کانی وه‌سفی ئوتێله‌که:
جارێك ده‌یشوبهێنێت به که‌شتی تێكشکاوی ناوه‌ڕاستی ده‌ریا، جارێکیش به دوورگه‌ی بچووك، جارێکی تر به شار، دواتریش هه‌ر به ئوتێل، که ناته‌بایی و ناکۆکی دروست ده‌بێت له نێوان ئه‌و شوبهاندنانه، به تایبه‌تی که زنجیره‌یه‌کی ئاشکرا یان نهێنی نه‌بێت به‌یه‌کیانه‌وه گرێ بداته‌وه.
لێره‌دا ته‌ماشای هه‌ر چوار حاڵه‌ته‌که بکه‌ن:
1-
سەرنشینی کەشتیەکی تێکشکاوی ناوەڕاستی دەریا چ پێویست بە ناسینە؟
*
2-
دوورگەیەک بوو ئەو سندبادە لە ئاوی بێ پایانی خەونم.
*
3-
مێژووی شارەکان ئەو کەسانە دروستی دەکەن،
*
4-
ئوتێلێک لە سەر شەقامێکی لاچەپی شارێکی بچووک،
*
من هۆکاری ئه‌م ساده‌بوونه‌وه‌و هه‌ڵانه له به‌هێند وه‌رنه‌گرتنی بایه‌خ و دنیای شاعیردا ده‌بینمه‌وه که‌وا هه‌ر سه‌رپێیی ده‌ست ده‌کات به نووسینه‌وه‌ی شیعر‌و به‌س به بیردا هاتنی بیرۆکه‌یه‌ك نووسینێك داده‌ڕێژێت و ره‌نگه پێداچوونه‌وه‌شی بۆ نه‌کرێت و ناوی شیعری لێده‌نرێت، ده‌بێت ئه‌مه چ سوودێك به شیعر‌و شاعیر‌و خوێنه‌ران بگه‌یه‌نێت، جگه له نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی شیعر‌و شاعیر؟ که‌واته قه‌یرانه‌کان ته‌نیا له نه‌بوونی شوانێکی دڵسۆزدا نییه، به‌ڵکو هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ژیانمان هه‌ر له ئابووری و به‌ڕێوه‌بردن و رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و وێژه‌یی و هونه‌ریی و زانستی و کشتوکاڵیی و پیشه‌سازیی و نه‌خشه‌داڕێژی و….تاد کاول بووه‌و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه، ئێمه له زۆر باردا وه‌ك ئه‌و که‌سه مامه‌ڵه ده‌که‌ین و ده‌بینین که به‌س خۆی و ئه‌و ژینگه بچوکه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌بینێت و ده‌کاته پێوه‌ر، که ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ته‌نیا له‌و 3 شاره‌ی ئێمه‌دا هه‌ن، باوه‌ڕ ناکه‌م له هیچ شوێنێکی تری سه‌ر زه‌وی ئاوها ئاستی ئه‌ده‌ب و شیعر‌و هونه‌ر داته‌پیبێت. شاعیری فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ ڕامبۆ زۆر له‌و شیعرانه‌ی به‌دڵی نه‌بوون دهیدڕاندن و ده‌یسوتاندن، تا له ئاستی شاعیرێتی و شیعره‌کانی که‌م نه‌کاته‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا بوو زۆر له شیعردۆستان راشیان له‌و شیعرانه‌ی بوو که ده‌یسوتاندن.
—————————————–
4// بەسەرچووین … هاوکار مو‌سا
له‌م شیعره‌دا خوێنه‌ر توشی بێزاریی ده‌بێت، به‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی هی شیعر نییه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنی ئهنتۆلۆژییهو سه‌دان و هه‌زاران جار به شێوه‌ی جیاوازتر‌و سه‌رکه‌وتووتر له‌م شاعیره ده‌ربڕینی لێکراوه، بۆنموونه ئه‌و چه‌ندان جار‌و به چه‌ندان جۆری جیاواز ته‌عبیر له یه‌ك مانا ده‌کات که ئه‌ویش بێ ئیختیاریی مرۆڤه له ژین‌دا بۆ نموونه ئه‌و ئاوها دووباره‌ی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:
1-
بەبێ ئارەزو فڕێ داوەتە سەرزەوی.
2-
هیچ کەسێک بەیەکسانی لە دایک نابێ
3-
هەڵە هاتم
4-
پێویستە مرۆڤ بە خواستی خۆی لە دایک بێ
5-
کە کۆتا ساتی مرۆڤ دەنێو سکی دایکەوە نووسرابێ
*
ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌کی تر هه‌ڵه‌یه‌کی تری زه‌ق که ئه‌م شاعیره تێی که‌وتووه، به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی خۆیه‌تی و دروستبوونی نه‌گونجاوییه له ناو شیعره‌که‌یدا له رووی ماناوه، ئه‌و له لایه‌ك خۆی به (هیچ ) ناوده‌بات و له لایه‌کی تره‌وه خۆی به (بیرکه‌ره‌وه‌و ژیانکهر)ناو ده‌بات، با دیقه‌ت له‌م دوو کۆپله جیاوازه بده‌ین:
1-
پرسی ژیانیان بەمن نەکرد
لە تابووتێک بەولاوە هیچی دی نیم.
بەبێ پرس و ڕاوێژ منیان فرێدایە نێو ئەم مەنفایە!
*
2-
ئەرکم نییە لەسەر زەوی و بە کەڵکی ئەم ژیانە نەزۆکە نایەم
من لە بەینی ئەم دووڕیانەدا بوێرانە بیر دەکەمەوە
بیرکەرەوە هەمیشە ڕەنگە بژی.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا جارێکی تر بپرسمه‌وه ئایا ده‌بێت نووسینی شیعر ئه‌وه‌نده ساده‌و ئاسان بێت و هه‌ر که‌سێک هه‌ڵبستێت شتێك بنووسێت و ناوی شیعری به‌سه‌ردا ببڕێت؟ خۆ که شیعر له قاڵبه کلاسیکییه‌که‌ی ئازاد کرا مانای ئه‌وه نه‌بوو په‌یڕه‌وی هیچ ڕێسا‌و مه‌رجێکی زمان و شیعری تێدا نه‌کرێت!
له زۆر باردا هه‌ق وابوو خاوه‌نانی ئه‌م جۆره نووسینانه چاو له له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و جه‌لال به‌رزنجی بکه‌ن که زانییان دنیای شیعر وێران بووه‌و خوێنه‌ریشی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی پێیان بوو له داهێنان له لوتکه‌ی به‌خشیندا پێشکه‌شیان کرد و پاشتر ژانرێکی نوێ تاقیده‌که‌نه‌وه که پڕ خوێنهرترینه و روویان کرده رۆمان، وه‌ك (ڕۆمانی: گەشتێک بە ڕێگەی خەون … نووسینی جەلال بەرزنجی ) ( ژنه جنۆکه‌کانی شێمه‌حموو ) و زۆر شاعیری تر…..
……………………