![زمانه‌كه‌مان.. نه‌ژاد عزیز سورمێ زمانه‌كه‌مان.. نه‌ژاد عزیز سورمێ](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2023/03/NazhadAziz.jpeg)
زمانه‌كه‌مان.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
تۆ وه‌ره بیری لێ بكه‌وه ، وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا ، فه‌ڕه‌نسای ڕامبۆ و ئاراگۆن و سارته‌ر و ئێلوار و بریڤێر و ده‌یان كه‌ڵه شاعیر و نووسه‌ری تر كه زمانی فه‌ڕه‌نسی ژا‌كی پێیانه‌وه گرتووه ، فه‌ڕه‌نسای زانكۆ و ئه‌كادیمیا و ده‌زگای كولتووری به‌ناو و ده‌نگ… له خه‌می زمانه‌كه‌یانن ، به‌و ڕاده‌یه‌ی به قانوون سزای ئه‌وانه ده‌ده‌ن وشه‌یه‌كی بیانی به‌كاربهێنن ، له كاتێكدا به‌رابه‌ری به فه‌ڕه‌نسی هه‌بێ..!! كه‌چی ئێمه كه چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌ی جیددیمان له‌سه‌ره و به چه‌ندان دژمن و نه‌یاری دیار و نادیاره‌وه گه‌مارۆ دراوین تا ئێستا به نیمچه بڕیارێكیش زمانه‌كه‌مان (كۆڵگه‌ی گرینگی بوونمان) به‌سه‌رنه‌كردووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیش نه‌كرێت بۆ مێژوو بمێنێته‌وه.. باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م كاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌ری حزبی و حكوومیمان هه‌یه ، جێی داخه (نه‌ك به‌شه‌رمه‌وه) بگره (به‌فه‌خره‌وه) كوردی نازانن و پێیان وایه له پاڵ زمانێكی ئه‌ورووپاییدا ( به نموونه ئینگلیسی یا هه‌ر زمانێكی دی ..) ، عه‌ره‌بی یا توركی و فارسیزانی سه‌ر و زیاد بێ!!
له‌م ڕاسته‌دا ڕۆشنایی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی داخۆ ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی چی بۆ ڕۆشنبیری و كولتووری ساڵانی ساڵ گه‌مارۆدراومان كردووه؟ چ هه‌نگاوێكی بۆ زمانه‌كه‌مان هه‌ڵێناوه كه یه‌كێكه له بنه‌ما هه‌ره گرینگه‌كانی بوونمان ..
له بارودۆخێكی دووچاربووی سنگه‌كوژێی وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌سه‌رمانه ئه‌گه‌ر جاروباریش بێ زمانه‌كه‌مان له‌بیر بێ .