
ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌ك پیشه، ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌ك ئایدیۆلۆژیا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
• ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی ڕه‌نگه زیاتر له ڕێگای ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌تدا سه‌ری هه‌ڵدابێ و هێز و گوڕی له‌و ده‌ره‌تانانه‌وه وه‌رگرتبێ.. سیاسه‌ت به‌و مانایه‌ی ده‌چێته‌وه قاوخی خه‌بات له پێناوی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی وه‌ك نه‌ته‌وه له كورد كراون و ده‌كرێن ..
بۆیه خۆڕایی نه‌بووه یه‌كه‌مین هه‌نگاو دوور له نیشتمان بێ ، كاتێ به‌درخانیه‌كان له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به بڵاوكردنه‌وه‌ی (كوردستان) ده‌ستیان پێ كرد.
له‌و ڕۆژه‌وه ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی وه‌ك بیرێك به ده‌رزی لێ بدرێ ، به‌هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه تێپه‌ڕیوه كه به هۆ و بێ هۆ كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوون و پێشكه‌وتنی.. سه‌یریش ده‌كه‌ی هه‌ر ڕۆژگارێ له‌و مێژووه پڕ له كه‌ندو كۆسپه ئادگار و سیمای سه‌رده‌مه‌كه‌ی وه‌رگرتووه ، وه‌ختێ خه‌باتی سیاسیمان هه‌ناسه‌یه‌كی هاتبێته‌وه به‌ر ، ڕۆژنامه‌نووسیمانی لێ بێ به‌ش نه‌بووه و به‌هره‌ی له هه‌ردوو لایه‌نی ئازادی نووسین و ته‌كنیكی چاپ و بڵاوكردنه‌وه لێ وه‌رگرتووه؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌هره وه‌رگرتنه‌یش له كاریگه‌ریی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ر نه‌بووبێ كوردستان و كوردیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه ، له‌وانه‌یش به‌نموونه به‌شی خوارووی كوردستان كه زیاتر به ڕۆژنامه‌گه‌ریی عه‌ره‌بیه‌وه په‌یوه‌ست بووه ، ڕۆژنامه‌گه‌ریی عه‌ره‌بیش له خۆیدا و به‌شایه‌دی و دانپێدانانی خودی خۆیان به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی دونیا تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌هۆی گه‌لێك ئه‌گه‌ر دواكه‌وتوو بووه و زیاتر به لۆژیكی سه‌ركوتكردن و سانسۆركردنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و به‌عه‌قڵیه‌تێك كه (تاڕاده‌یه‌ك ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ) گۆڕان و كه‌شوهه‌وای گۆڕان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هیچ حسابێكی بۆ ڕای گشتی و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ (بێ لایه‌نی ڕوانین) نه‌كردووه .
له سه‌ره‌كه‌ی تریش ڕۆژنامه‌نووسیی عه‌ره‌بی ده‌چێته‌وه ناو ڕۆژنامه‌نووسیی ئه‌وه‌ی به (جیهانی سێ یه‌م) ناسراوه ، كه هه‌میسان ڕۆژنامه‌نووسیییه‌كی دواكه‌وتوو بووه له چاو ڕۆژنامه‌نووسیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه كه به سیسته‌می دیموكراسیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
داخۆ ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی له چ ئاستێكدا بوو بێ كه هه‌ر له خۆیدا دووچاری گه‌مارۆی كولتووری له‌سه‌ر بووه ، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه خۆیشی گه‌فی له‌ناوبردن و جینۆسایدكردنی له‌سه‌ربێت؟
• ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ وه‌ك چۆن كوردستانی خسته قۆناخێكی نوێ ، به هه‌موو چاك و خراپییه‌وه( كه ئێره و سرووشتی ئه‌م نووسینه جێی كولاندنه‌وه‌ی برینان نییه) ، ڕۆژنامه‌نووسیی كوردیش له هه‌ردوو ڕووی چلۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه به‌هره‌یه‌كی باشی له‌و قۆناخه وه‌رگرت كه به‌ڕاستی ده‌توانین به‌قۆناخی زێڕینی دابنێین له هه‌موو مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی … به‌ڵام !
ئه‌و (به‌ڵام)ــه‌یش بێ ده‌ستی مرۆڤ دێته‌پێش به‌وه‌ی كه‌ش وهه‌وای ڕاپه‌ڕین و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر له سی ساڵ ، به‌هه‌موو تاڵی و شیرینیه‌كانییه‌وه هێشتا ئه‌وه‌ی فێرنه‌كردین بتوانین وتارێكی ڕۆژنامه‌نووسیی پێكبهێنین و په‌رده‌كان لابده‌ین و په‌نجه‌ره داخراوه‌كان بكه‌ینه‌وه ، هه‌نگاو له مه‌مله‌كه‌تی وه‌ستاو و دۆگمای ئایدیۆلۆژیاوه ، به ده‌رهاوێشته قێزه‌وه‌نه‌كانییه‌وه به‌ره‌و ئاقاری سه‌ربه‌ستی و ئازادی باوێین ، به‌و ئاراسته‌یه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌ك پیشه چاو لێ بكه‌ین ،
پیشه‌ی ماندوو بوون و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ڕاستیانه‌ی ڕێگایان ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه و ده‌مانخه‌نه سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆمان پێشتر نوقڵانه‌مان بۆ لێ ده‌دا ..
به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه نه‌مانتوانی ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌كو پیشه بناسین و بناسێنین، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێ له‌و ڕۆژنامانه‌ی به‌ناوی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆیش بڵاوكراونه‌ته‌وه ، باوه‌كو له وێنه‌ی ئه‌زموونێكی تازه له مێژووی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردیدا ده‌ركه‌وتبن ، ئه‌وانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و ده‌رهاوێشته‌كانی هه‌واڵ له مه‌داری وروژاندن نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه و نه‌گه‌یشتووه به‌وه‌ی به‌هێزی بابه‌تیی بوون و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه گرفت و برینه‌كان بخه‌نه به‌ر ڕووناهی…
هه‌میشه ده‌بینین پرسیاره وروژێندراوه‌كانیش له‌وچه‌شنه ڕۆژنامانه‌دا دوور نین له دنه‌دان و ئه‌نگیزه‌ی به‌سیاسه‌ت و جیهانی ڕكابه‌ری سیاسه‌ته‌وه داپۆشراو.. (هه‌ریه‌ك بۆ له‌یلای خۆی)..
دیاره ڕۆژنامه‌كانی تریش كه لایه‌نه سیاسیه‌كان چاپیان ده‌كه‌ن لێره‌دا جێی باس نابن ، به‌وپێیه‌ی هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك له‌و ڕۆژنامانه یا هه‌ر كه‌ناڵێكی میدیای زمانحاڵ كه له‌و لایه‌نانه‌وه باروبوو ده‌كرێن بێگومان په‌یوه‌ست ده‌بن به سیاسه‌تی ڕه‌نگ بۆ ڕێژراویان كه ئه‌مه‌ش ده‌ڵێین هه‌رگیز مه‌به‌ستمان له‌وه نیه بڵێین ڕۆژنامه یا میدیای حزبی خزمه‌تی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی نه‌كردووه ، یاخود له‌و ڕه‌وته‌دا كورتی هێناوه كه ده‌چێته‌وه ناو ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه به‌جۆش و خرۆشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی دوای ڕاپه‌ڕین.
به‌ڵام كه ده‌ڵێین جێ ی باس نیه ، له‌و ڕوانگه و جیهانبینی یه‌وه بۆی ده‌چین كه ئاسان نییه ڕۆژنامه‌گه‌ریی مولته‌زیم ، پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌ك پیشه ببینێ له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته ڕه‌نگ بۆ ڕێژراوه‌كان.
• پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی وای نابینم كاری گۆڕینی كۆمه‌ڵگه بێ ، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به په‌رۆشی و مه‌سئوولیه‌ته‌وه پرسیاران بوروژێنێ .. لێره‌شدا ڕۆژنامه‌نووس پیشه‌ی به‌ته‌نیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی چاو لێ ناكا كه ده‌سكه‌وتێكی كاتی تێدایه، به‌ڵكو به نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی خۆی به‌خوێنه‌ر و به به‌خت و ویژدانی خۆی له گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕووداو و پێشهاتان ، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی به‌چه‌ندین په‌ڵپ و بیانوو ، له پێشه‌وه‌شیان بیانووی (به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان)، كه هه‌میشه سه‌رپۆشكردنی پرسیاره‌كانی پێ ده‌سپێرێ..
مه‌سه‌له‌كه له‌و هاوكێشه‌یه‌ش له تركزه‌تره كه له پێشدا له مه‌سه‌له‌ی (ئازادی و مه‌سئوولیه‌تدا) خستمانه‌ڕوو..
مه‌سه‌له‌كه ده‌چێته خانه‌ی سه‌رپۆش لادان بۆ سه‌لماندنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ده‌ركه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووس له قاڵبی پیشه‌وه‌رێكی مرۆڤانه و دوور له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك و بایه‌خدان به هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه و ده‌رهاوێشته‌كانی به‌گوڕوتینی بایه‌خدان به‌هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ و به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و په‌یوه‌ندیداری به به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس ده‌یبینێ نه‌ك …
باس له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان ده‌كرێ ، نموونه‌یه‌كم لێره‌دا دێته‌وه بیر له نموونه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه له‌وه‌ی به‌كێشه‌ی (نایجیریا)ی چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ، كه ڕووكاری داڕشتنی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسێكه‌وه بوو به‌هۆی كوژرانی زیاتر له 200 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر..
پرسیار لێره‌دایه ، ئایا ڕۆژنامه‌نووس له كوێی ویژدان و مه‌سئوولیه‌تی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی به‌كوشتن دا؟!
وه‌كی دی ، چاوت لێیه ڕۆژنامه‌نووس زۆر هه‌واڵی گرنگ به‌قوربانی خواستی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن ده‌كا و خوێنه‌ر له ڕاسته‌قانیی هه‌واڵه‌كه بێ خه‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه.
• له ڕاست بارودۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد، وا پێ ناچێ هه‌وڵێكی جیدی درابێ ڕۆژنامه‌نووسیی وه‌ك پیشه چاو لێ بكرێ ، به‌وه‌ی نه‌ریتێكی ڕۆژنامه‌نووسیانه له كایه‌ی ڕۆژنامه‌نووساندا ده‌ربكه‌وێ كه ڕه‌هه‌ند و مه‌ودایه‌كی وای پێ بدا له بواری جێوه‌ڕییدا ببزوێ و له مه‌داری دۆگمای ئایدیۆلۆژیا و ده‌رهاوێشته‌كانیدا و به‌هه‌ند نه‌زانینی خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگر بترازێ و ببێ به به‌شدارێكی كارا و متمانه پێكراو له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێسه‌ندنی شارستانی و چه‌كێكی كاریگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر لاده‌ران و ڕێپێهه‌ڵه‌كردن و په‌رده‌پۆش كردنی ڕاستییان .
نه‌ژاد عزیز سورمێ