سه‌باره‌ت به ئاڵاكه … عه‌زیز ڕه‌ئووف
گه‌رمترین ڕووداوی ئه‌م ماوه‌یه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بوو له شاری كه‌ركوك، به‌جۆرێك كه له‌سه‌ر ئاستی خیتابی هێزه‌كان، لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك دروست بوو، به‌جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دامه‌رزاوه‌كانی شاری كه‌ركوك.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك شكنهبهین به‌بێ ئاڵا، ئه‌وا ئاڵایه‌كیش نیه به‌بێ بوونی فكره و تێڕونینێكی ناسیۆنالیستی له جوگرافیا و خاكێكی دیاریكراودا، ناسیۆنالیزم و ئاڵا دوانه‌یه‌كن كه به ئاسانی له‌یه‌ك جودا ناكرێنه‌وه. به‌مانایه‌كی تر بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵا پێویستمان به فكره‌ی ناسیۆنالیزم له‌لایه‌ك و ماڵێكی توكمه هه‌یه له‌لایه‌كی تره‌وه. ڕونتر بڵێین،وه‌ك چۆن ناسیۆنالیزم به‌بێ ئاڵا وه‌ك سیمبوڵێك ده‌رناكه‌وێت، ئاواش ئاڵا به‌بێ بوونی مالێكی تۆكمه، هه‌ڵدانی زه‌حمه‌ته، یان ئه‌گه‌ری تر و هۆكاری تر له‌پشته‌وه‌ی هه‌ڵدانی ئاڵاوه بێت، كه دیارترینیان شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ناوخۆ یان پاڵنه‌ری ئیقلیمی ڕه‌نگه له دیارترین پاڵنه‌ره‌كانی بن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به چه‌ند خاڵێك هه‌یه تا هه‌ڵدانی ئاڵا شه‌رعیه‌تی زیاتری هه‌بێت:
یه‌كه‌م: دید و تێڕوانینمان بۆ ناسیۆنالیزم و بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. له كوردستان ئێستا دیدی هیزه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ڕوون نیه، هه‌یانه پێی وایه ده‌بێت دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌ت قسه له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان بكه‌ین و هه‌شن پێیان وایه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت كۆی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان بنه‌بڕ بكه‌ین. یان به‌مانایه‌كی تر به‌شێك له‌م هێزانه له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و تاران‌دا دابه‌ش بوون و به هه‌موو پێوه‌ره‌كان دۆخێكی پارچه‌پارچه‌و تێكشكاو دروست بووه كه وا ده‌كات به‌م پارچهپارچهییهوه هه‌ڵكردنی ئاڵا زۆر مایه‌ی دڵخۆشبوون نه‌بێت.
دووه‌م: كاتێك ده‌توانین باس له هه‌ڵكردنی ئاڵا بكه‌ین كه ماڵێكی تۆكمه‌مان هه‌بێت. مادام ئاڵا سیمبوڵی ماڵێكی تۆكمه‌یه، ئه‌وا بێشك ئاڵا سیمبوڵی جیاوازی ڕه‌نگه‌كانی و دابه‌شكردنی سیمبوڵهكانیهتی. به‌م تێكشاوی و لالوتیهوه ئاڵا وه‌ك پارچه په‌ڕۆیه‌كی بێساحێب ده‌مێنێـته‌وه. ئێمه چۆن ده‌توانین قسه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵا بكه‌ین به بێ بوونی ماڵێكی تۆكمه؟ ماڵێكی لێكترازاو نه كۆمه‌ك به ئاڵا ده‌كات نه وه‌ك سیمبوڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌شه‌كێته‌وه.
سێیه‌م: برینه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام برینی گه‌وره‌ن و هیچ ئاسۆیه‌كی ڕوون دیار نیه له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا برینی تر دروست نه‌بێت. سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵك و فه‌راغی بوونی پارله‌مان و ناشه‌رعی سه‌رۆكایه‌تی و نه‌بوونی موچه‌ی پێویست بۆ كارمه‌نده‌كانی ناو قه‌ڵاكه‌مان، دۆخێك دروست ده‌كات كه هه‌ڵكردنی ئاڵا كه‌م تا زۆر كێشه‌ی خه‌ڵك نه‌بێت. ئه‌گینا ده‌بوو به هه‌ڵكردنی ئاڵا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركوك بهاتنایه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام له بیست وشه‌ش ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵك ئه‌وه‌نده ماندوو كراوه كه دۆخێك دروست بووه خه‌ڵك به هه‌ڵكردن و داگرتنی ئاڵا دڵخۆش نه‌بێت.
چواره‌م: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری له‌نێوان به‌غدا و هه‌لێردا. ئه‌گه‌ر بڕیارت داوه له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ژیت و ماڵ و سفره‌ی خۆت جیا بكه‌یته‌وه، ئه‌وا دوو ڕێگه هه‌یه: یان به گفتوگۆ یان به بڕیاری تاكلایه‌نه. مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به هه‌ڵپه‌سێردراوی دۆخێكی ته‌واو ناله‌بار دروست ده‌كات. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده تۆكمه‌یه و پێویستمان به كۆمه‌كی ده‌ره‌كی و دراوسێكانمان نیه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابووریه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵكردنی ئاڵا ئاسانترین كرده‌یه و منداڵێك ده‌توانێت له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌دا هه‌ڵی بكات. ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت بیر له‌وه بكرێـته‌وه كه هه‌ڵكردنی ئاڵا دۆستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروست بكرێت، تا بتوانرێت به هه‌ڵكراوی بمێنێته‌وه.
دواجار ده‌بێت هه‌ڵگردنی ئاڵا دوایین كرده‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت، هه‌ڵكردنی ئاڵا واته دروستبوونی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ، قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ واته ئابووری سه‌ربه‌خۆ، سوپای نیشتیمانی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌هێزبوونی پارله‌مان. ئایا ئێمه ده‌توانین به كۆی برینه‌كانمانه‌وه به ئاڵایه‌كی چوار ڕه‌نگه‌وه له‌سه‌ر پای خۆمان بوه‌ستین؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه دوای هه‌ڵكردنی ئاڵا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین.